کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیربارزانی دەتوانێ ریفۆرم بكات؟؟؟

Sunday, 17/01/2010, 12:00


دوای دروست بونی ریفۆرم لەناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلایەن هەندێك سەركردەی دیاری ناو حزبەكە پارتی گڵۆپی سووری بۆ سەركردەكانی داگیرساند كە كەس بۆی نیە لەناو پارتی باسی ریفۆرم بكات چونكە بەدرێژایی مێژووی پارتی نە كودەتا و نە جیابوونەوە و نە ریفۆرمی تیاروو نەداوە ......
دوابەدوای كۆتایهێنانی كابینەى پێنجەم و تەواو بونی نێچیربارزانی وەك سەرۆكی حكومەت لەیەكەم دیداری لەگەڵ یەكێك لە گۆڤارە ئەهلی و ناوخۆیەكانی كوردستان ووتی یەكەم كارم دروست كردنی ریفۆرمە لەناو پارتیدا ...
ئەم قسەیەی نێچیر بارزانی لەلایەن سەرۆكی پارتی (مسعود بارزانی) واتە بڵاو كردنەوەی تۆی دووبەرەكی لەناوپارتیدا چونكە پارتی تائێستا نەیهێشتوە سەركردە باڵاًكانی بچنە ناو هیچ پارتێكی سیاسی ترەوەو لەنێوانیاندا هاوكێشەیەكی سیاسی بۆ دروست كردون و بە پێی خزمەتیان ئیمتیازیاتیان دەداتێ....نمونەیەكم هەیە لەسەر ئەم ووتانە لەكاتی دروست بوونی بزوتنەوەی گۆران و كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی 25/7 جەوهەر نامیق كاركتەری سیاسی ناوپارتی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا بەپێی رێكەوتنێك هەردوكیان سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆرانیان دەكرد بەڵام ئەوەندە پێنەچوو جەوهەر نامیق رۆیشتەوە پیرمام و لەماڵی خۆی دانیشت .. لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت ئایا جەوهەر نامیق لەژێر هەرەشەدا گەرایەوە ناو پارتی یان بەخواستی خۆی؟؟؟؟؟ بەپێ بریاریكی مسعود بارزانی نابێت جەوهەر نامیق بچێتە ناوبزوتنەوەی گۆران و لێشی قبوڵ ناكرێت راستەوخۆ گەرایەوە مەسیف سەڵاحەدین و وەك كەسیكی بیلایەن دانیشت..................
نیچیربارزانی لەدایك بووی ساڵی1966 و دەرچوی زانكۆی ئەمەریكایە و كاركتەرێكی سیاسی دیاری گۆرەپانی كوردستانە زۆر لەگەنجان نزیك دەبێتەوە ئیستاش لەناو پارتیدا دووبەرە دروست بوە بەرەی نیچیر و بەرەى مسرورو سەرۆك ....
دروست كردنی ریفۆرم لەناو پاتیدا بەمانای شكاندنی ریچكەی تاك پەرستی چونكە پارتی تاكە حزبی كوردستانە كە ئینشیقاق و بەری جیای تیا دروست نەبوە ئەویش بەهۆی توندو تۆلی دەزگاكانی پاراستن و ئاسیش و هەواڵگریەوەیە چونكە ئەم دەزگایەن بڕبڕەی پشتی پارتین و لەلایەن خودی مسرور بارزانی سەرپەرشتی دەكرێن

بۆ نێچیر هەوڵی ریفۆرم ئەدات؟؟؟؟؟
نیچیربارزانی كەسایەتی دیاری بنەماڵەی بارزانی و ناوپارتی لە بەردەوام بونی وەكو سەرۆكی حكومەت لە ماوەی هەشت ساڵی فەرمان رەوایدا توانی پێگەی خۆی لەناو شەقامی سیاسی كوردستان و ناو حزبەكەی قایم بكات و بەهۆی بەخشینەوەی ئیمتیازات زۆرێك لەكادرەكانی ناوپارتی لێكۆبونەتەوە
دروست كردنی ریفۆرم لەلایەن نیچیرەوە بەمانای هەرەس هێنانی بریاری تاك لایەنانەی مامێتی و چونكە لەناو پارتی دا سەرۆك خاوەنی دوابریارە و لەلایەكی تریشەوە دوای دەركەوتنی مەسرور بارزانی كورەگەورەی مسعود بارزانی خۆری نیچیپربۆ گەیشتن بە كورسی دەسەلات روو لەئاوابونە..
پیش نیچیر بارزانی پێدەچێت كەسانیك لەناو پارتیدا هەوڵی ریفۆرمیان دابێ بەڵام لەناو بنەمالەدا نەبون لەناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا كەسانی نزیك لە سەرۆكی پارتی مافی هەموو جۆریك كاریان هەیە بێگومان نیچیر بارزانی بە حوكمى ئەوەی باپیری و باوكی پیشتر سەرۆكی پارتی بوون و ئیستاش هەم مام و كە دەكاتە خەزوریشی سەرۆكی پارتیە دەتوانێ بچێتە بەریەكی نوێ خوازەوە و ئەو قفلانە بشكێنێت كە دەرگای نوێخوازی ناوپارتی كلیل داوە
تاكە پرسیار ماوەتەوە ئایا مسعود بارزانی هەلوێستی دەبێت لە بەرامبەر بە نێچیر؟
بە پێی زۆرێك لە زانیاریەكان ئێستا لەناو بنەماڵەی بارزانیدا تەنها نێچیر بارزانی یەكەمین كەسە كە توانیویەتی ریگای ریفۆرم بگریتە بەر و پەردەی تاریكی سەرمانگی لاببات و بیبات بەرەو پارتیكی مۆدێرن .... ئەگەر سەرۆكی پارتی پشتگیری لە ریفۆرمەكەى نیچیر بارزانی بكات ئەوا پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەرگێكی جیاو بە دیالۆگی جیا لە ئێستا دێتەوە ناو ساحەی كوردستان وە ئەگەر دژی وەستایەوە ئەوە نێچیر بارزانی بەتەنیا دەتوانێ ریفۆرم بكات؟؟؟ یاخود دەبێتە فریاد رەسی پارتی لە ئایندەدا؟؟؟؟

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە