لەنێوان پەشێوو حەمەسەعید حەسەندا و ................ هەڵوێستێك
Thursday, 21/01/2010, 12:00
نامەوێت زۆر باس لەژیانی بەناوشاعیر حەمەسەعی بكەم پێدەچێت زۆرینەی نوسەرو رۆژنامەنووس و رۆشنفكرەكان لەنووسینی ئەم زاتە شارەزابن و بزانن یەكەمین جنێوفرۆش جەنابی بوە من پێم وایە جنێو ئەوندە بێدەسەڵاتە بوودەڵەترین مرۆڤی سەرزەمین پێی دەوێرن
باباسی هەندێك لەنووسینەكانی بكەم: سەرەتا لەساتیری بۆپیاوە پووتەكان یەكەمین شیعری ئاراستەی مام جەلال ئەكات و ئەڵێ ئلپۆ جەلال ئێوارەت باش.. من لەماتماتیكا كۆڵم .. تووگۆرەكەی مامە یارە ئەمە سەرەى چەندەم جارتە ئەبیتەوە بەسەرەك جاش.....هتد
پاشان حەمەسەعی چ بەرپرس و سەركردەیەك نەماوە لە كوردستاندا هێرشی جنێوی نەكردبێتە سەر هەتا بەمردووەكانیشەوە نەوەستاوە و مەدحێكی گاڵتەجاری كردۆتەسەر خاڵەشیهاب كەگوایەلەبەدبەختی كوردان بۆتە شاگرد قەساب... باسی مەلا مستەفای كردوە كە وەجاغی كوێرە چونكە ئێستا قەدری پ.م نەماوە كەچی پارتی گڕگڕ لەهەندەرانەوە هێنایانەوە خەڵاتی دەزگای ئارسیان پێ بەخشی و لەشاشەزەردەكەی كوردستان تیفی بەشان و باڵای هاتنە خوارەوە و بەشاعیری سەردەم لەقەڵەمیان دا
لەساڵ1995 كاتی شەرى براكوژی مامۆستا عەبدوڵا پەشێو گەرَایەوە شاری هەولێر زۆربەیلاینە سیاسیەكانی كوردستان بەرەو پیری چون و بانگێشت و میوانداریان كرد بەلام پەشیو ووتی بریارم داوە نەچمە هیچ بارەگایەكی سیاسی كوردستانەوە .. پاشان لەهۆَڵی میدیا برادەرانی پاسۆك پێش ئەوەی لەناو پارتیا بتوێنەوە ئاڵایەكی كوردستانیان بۆ برد ئەویش كەوتە سەر ئەژنۆ و ئاڵاكەی ماچ كرد پاشان چوە ناو هۆڵەكەوە و شیعری براكوژی خوێندەوە و كە لە شیعرێكیا ئەڵێ :
جوتێك پێڵاوی رەشم لەپێیە
پینەدار هەرزان گەمار سوك گڵاو
هەزاران جار ئەم پێ و ئەوپێ پێكراو
چەند جار كەوا سەرنجیان ئەدەم
بەدەست خۆم نیە لمۆزی پێڵاو
قەپۆزی هەندێ سەركردەی كوردم دێنێتە بەرچاو
دیارە نوسینەكانی حەمەسەعی كە دژ بەدەسەڵاتدارتدارانی كوردستانی ئەنوسی خوێنەریكی تایبەتی خۆی هەبوو بەڵام لەگەڵ گەرانەوەی بۆ باوەشی دەسەڵات ئەو هەیمەنەیەی نەما ...
عبدوڵا پەشێو لەشاری هەولیر لەدێی بێركۆت لەدایك بوە و ماوەیەكی زۆرە لەئەوروپا ژیان بەسەردەبات بەڕای زۆرلە رۆشنبیران تاكە شاعیری كوردە كە خۆی نەفرۆشتبی
(رێزم بۆ هەموو شاعیرەكان هەیە من مەبەستم لە شاعیرەكانی پێش ئەم سەردەمە و ئەوەی بە شیعر و هۆنراوە لەدژی دەسەڵات نوسیویانە) و زۆر لەم شیعرانەی دوایی سەرزەنشت كردنی پارتە سیاسیەكانی كوردستانە جیاوازیەكی جوان هەیە لەنێوان پەشێو حەمەسەعی حەسەن : كاتێك پەشێو دەگەرێتەوە بۆكوردستان ناچێتە هیچ بارەگایەكی سیاسی بەڵام حەمە سەعی بارەگا نامێنێ سەری پیانەكات
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست