کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەریوەبەری كارەبای مەڵكەندی لوتف بفەرموو ئەو ئاڵایە بگۆرە

Thursday, 14/01/2010, 12:00


لەگەڵ چەند هاوكارێكمدا بەكاری رۆژنامەگەری رێمان كەوتە سەر شەقامی مامە یارە سەروو عەلوەكەی سلێمانی و بەبەردەم بەریوەبەرایەتی كارەبای مەڵكەندی دا رۆیشتین كە سەیری ئاڵاكەی كوردستانمان كرد ئەڵێ ی بە چەقۆ پارچە پاچە كراوە لایەكی پێوەیەتی و لاكەی تری پێوە ماوە
لە مێوو و فەرهەنگی ووڵاتاندا ئاڵا بە پیرۆزترین بەها دێت چونكە ئاڵا پێناسەى ژیانی ئەو میللەتەیە بەڵام بەداخەوە لەكوردستان ئەوەی جێی بایەخ نەبێت ئاڵایە
ئەو ئاڵایەی كە قازی محمد خوێنی خۆی بۆ بەخت كرد و لەپێناوی ئەو ئاڵایەدا شەهید بوو ئەمرۆ لەسەر بینای بەریوەبەرایەتی كارەبای مەڵكەندی بێناز كراوە
باشە ئەمە چ ئەركێك ئەخاتە سەر ئەو بەریوەبەرایەتیەئەگەر چاكی بكەنەوە ئەوە وێنەكەیەتی فەرموون بیبینن بزانن ئەم ئاڵایە هیچ قورسایەكی پێوە دیارە وەكو رەمزی نەتەوەیەك
ئەوە ئەگەر سەوز یان زەرد بوایە و وابدڕایە و چكت نەكردایەتەوە بەشەق هەتا كوێیان ئەبردی......؟
بەڵام چونكە ئاڵا بێنازەكەی قازی بێ خاوەنە و كەسێك نیە بڵی من خاوەنی راستەقینەى ئەم ئاڵایەم حەقە لە مێژوو دا نەمێنێت
بەرێز بەریوەبەری كارەبای مەڵكەندی لوتف بفەرموو لەو میزانیەیەتان ئاڵایەكی نوێ بەرز بكەنەوە ئەگەریش دەستان تێی ناچێ ئەوا من ئامادەم وەكو كوردێك بۆتان بگۆرم


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە