ڕاگەیەنراوى گروپى فێرخوازانى زانكۆى كۆیە

Wednesday, 06/04/2011, 12:00


بەڕێزان لەدرێژەى ئەو ئابڵوقە توندە ئەمنیەى كە خراوەتە سەر بازگەكانى شارى هەولێر ئێمە وەك فێرخوازانى زانكۆى كۆیە زیانمەندى یەكەم بوین لەم حكومە عەسكەریەى كە دەسەڵاتدارانى هەولێر پێڕەوى دەكەن بەوپێیەى كە هەندێك لەكۆلێژەكانمان وانەى پراكتیكى و وە هەندێك لەكۆلێژەكانى تر كە بەمەبەستى گەشتى زانستى دەچنە ئەو شارە بەڵام بەداخەوە بازگەكانى پارتى لە دەرەوەى شارى هەولێر ڕێگە نادەن و چەند پاسێكى كۆلێژەكانى زانكۆى كۆیەیان گەڕاندۆتەوە ئەگەرچى بە پاسى تایبەتى زانكۆ و لافیتە و نوسراوى فەڕمى زانكۆیان پێبووە نمونەى ئەو ڕێگرییانەش لەڕۆژى 22-2-2011 چەند پاسێكى زانكۆكەمان كە فێرخوازى تێدابوو بەمەبەستى گەشتى زانستى ویستبویان بچنە ناو شارى هەولێر بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت لەبازگەى دێگەڵە بچنە شارى هەولێر وە هەروەها دوو ڕۆژ لەمەوبەر فێرخوازان و هاوڕێیانمان لە پەیمانگاى تەكنیكى كۆیە بەشى نەوت گەڕێنمرابونەوە لەهەمان بازگە ,ئەمە سەرەڕاى ئەوەى ڕێگەیان نەداوە بەچەندەها فێرخوازى زانكۆكەمان كە بچنە ئەو پێشانگا كتێبیەى لەپاركى سامى عەبدولڕەحمان لەهەولێر بكرێتەوە .تەنانەت ئەو فێرخوازانەى كە قۆناغى كۆتایى خوێندن و بەمەبەستى وەدەستخستنى سەرچاوە بۆ توێژینەوەكانیان دەیانەوێت بچنە هەولێر بەڵام لەبازگەكانى پارتى لەدەرەوەى هەولێر دەگەڕێنرێنەوە ڕێگەیان پێنادرێت بچنە شارى هەولێر .

ئێمە وێڕاى ئیدانە كردنى ئەو ڕەفتارە نەشیاوەى بەرپرسانى پارتى و بازگەكانیان لەڕێگرى كردنى هاوڵاتیان بەگشتى و فێرخوازان بەتایبەتى هاوكات ئەمە بە ئیهانە كردنێكى گەورەى فێرخوازان لەپێشیانەوە زانكۆى كۆیە دەزانین كە پێمان وایە نوسراوە فەڕمیەكان و باجى فێرخوازانیان لەلایەن بازگەكانى پارتیەوە سوكایەتى پێدەكرێت و لەپاشاندا فێرخوازەكە دەگەڕێننەوە كە بەداخەوە تائێستا چ سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە وە وەزارەتى خوێندنى باڵا هەڵوێستى خۆى لەوبارەوە دەرنەبڕیووە .

لێرەوە داوا لەوەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە دەكەین بەتوندى ئیدانەى ئەو ڕەفتارە نایاسایى و ناشارستانیەى بازگەكانى پارتى بكات و چیتر ڕێگە نەدرێت لەلایەن پیاوانى حزبەوە سوكایەتى بەقودسیەتى زانكۆ و فێرخواز بكرێت .
وێنەیەك لەم یاداشتە ئاڕاستەى هەریەك لە بەڕێزان لە :

1-وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
2-سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە
3-لیژنەى ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێیەكانى پەرلەمانى كوردستان
4-لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەپەرلەمانى كوردستان
5-سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان
6-دەزگاكانى ڕاگەیاندن

گروپى فێرخوازانى زانكۆى كۆیە-ڕێكخرانى خۆپیشاندان و چالاكیەكان لەزانكۆى كۆیە
6-4-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە