کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزى و گەندەڵیەكانى سەربەست كەریم، كارگێڕى لقى 11 ى پارتى لە ڕانیە !

Saturday, 23/07/2011, 12:00


سەربەست كەریم ، كارگێرى لقى 11 پارتى و بەرپرسى ڕێكخراوە جەماوەرییەكانى لق، لەگەڵ ئەوەى كە خاوەنى هیچ بڕوانامەیەك نیە و ئاستى ڕۆشنبیرى حزبى و ڕێكخراوەیى و سیاسى لە ژێر سفرەوەیە، بەڵام بە هۆى ئەوەى دەستى سورە بە خوێ،ى چەندین ڕۆڵەى ئەم گەلە لە پڕۆسەكانى شەڕى ناوخۆ و تەنانەت پێش هەڵگیرسانى شەڕى ناوخۆش لە ناو شارۆچكەى سەنگەسەر و بەرچاوى كە خەڵك و كەس و كارەكەیەوە هاووڵاتى (قادر عزیز خۆشناوى) دایە بەر دەست ڕێژى گوللە و شەهیدى كرد.
هەموومان دڵنیاین ئەم سەربەستە تواناى هیچ شتێكى ترى نیە جگە لە پیاو كوژى، هەربۆیەش كراوەتە كارگێڕى لق، سەربەست كەریم كە ناسراوە بە سەربەستە كەچەڵ، لەسەرەتادا لە حزبى سۆسیالیستى كوردستان بووە، بەڵام تەنها لەبەر بەرژەوەندى و پارە و سامان و دزى خۆى خزاندۆتە ناو ڕیزەكانى پارتى، كارەساتى گەورە ئەوەیە، سەرەڕاى هیچ نەزانى و دزى و گەندەڵى، كەچى پارتى ئەم پیاوكوژ و دزەى خانەنشین كردووە، كەچى تائێستا هەر كارگێڕى لقە و مانگانە موچەكەى 2000000 دوو ملیۆن دینارە وە لە هەمانكاتدا 500000 پێنج سەد هەزار دینارى خانەنشینیش وەردەگرێت، وە 18 هەژدە حیمایەى بە بندیوار نووسیوون و مانگانە مووچەكانیان ئەخاتە بنى گیرفانى. باشە سەرۆكى هەرێم كە پڕۆژە یاساى پاسەوانانى ئەندام پەرلەمانى پەسەند نەكرد، ئەى بۆچى ڕێگا دەدات تەنها كارگێڕ لقێكى خۆى هەژدە حیمایەى هەبێت؟ بۆیە لێرەوە بە سەرۆكى هەرێم دەلێم كوا چاكسازییەكەى جەنابت؟ وە هەروەها سەربەست خێزانەكەى و زۆربەى خزم و كەس و كارەكانى خۆى بە كەم ئەندام نووسیون كە مووچەكانیان 75000 حەفتا و پێنج هەزار دینارە لە كاتێ:دا كە هیچیان كەم ئەندام نین، ئەگەر سەربەستە كەچەڵ هەر وەڵامێكى هەبوو بۆ ئەم قسانەم بەبەڵگەوە تەواوى زانیارى و ناوى كەم ئەندامەكان و پێشمەرگە بن دیوارەكان لە بابەتى داهاتوو دەخەمە ڕوو.
سەرۆكى هەرێم دەلێ پێشمەرگە پیرۆزە، من لە جەنابیان دەپرسم، ئەى كە پێشمەرگە پیرۆزە بۆ سەربەستى كارگێر لقەكەى جەنابت، پێشمەرگەیەكى لق كە 30 ساڵ خەباتى پێشمەرگایەتى هەیە ڕۆژانە ئیش و كارى ناو ماڵى پێ دەكات و لەگەڵ منداڵەكانى دەینێرێت بۆ قوتابخانە، ئایا جەنابى كاك مەسعود ئەبێ بێ ڕێزى بە پێشمەرگە لەوە زیاتر چیبێت؟ ئایا ئەمە ئەوپەڕى بێ مۆڕاڵى نیە بەرامبەر بە خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانى پێشمەرگەیەك؟
یەكێكى تر لە فەسادى و دزییەكانى ئەوەیە كە باوكى لە ماڵى خۆى بە سك چوون مردووە كەچى كردوویەتە شەهیدى سەنگەر و مانگانە باوەشە پارەى پێوەردەگرێت، وە لە هەولێریش خانووى شەهیدانى بەناوى باوكى وەرگرتووە كەچى كەس و كارى دەیان شەهیدى ترى سەنگەر، تائێستا بستێ زەویان وەرنەگرتووە، ئەمە لەكاتێكدا خۆیشى بەناوى كارگێڕ لقى پارچە زەوییەكى 600 مەترى لە هەولێرى نوێ وەرگرتووە.
لە ئەنجامى ئەو گەندەلێ و دزى تاڵانیەى كە لقى یازدە كردوویەتى ئێستا كۆشكێكى لە شارى هەولێر درووست كردووە كە لە 29 ژوور پێك هاتووە، وە لە شارى قەڵادزێش چەندین دووكان و خانوو پارچە زەوى كڕیوە.
سەرجەم ڕۆژانى هەینى و بۆنەكان بە میزانیە و سەیارەى لق، خۆى و خانەوادەكەى كەیف و سەفاى خۆیان دەكەن لە سەیرانگاكانى كوردستان، خواردن و خواردنەوە و میواندارى ماڵەوەشى بە وەسڵە و لەسەر میزانیەى لقە.
وەیەكێك لە سیفەتەكانى ترى هەمیشە كارى پان كردنەوە بووە بۆ بەرپرسى لق، هەر لەسەردەمى جەلیل فەیلیەوە بیگرە تا سەردەمى ئەكرەم مەنتك و یونس ڕۆژبەیانى و د.حسن سورە و حاجى حاجى حاجى برایم و هەڵۆى ئەحمەد كوردە، كاروپیشەى ماستاو سارد كردنەوە بوو بۆ هەموویان، چونكە تەنات تواناى قسەكردن و كۆبوونەوە و چاوپێكەوتنیشى نیە، بۆیە تەنها بەم ماستاو و پان كردنەوەیە گرەوى خۆى بردۆتەوە و هەمیشە گۆڵى خۆى لە پارتى كردووە، ئێستاش هەر لەگەڵ هاتنى ئاكۆ چاوشینى پاراستن بۆ بەرپرسى لق، كاسبیەكەى گەرمتر بووە بۆیە ئاكۆش كردوویەتى بە بەرپرسى جەماوەرییەكان، هەر لەگەڵ دەست بەكاربوونى وەكو بەرپرسى جەماوەرییەكان ڕاستەوخۆ كورە هەرزەكارەكەى خۆى، كە زۆر لە باوكى كۆڵەوارترە، كردوویەتە كارگێڕ ناوچەى ڕانیەى قوتابیان، تەنها بۆ ئەوەى مانگانە ئەویش بن دیواریك بۆ خۆى دابچڕێ، شیاوى باسە ئەمەش ناڕەزایەتى زۆرى لە ناو كادرانى لق درووست كردووە.
سیفەتێكى ترى كە زۆر پێ ى ناسراوە بریتیە لە كوتلە بازیى لە ناو لق و لیژنە ناوچەكانى سنورى لق، كە هەر كەسێك لە كوتلەى خۆى بێت پشتگیرى دەكات و ئەوانەى تریش وەكو دووژمنى خۆى سەیریان دەكات، دەیان جاش و خۆفرۆش و پیاو كوژى لە فەرماندەى كاوە كردوونەتە مولازم و زابت و ڕائید..........هتد، تەنها لەبەر ئەوەى خزم و كەس و كار و كوتلەى خۆنى.
بۆیە لێرەوە بە سەرۆكى پارتى دەلێم، ئایا دەبێت پارتى شانازى چى بەخۆیەوە بكات كە ئەمە ئاكار و ڕەفتارى كادر و سەركردەكانیەتى؟ ئەمانەى من لێرە دەرمخستوون، مشتێكن لە خەروارێك، ئەگەر جەنابت باسى چاكسازى دەكەى دە فەرموو لێپرسینەوە لەگەڵ ئەم دز و گەندەڵانەى خۆت بكە و دەنا چیتر موزایەدەى چاكسازى مان بەسەردا مەكە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە