عەرەب زەید ئێمەش فەرمان و قادر نادر
Saturday, 23/01/2010, 12:00
لەم چەند رۆژەی رابردوودا مەلا بەختیار بۆ سازدانی چەند كۆنفرانسێك لەگەڵ كۆمیتە و لایەنگرانی یەكێتی سەردانی ئەوروپای كرد لەكاتی كۆنفرانسێك لە ووڵاتی نەرویژ گەنجێكی كورد بەناوی (فەرمان) تەماتەیەكی ئاراستی مەلا بەختیار كردبوو كە بوە جێی سەرنجی هەموو لایەك و لەلایەكی دیكەشەوە لەكۆنفرنسیكی مەلا بەختیار لە ستۆكهۆلم كە كۆمیتەی یەكێتی سوید سازی دابوو ویستیان لە قادر نادر بدەن
ئەم دوو رووداوە لەسەرو بەندی هێرشەنارەواكانی یەكێتی دێ بۆسەر كوردستان پۆست و بە دیوی نەبینراوی بزووتنەوەی گۆرانی لەقەڵەم دەدەن
دیارەلەوڵاتێكی دیموكراسی پەیرەوی وەكونەرویژ ئەبێت سەرنجی كوردەكان بۆ دیموكراتیزەكردنی كوردستان رابكێشی و هەوڵی ئەوە بدەی كە كۆمەڵێك پسپۆر و شارەزا لەبوارەكانی پێشكەوتن بگەرێنیتەوە بۆكوردستان و خزمەتی وڵاتەكەتی پێبكەیت لەپێناو پێشفەچونی وڵاتەكەتدا ئامادەبیت دەست لەبەرژەوەندیە باڵاكانی خۆت هەڵبگریت
لەكاتێكدا گەنجێك تەماتەیەكی ئاراستەی مەلابەختیار كرد ئەبوایە بیوتایە با ئەوگەنجە سەربەست بیًت بائەو گەنجە بتوانی ژانی نقوم بونی ناوگەرووی بێنێتە دەرێ... لێگەرێن بافەرمان بتوانێ هاوار بكات بابزانین چی ئەڵی بابزانین كامە زامی قەتماغەگرتووی هەڵەبجەو گەرمیان ئەمرۆ ئازارەكانی فەرمانیان هێناوەتەوە سوێ.... دەلێ گەرێن بزانم كامە شەهیدی سەركردە فەرمانی كردۆتە قاسید و پێمان ئەڵێ بمرن لەپێناوی پارەو دەسەڵات بمرن لەپێناوی هەتك كردنی كچان بژین و خەڵك بەكوشت بدەن... دەلێی گەرێن بزانم نامەی كامە دایكی شەهیدی پێیە و ئەڵێ چەند مانگە شەهیدانەی جوانەمەرگم وەرنەگرتوەو كرێ خانوەكەم نەیاوە... ئادەی بزانم ئەو گەنجە ئەلێ كچە پاكیزەكانی ووڵات بوون بە قوربانی هەوەسی ناگەڵی بۆگەنی سەركردە پاشەڵ پیسەكان؟ ...دە لەوگەنجە بگەرێن با نامەی دەرچوانی زانكۆكانم بۆبهێنی كە كەسیان دانەمەزراون و ئیواران لەسەر جادەی ئۆرزدی نازانن خەمەكانیان ئارستەی كێ بكەن ...كەچی بەپێچەوانەوە فەرمان ئەشكەنجە ئەیەن و دووریش نیە لەكوردستان كەس و كاری فەرمان توشی لێپرسینەوەو بانگهێشتكردن و لێدان و ئەتك كردن ببنەوە ئەی بۆ نا فەرمانی گێرەشێوێن تەماتەی گرتۆتە گارگێرێكی مەكتەبی سیاسی ....
بەداخەوە كە تائێستا بەرپرسەكانمان زمانی دایەلۆگ و گفتوگۆ نازانن دەیانەوێت وەكو حیمایەكانیان دەستەمۆی خواست و ئارەزووەچەوتەكانیان بین نا ئێمە هەرگیز كۆڵ نادەین لە گفتوگۆو نوسین و ووتار لەسەرگەندەڵیەكانتان بەئاراستەی چارەسەر
لە ووڵاتێكی وەكو نەرویژو سوید كە مرۆڤ تیایدا نرخ و بەهای ئازادی دەزانێت مەلا بەختیار چەندین بۆدیگارد و پاسەوان بۆخۆی دادەنی ً ئەمەمانی چیە؟ ئەگەر باوەرت بەكوردەكانی ئەوروپا نەماوە بۆ خۆت ئەزیەت ئەدەیت و قسەیان بۆ دەكەیت یان كەدەرۆیت ئەبێ ئامادەی هەموو جۆرە رەخنەو توانج تەشەربیت یان مەرۆ قسەیان بۆ مەكە
لە پایتەختی سوید كاك قادر نادر خەریك بوو دڕندهیی پارێزەرانی گیانی مەلا بەختیار بكەوێت لەسەر ئەوەی كە نەیانهێشتوە قسەى خۆی بكات
باشە كاك قادر بۆ پێش ئەوەی قسە بكەیت قسەكانت نەنوسیەوە و بیدەی بە كۆرگێرەكە بۆ ئەوەی بزانن قسەكانی جەنابت ستایشی دەسەڵاتە یان رەخنەیە چونكە لای ئەوان وایە ئەبێ مرۆڤ قسەكانی بنوسێتەوە و ئەگەر خوانەخواستە قسەشت بۆهات و بگرە دۆكیۆمێنتیشت پێبوو نابێ بیڵێیت
باشە كاك قادر بۆ ئەتەوێ گیانی برایەتی و یەك ریزی هەڵوەشێنی ها؟ باشەكاك قادر كە فایلی سەركردەیەكت لایە بۆ ئەتەوێ لەشوێنێكی وادا باسی بكەیت ؟ باشە كاكە گیان بۆ ئەتەوێ ناخۆشی بخەیتە ناویان ؟ بۆ ئەتەوێ گەنجەكان دەنگیان پێ نەدەن؟؟؟؟؟
بۆ وتت لەساڵیی 982 وەوە چاودێری قسەو نوسینەكانت ئەكەم هەمووی پێچەوانەیە ؟ بۆ ئەڵێی لەوەتەی تۆ قسە ئەكەی هەمووی هەر دووبارەیە ئاخر تو نازانی ئەمە كفرەەەەەەەەەەەە؟
لەكۆتایدا ئەڵیم ئەگەرچی رەگەزی عەرەب شانازی بە زەیدەوە ئەكات ئەوا قادر نادر و فەرمان نمونەی كەسانی بەهەڵوێستن بۆیە بونەتە جێی شانازی ئێمە
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست