[سیستەمى پەروەردە لە هەرێمى كوردستان سیستەمى قوتابیە تەمەڵەكانە ]ئەمە قسەى قوتابیەكە

Monday, 18/10/2010, 12:00




ِزیندوێتى هەموو نەتەوەیەك وڕادەى پێشكەوتنى گەلان بە ڕادەى ئاستى زانستیان دە خەمڵێنرێت ، وە خوێندەوارى مەرجى ڕاستە قینەى ڕۆشنبیرى و پێشكەوتنە ووە بەردى بناغەى شارستانیەت وپەروەردەو فێركردنە بەئا ستێكى زانستى بەرز نەك وەكووسیستەمى پەروەردەى هەرێمى كوردستان كە بە لە شكر نەخوێنەوارپێدەگەیەنێت و دەیكاتە خاوەنى بڕوانامە كە شایستەى نین كە نە زانكۆ و پەیمانگە دەرچوانى پۆلى دوانزدە دەگرێت ، نە قوتابیانى پۆلەكانى تر لە خوێندنگاكانى ڕۆژ و ئێواران جێگایان هە یە و بێسەرو بەرەییەكە ، باشە وەزیرەكانى پەروەردەو خوێندنى باڵا بە خۆتان بچنەوە وا خوێندن بووە بەكارەسات لەم وڵاتە دەرچووى زانكۆو پەیمانگەكانمان ئاستى زانستیان هیچە ؟ ئەوە باس لە دەرچووى قۆناغى بنەڕەتى و ئامادەى هەرناكەم كە نازانن تەنانەت ناوى خۆشیان بە تەواوى بنووسن و سیستەمە تازەكەى پەروەردە هەر بەڕێیان دەكات ، بەڵگەش بۆم قسەیەم خوێندكارەتەمە ڵەكانى(كەركوك و خانەقین و ......ناوچە دابر ِاوەكان بەلێشاو هاتونەتە كوردستان بۆبڕینى ئەو پۆلانەى چەندین ساڵە لە سیستەمى پەروەردەى عێراق نایبڕن و ڕاسب دەبن .

خۆیان ووتەنى سیستەمى خوێندنى هەرێم سیستەمى ئێمەى قوتابى تەمەڵە؟؟؟

بەڕێزوەزیرى پەروەردە بۆسەلماندنى ئەم ڕاستیەش پەروەردەى مەڵبەند و قەزاكانى سنورى ناوچە دابڕاوەكانى كوردستان بە سەدان خوێندكارو قوتابى كەركوك و خانەقین و ناوچەدابڕاوەكانیترى وەرگرتووە كەزۆربەیان چەندین ساڵە راسبى پۆلەكانیان و كارێكى باشیان نەكردووە لە وەرگرتنیان ، بۆیە جەنابى وەزیر زۆر پێویستە پێش بە لێشاوىوەرگرتنى قوتابى ناوچەدابڕاوەكان بگرى و پیاچوونەوە بەم سیستەمى خوێندنەدا بكە ن و فلتەرەكانى پێش قۆناغەكانى خوێندن بە هێز بكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە