کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەزگاى پاراستن لەسەر هەواڵێكى كوردستانپۆست، كە لەسەر مەسعود بارزانى بڵاوكرایەوە، كە 2 ئاپارتمانى جمكى لە دوبەیى كڕیوە، لێژنەیەكى لێكۆڵینە

Friday, 30/07/2010, 12:00


دواپى ئەوەى دڵسۆزان و ڕۆژنانەوانى بوێرى كوردستانپۆست، توانیان لەناو جەرگەو دڵى بنەماڵەى مەسعود بارزانى، نهێنى گەورەترین كارى بەناو سەرمایەگوزارى خودى مەسعود ئاشكرابكەن، كە لەسەرەتاى ئەم مانگى تەمووزى 2010، لە سەردانێكى نادیار بۆ ئەڵمانیا كردبووى، كە لە بەرنامەى سەردانە فەرمیەكەى دا نەبوو، كە سەردانى ئەڵمانیا بكات!!
لەو سەردانەیدا 2 ئاپارتمانى 26 نهۆمى جمكى لە شێخێكى عەرەب نشینى ئەڵمانیا بە 300 ملێۆن دۆلار كڕیبوو، بە ناوى شێخ بابۆ(مەلا مستەفا) كوڕەبچوكیەوە كردبوو!
لە پاش بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵەى، كە كوردستانپۆستى بوێر بڵاویكردەوەو، بووە هەراو هوریاى ودەنگۆى لەكوردستان و ئێراق و جیهان دایەوەو، بنەماڵەى مەسعود بارزانى نەك هەر سەغڵەت كردووە، بەڵكو تووشى شۆك و، شتى تریشى كردوون و، تا ئەوەى ئێوارەى دوێنێ سەرچاوەیەك لە ئیدارەى مەكتەبى سەرۆكى پارتیەوە، ئەوەى ئاشكراكردووە، بە بڵاو بوونەوەى ئەو هەواڵە مەسعود، مەسرورى راسپاردووە، بە زووترین كات لێژنەیەكى لێكۆڵینەوە پێك بهێنن، بۆ دۆزینەوەى ئەو كەسەى نهێنیەكەى ئاشكراكردووەو، ئەو كەسەشى كە ئەو هەواڵەى ئیمێڵى كوردستانپۆست كردووە؟!
هەر بۆ ئەومەبەستە، مەسعود بە تەلەڤۆن لەگەل دڵشاد بارزانى برایى و بەرپرسى پاراستنى بەرژەوەندیەكانى بنەماڵە لە ئەڵمانیا ئاگادار كردووەتەوە، تاكو بە زووترین كات، بزانێ ، ئەو كاتەى كەلە ئەڵمانیا بووە، كێ ئاگاداركردووەو، هەروەها لەو هۆتێلەش چ كوردێكى لێبووەو، ناوى یاوەرانى شێخە عەرەبەكەشى داواكردووەو، تا ئەوەى لەم سەردانە گومانیان لە فواد حوسێن هەبووەو، لە دواى بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵەى كوردستانپۆست مەسعود ئامادەنەبووە، كە فواد حوسێنى سەرۆكى دیوان بیبنێت!
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ئاشكراكردووە، كە لێژنەكەى پاراستن هەریەكە لە نەزهەت حالى و بەدران ئەحمەد و ئازاى حەسیب قەرەداغە و كاروان ئاكرێى و ئاكۆ محەمەدى سەرنووسەرى ڕووداو بۆتان تەحسین سەرپەشتیارى ڕۆژنامەى (باس) كە 2 ژمارەى دەرچووە لەلایەن پاراستنەوە بەرێوە دەچێ، بۆ بەدواداچوونى ئەو هەواڵە پێكهێنراوە، و ناوى 12 كادیرى ئیعلامى پارتى خراوەتە لیستى لێكۆڵینەوە كە گوایە ئەوانە بەناوى خوازراوەوە، دژى پارتى و بنەماڵەى بارزانى دەنووسن، لە بەر ئەوەى ئەو كەسانە تووشى سەرێشە نەبن ناوەكانیان پارێزراوە، كە لیستى رەشیان بۆ كراوەتەوە!
بە پێى سەرچاوەیەكى ئیعلامى ، دەنگۆى ئەوە هەیە، ئەو بابەتانە لە مەكتەبى ڕاگەیاندنى پارتى بۆ كوردستانپۆست نێردراوەو، لە دوێنەوە هێڵى ئەنتەرنێتى راگەیاندنى پارتى راگیراوە!
كەریم وەلى كە یەكێكە لەبەر دەستەكانى سەرۆ قادر بۆ كار ئاسانى و هێنان وبردنى منداڵەكانى سەرۆ قادر بۆ دەوام و، لە هەمان كاتدا، نەقیبى ئاسایشى گشتی یە، بە مووچە، بە یەكێك لە وانە دادەنرێت هەموو ئەو ساختەكاریانەى لە وەسڵى نانخواردن و هۆتێل و نۆژەنكردنەوەى ماڵەكەى سەرۆ بارەگاى راگەیاندن ئەم كەریمە دەبرى كردووە، ئەوەى راگەیاندووە، كە ئاسایش گومانیان لە هەریەكە لە رزگار ئاكرێى محاسیبى ڕاگەیاندن و پەرى خوشكى خێزانى سەرۆ كە سكرتێرێتى و، ژنەكەى میكایل ئیبراهیم بەرێوەبەرى رادیۆى زاگرۆس هەیەو، لەوانەیە بۆ لێكۆڵینەوە بانگ بكرێن!
مەسعود داواى كردووە، بە هەرنرخێك بێت، هەوڵبدرێت سایتى كوردستانپۆست هاك بكرێت، لە هەر 3 هێڵى ئەنتەرنێتى(كۆرەك، تارینێت و، ڕێبەر)ەوە، چونكە بارى دەروونى ئەفرادانى و عەیلانى بنەماڵەى شپرزە كردووە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە