کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆڵی جاشێتی له‌ كوردستاندا ، لەنێوان سیاسەت و قڕكردنی كوردا

Wednesday, 17/02/2010, 12:00


لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی كوردیەوە هەتا ئێستا جاش و مستەشار و خۆفرۆش دەورێكی باڵایان بینیوە لە قڕكردنی كوردو تێكدانی شۆڕشی كوردیدا..لە مێژووی كوردا جاش بوون بەواتای نیشتیمان وخاك فرۆشتن دیارە ئەوەی كە گوێ بە خاك و نیشتیمانەكەی نەدات وویژدانی مردوەو خۆی فرۆشتوە.. جاش یان فورسان لەناو كوردا چەند جۆرێكی هەیە جۆری یەكەمیان جاشی كوردی لەناو شۆڕشی كوردیدا. ئەم جۆرە جاشانە هەم جاش و هەم شۆرشگێڕن بەمانا ڕوونەكەی لەڕووكاردا پێشمەرگەی سەركردەو شۆرشگێڕن و لەناوەخندا بەعسی و جاشن و فایلێكی پێشینەیان هەیەو ئەمڕۆش ڕیكلام بۆ خۆیان دەكەن كە داوێن و دەم پاكن و دەیانەوێ ببنە ئەندام پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ وەكو سەعدی پیرە و هاوڕیكانی ، لە نیازیاندایە بچنە پایتەخت و مافی ڕەوای كورد بەدیبهێنن ،بێگومان ئەندام پەرلەمان واتى نوێنەری میللەت و ئاوێنەی ڕووداوەكانی گەلە هەرچەندە ئەم ئاوێنەی حەقیقەتە لەلای ئەم جۆرە ئەندام پەرلەمانانە ووردو خاش بوە میللەتیش دەستی لەوانە شتوە چونكە ئەو نمونانە بەرژەوەنی خۆیان و حیزبەكانیان لەپێش هەموو شتێكەوەیە ... جۆریكی تری ئەم جاشانە بەجاشی ئەنفال و بكوژانی پێشمەرگە ناسراون وەكو قرژاڵ بەدوو سەردا كاریان كردوە هەم پێشمەرگەو هەم بەعسیش،، بە پێچەوانەی جاشی یەكەمەوە لای پێشمەرگە ووتویانە ئێمە هاوپەیمانی ئێوەین و لە ژێرەوە كارتان لەگەڵ دە كەین بەڵام قسەیان سەرزارەكی بوەو لە كوشتنی كورد و بەتایبەتی پێشمەرگە سڵیان نەكردۆتەوە وەكو عەباسی بایز و تەحسین و حەمەخان و قالە فەرەج و هاوشێوەكانیان.. جا دوای ڕاپەرین جۆرە جاشێكی تر پەیا بوو كە بەجاشی پێرفێكت و پرۆفیشناڵ ناسراون كاری ئەمانە تەنیا قڕكردنی كوردو نانەوەى شەڕی براكوژی و لەباربردنی كۆرپەی كوردستان بوو كاری ئەم جۆرە جاشانە هێنانی دەبابەى بەعس و پاسدار و میتی توركی و مۆساد و سی ئای ئەى یە .. ئەگەر بێینە سەر واقیع جاشەكان یەك لەیەكتری پیس ترن و هەریەكەیان بەشێوازێك وویستویەتی لەلای ئاغاكەی خۆبەرە پێشەوە بێت و خۆی خۆشەویست بكات ...دیارە مێژوی شۆڕشی كوردی پر هەوراز ونشێوە هەر لەسەردەمی شۆڕشی شێخى سەعیدی پیران و قازی محەمەد شێخ مەحمود جاش هەبوە و دواتریش ئەم جاشانە دەورى باڵایان بینیوە لە تێكدانی شۆرشە یەك لەدوایی یەكەكانی كوردستان ،،ئەوەش ڕونە كە لە پێش ڕاپەریندا و لەساڵەكانی (1988) و پرۆسەى ئەنفال كە بەحەوت قۆناغی یەك لەدوایی یەكدا بەڕێوە چوو چاوساغی ڕژێمی بەعس تەنیا مستەشارەكان بوون و ئێستاش براگەورەی هەموو لایەكن ... حەمە خانی حاجی دارا ئەگەر بە حساب و بەكتاب بێیتە سەر ڕاستی مەسەلە زیاد لە 200 پێشمەرگەی كوشتوە دواتریش لای پارتی بوو بە قارەمانی ڕۆژگاری سەخت و لە كەشێكی پڕ تەمومژدا كوشتیان .... تەحسین شاوەیس كە لەگەرمەی شەڕی ناوخۆ دۆكیۆمێنتێكی لای تەلەفزبۆنی یەكێتی بوو كە ئەڵێ (بەڵێ من مامە ڕیشەم كووشت و لێشی پەشیمان نیم.)دواتریش هەر لەشەڕی كورد كوشتنا كوژرا. مامە ڕیشە ناكرێ بە شەهیدی سەركردە بەڵام تەحسین شاوەیس ئەكرێ بەكوڕی بارزانی.... زۆرن ئەوانەی كە خزمەتی بەعسیان كردو دوایش وەك پاڵەوانی كوردی ناویان لێنرا... عەباسی بایز ئاغا ئێستاش ئەڵێ مەمنونی سوڵتان هاشمم كە نەیهێشتوە ئیعامی بكەن ئەمە بەڵگەیەكی زیندوە كە ئەو جەنابە نەك موستەشار بوە بەڵكو ناسینی سوڵتان هاشم و عەلی حەسەن مەجید شایەتی ئەوە دەدەن كە بكوژی چەندین هاوڵاتی دەڤەری بتوێن و پشدەری..ئێستاش دەیەوێت ماڵەكەی بباتەوە ناو دەڤەری رانیە بەڵام دانیشتوانی رانیە ئەوەندە بێ هەلویست نین كە بهێڵن جارێكی تر بچیتەوە بۆ ئەو ناوچەیە لەوە دەچێ بیرت نەبێ كە رانیە دەروازەى راپەرینە و شوێنی تۆی لێ نابێتەوە عەباس ئاغا... ئێستاش ناوی لەدادگای بالاًی تاوانەكانی عێراق هەیە بەڵام ناچێ دیارە نەچونی دیزە بەدەرخۆنەی كۆمەڵێگك نهێنیە وە ئەگەر نا هێندە قارەمان نیە تا بڵێ خۆم ناچم... جاشەكان بە هەموو جۆرەكانیانەوە لەلایەن پارتی و یەكێتی كوڕی باش و برای تەنگانەن ، هەرچەندە ئێستا لەگۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا مستەشارو جاشەكان تاوانباری یەكەمن بەڵام قیادەی سیاسی كوردیش تاوانبارن بە پشتگیری كردن و داڵدە دانی ئەمانە، پێدەچێت لەبەر دەنگی پەرلەمان و كەم بونەوەی جەماوەری دادگایی یان نەكەن بەڵام ئەگەر ئەوانە دادگای بكەن و بەسزایان بگەیەنن ئەوا چەند ماڵە شەهید ئێوە بە خاوەنی خۆیان دەزانن.. بەڵام جاشەكان لەماڵە شەهید و ئەنفال كراوەكان خۆشەویست ترن بۆیە هەتاى ئێستا لە بری دادگایی ئیمتیازات وەردەگرن دواتریش دوای 7\3 ڕاستیەكانتان بۆ روون دەبێتەوە
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە