کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستان

Thursday, 31/12/2009, 12:00


كاتیك شیخ مەحمودی مەلیك لە سالەكانی بیست و نزیكەی سەدەیەك پیش ئیستا جاری حكومەتی كوردستانی دا تەواوی جیهان لەژیر رەحمەتی دابەش كردن دا بوون بەسەر وولاتە زلهیزەكاندا و كوردستانیش بەر پارووی چەوری ئینگلیزەكان كەوت و شیخ مەحمودیش بانگەوازی سەربەخۆی كوردستانی دا و بۆ ماوەیەك حكومرانی كوردستانی دەكرد زۆربینەى خەلكە رەش و رووت و سەرۆك عەشایەرەكانی لەگەڵدا بوو بەلام بەهۆی بارودۆخی سیاسی ئەوكاتەوە نەتوانرا حكومەتەكە دریژەپی بدریت و وەك هەموو حكومەتەكانی تری دنیا خاوەنی خۆی بیت.. ئەوەبوو شیخ گیراو رەوانەی دوورگەیەك كرا لە هندستان و حوكمرانیەكەی مەلیك محمود بەكۆتا هات ............................
لەسالى 1946 كاتیك قازی محەمەد جاری حكومەتی كوردی لە كوردستانی رۆژهەلات دا زۆرینەی خەلكی كوردستان بەدەم داواكاری و پشتیوانی قازی محەمەد و حكومەتەكەیەوە چوون و یەكیك لەوانە مەلا مستەفای بارزانی بوو كە بەخۆی و چەكدارەكانیەوە پشتیوانی خۆیان بۆ قازی دەربری... فەرمانرەوای ئەو كاتەی ئیران (هەتا ئیستاشی لەگەڵ بیت) بەووشەو ئاخافتنی كوردی تووشی هەستریا ئەبوون و نەیان توانی ئەو روداوە هەزم بكەن بۆیە بە پیلانیكی داریژراو توانیان كاربەدەستان و دامەزرینەرو لایەنگرانی ئەو حكومەتە بگرن و زیندانیان بكەن و قازی سەیفی قازی و سەدری قازی لە سیدارە بدەن  دوای رووخانی كۆمار و گرتنی قازی و هاوكارانی جاریكی تر بێ ئومیدی رووی كردەوە هاولاتیان و تووشی مەئیوسی هاتن لەدوای راپەرینەكەی بەهاری 1991 شەقامی سیاسی كوردی گۆرانیكی تری بەخۆیەوە دی لەدام و دەزگاكانی بەعس و سیخوری و كوشتن و هەتك كردن و داپلۆسین رزگارمان بوو هەناسەیەكی ئازادی بەگیان و كیانمانا هاتەوە و دروست بوونی پەرلەمان و حكومەتی هەریم جاریكی تر كوردی خستە بەردەم تاقینەوەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا پاش دروست كردنی پەرلەمان و حكومەتی هەریمی كوردستان جاریكی تر هیوای دروست بونەوەی كیانیكی كوردی وورەی بەرزی بە كوردستانیان دا و بەچاویكی پر ئومیدەوە سەیری ئایندەیان ئەكرد... بەڵام لەدوای دابەشكردنی دەسەلات و دروست بونی شەری بیزراوی ناوخۆ هەتا ئیستاشی لەگەڵدا بیت هیوا و ئومیدی كورد ئەتك و زیندە بەچاڵ كرا
شەری ناوخۆ بە قیزەونترین میژووی سیاسی پارتی و یەكیتی دادەنریت لەدوای سالی 1974 و 1966 .. چەندین كوری كورد كوژران و بێ سەروشوین كران هەزارەها گەنجی كورد لەپیناو كیانیكی نوێ روویان لەهەندەران كرد و سەدەها گەنج بوون بە خۆراكی قرشەكانی دەریای ئیجە... هەڵبژاردنی 25/7 باشترین نمونەو دەرسە بۆ ئەوەی چاو بە رابردوتاندا بخشێنەوە دەپرسم ئەگەر قازی و مەلیك محمود و بارزانی وەكو حوكمرانیەتەكانتان كاریان بۆ دۆزی كورد كردبێ ئەوا دروست بونی كورد لە ئەزەلەوە هەر هەڵە بوە...
لە كۆتایشدا دەڵێم ئەگەر حكومەت ئاوا بروات نەبونی باشترەو ئایندەش وەڵامی زۆر پرسیار ئەداتەوە........................
كوردستانی باشوور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە