شەهید كردنی قەڵەم و ئۆخژنی دەسەڵات
Thursday, 28/01/2010, 12:00
* بە ئبجازەی برایانی كوردستان پۆست لەم ماوەیەدا كۆی ئەو ئیمێل و ژمارە تەلەفونانە و ناوی خاوەنەكانیان لە سایتی بەرزە فڕی كوردستان پۆست بڵاودەكەمەوە كە هەرٍەشەی كوتن و رفاندن و .... لێكردوم تا بۆرای گشتی ئاشكرا بێت كە لەكوردستان هیچ رۆژنامەنوسێك ژیانی پارێزراو نیە:
ئەی ئازادی لەكوێیت تا بەدواتا بێم و تێر بۆنت بكەم... .....................؟
لە سەرەتای دروست بونی ڕەخنەو گفتۆگۆ بەرامبەر دیارە كەسی ڕەخنە لێگیراو هەرگیز بەو دۆعایە ناڵێ ئامین كە رەخنەگر ئاراستەى ئەكات... لەكوردستانیش لەسایەی شتە ئاشكراكان ئەمرۆ رەخنەگر لەهەموو كۆرو كۆبونەوەیەكدا هەیەو كەسانێك كەبزانن پاشەڵیان پیسە نایەنە ناو دانیشتنە گشتیەكان.... بزافی قەڵەمی بوێرو ئازا دیارە قوربانی داوە و هیچ كاتێكیش لە دوژمنانی سڵیان نەكردۆتەوە.. سەرانی كوردستان بەرامبەر بەرەخنە هێندە لاوازن هێندە لاوازن كاتێك رەخنەیەكیان لێدەگیرێ وەختە بچنە شەرای مەرگ بێگومان نمونەش هەیە هەردوور نەرۆین شەهیدی قەڵەم (سۆرانی مامەحەمەی جوانەمەرگ) كە بەرۆژی نیوەرۆ بەودەردەیان برد و بكوژانیشی بسكەی سمێڵیان دێت.. ئەوەندەی من ئاگادار بم لەكوردستاندا دوژمنی قەڵەمی سەربەخۆ هەیە تا لەجیهاندا كاتێكش ئەم سەركردانەی خۆمان دەست ئەبەن بۆ قەڵەم ئەوەی بتەوێ بۆت ئەنوسن هەر لەشیعرو چیرۆك و نۆڤڵێت و رۆمان و فەلسەفەو رەخنە و كتێبی ئاینی و بێ حورمەتی بەڵام ئەوەی كەزۆر تیایدا پسپۆر بن ئەمری كوشتن و راپۆرت و مل شكاندنە
د. عبدوڵا پەشێو ئەفەرموێ:
باكەس رەخنەیان لێ نەگری (1)
هەرچی دەیكەن پاكە وەك نوێژ
هەرچی دەیڵێن وەك گەوهەرە
دیالیكتیك سەرمایەی ماركس
فەرمودەی ماو یان لەبەرە
باكەس رەخنەیان لێ نەگری
ئەوروپایان هەموو دیوە
كەدێنە گۆ بۆ رۆژنامان
پەیڤێك زێرە یەكێك زیوە
لەكوردستان ئەمرۆ جیلیك پەیدابوە پێویستیان بەژیان هەیە رەنگە هەندێك كەس بلیچن خۆ شت كراوە بۆ كوردستان.. منیش ئەڵێم وایە ئێوە بە دروست كردنی چەند پردێك پێتان وایە كوردستان ئاوەدانە .. زۆربەی قیركانی دەرەوەی شاری سلێمانی قیری سەردەمی بەعسە... با نەچمە ناو مەسەلەی ئاوەدان كردنی كوردستان رەنگە زۆرشت لەوەی من زیاتر ووترابێ
وەك هەممو لایەك ئاگادارن لە كوردستانی باشور لەدوای راپەرینی ساڵی 1991 وە زۆرینەی نوسەر و رۆشنبیر و رۆشنفكر (ئەوانەیكە حەزو خولیایان بۆ دەسەڵات دەربری لەپێناوی پارەدا) هەلوێستی خۆیان راگەیاند كە چیتر تەحەمولی ئەم بارودۆخە ناكەنبەڵام حوكمی كوێرانەی دەسەڵات تیری چەنگاوی دوو پارتە سەرەكیەكە زۆرینەی ئەدیب و نووسەرانی ئاوارە كرد و زۆری لێ تیرۆر كرا و زۆریشی كڕی و هەندێكیش بێلایەنی هەڵبژارد ە چاونەترس و گیان لەسەر دەستەكانیش مەتەرێزی دژی بەرەنگاری گەندەڵی یان هەڵبژارد
لەتیرۆركردنی ئەدیب ونووسەران لەشاری سلێمانی سەرەتا مامۆستا شێخ حسیب قەرەداغی كە لەلایەن (س.ع) ئیهانە كرا لەسەر نوسینی شیعرێك بۆ (ب) توشی جەڵدەی دڵ هات و ئەم ووڵاتە پر تراژیدیای خوینەی بۆ گەندەڵەكان بەجێ هێشت... پاشانیش لە كركوك لە بەردەم ماڵی خۆیاندا شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمەیان جوانەمەرگ كرد و كزەیان لەجەرگی مامە حەمەی 70 ساڵ هەستان و لە پایتەختی هەرێم پاش چەند جار لێدان و ئیهانە كردن نەبەز گۆرانیان ئاوارە كرد ئەوەتا لە هەولێر دیسان سەرۆ سەردەشت و لە گەرمیان سەباح علی و لە سلێمانی بەندە توشی هەرەشەى كوشتن بوینەتەوە...
هەركاتێك كە نوسەرێك شەهید ئەبێت ئێوە ئەدەن لە ئۆخژنی پێكەنین و ئەلێن ئەوا قەڵەمێكی ترمان شكاند بەڵام زۆر خۆش باوەرن ئەوانەی لەكانی شێخ لەتیف ئاویان خواردبێ و لەگەڵ برایم خانی دەلۆ بەشداری شەری كفری بكەن و لە سەر قەڵای هەولێر چاوەرێی ئازادی بن هەرگیز بە پیاوە نابوتەكان شەهید ناكرێن
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست