کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابی سوڵتان هاشم كەرەمكە ئەوە ملی ئێمەو چەقۆی جەنابت كەی تۆ بویت بەهۆی ماڵ وێرانی كورد

Friday, 05/02/2010, 12:00


مێژووی بەعس بەرامبەر بە میللەتی كورد هیندە قێزەونە كە مرۆڤ حەزناكا هیچ شتێكی لێ ببیستێ هەر لە ساڵی 68 وە بەعس هەتا پێی كرابێ هەوڵی سرینەوەی ناسنامەی كوردی داوە... پێدەچێت زۆر جار هەوڵەكانی بۆ ماوەیەك سەركەوتو بێت بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە ناسنامەی كورد بۆ هەمیشە بێدەنگ بسرێتەوە... ماڵی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی ئاوابێ كە لەساڵی 2003 ئەم رژێمە بۆگەنەیان گۆربەگۆركرد بەڵام واخەریكە دیسان بەعس دێتەوە ناومان و لەگەڵمانا لەسەر سفرەو لەناو نوێن و جێگە و لە شادەماری خوێنمانا دەگەرێ... نەرمی نواندنی تاڵەبانی بۆ سوڵتان هاشم و و بەردانی تاریق رەمەزان گۆری ئەنفالكراوەكان هەڵەتەكێنێى و جارێكی تر كیمیابارانی هەڵەبخەمان بیردەخاتەوەو برینەكانمان ئەهێنێتەوە سوێ
پێدەچێت ئەوانەی كە لەشاری سلیمانی بوون كاتی راپەرینی میللەت لەسالی1991 (ناڵیم راپەرینی پێشمەرگە چونكە هاوڵاتیان راپەرینیان كرد و مەسولەكان هاتنە سەر حازری) كە چونە ئەمنە سورەكە دەرپێی چەند ژنی كوردیان بینیبێت " جامانەی چەند پیاوی بێ سەرو شویئَیان دی" ئەی بێشكەی چەند مناڵی شیرەخۆرەیان دی؟؟؟؟ ئاواش تاڵەبانی بەرگری لە نزار خەزرەجی و سوڵتان هاشم و وەفیق سامەرایی و ساڵح موتڵەگ ئەكات؟
كێ خۆی ئەبەخشێ سوڵتان هاشم بكات بەزاوای خۆی و لەو بەندیە دەریبێنێ چونكە عەرەب بە كورد فێرە ؟ ئەوەنیە غازی عەجیل یاوەر زاوا شیرینەی سەردڵی كوردستانە....
تاڵەبانی بە سەیفەدینی ووت (ئەم كەسە دۆسیەكەی گرنگە و بیپارێزن چونكە بۆدادگایكردنی سەرانی رژێم لە كەیسی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا گرنگە) بەڵام لەماوەی ئەو هەموو دادگایكردنەدا تاریق رەمەزانمان نەبینی.. بەردانیشی لەلایەن تاڵەبانیەوە بوو چونكە عەشیرەتی عەزاوی تەكلیفیان لێكرد كە تاریق رەمەزان بەربات ئەویش دڵی عەرەبی پێ پەتی و هیچ نەزانی هیچ لەبارنەبوی لەدڵی هەڵەبجەییەكان بەلاوە گرنگتر بوو... پاشانیش ئەگەر ئێستە لە سوڵتان هاشم بپرسن چەند كورد ئەنفال كراوە و چەند دێ وێران كراوە بە داتایەكی سەحیح پێتان ئەڵێ چونكە ئەو سەركردەی یەكەمی شاڵاوەكانی ئەنفال بوو كەچی سەرۆك كۆمار دڵی نایە لەسێدارەی بدات بەشەرتێك سوڵتان هاشم زۆر لە عەواد بەندەری سەرۆكی بەناو دادگای شۆرشی لەمەڕ سەدام تاوانبارترە كە لەسێدارە درا
تالەبانی یاسا ناسی یاساشكێنە چونكە لەرووی یاسایی چ لە رووی شەرعەوە هەرمرۆڤێك كەسیچكی بێتاوان بكوژێت سزاكەی كوشتنە.. هەڵبجە ئەو كارەساتە مێژوویە بوو باوەرناكەم ئەوەی تۆزقاڵیك هەستی مرۆڤایەتی تیابێت فرمێسكی بۆ نەرژاندبێ كەچی پاش دادگایكردنی علی حسن مجید دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لەسەر شیعەو عەرەبە رەزاگرانەكان حوكمی سێدارەیان بەسەردا سەپاند و هەڵەبجەشیان خستە توێی ئەو مەسەلەیەوە هەم دڵیعەرەب و هەم دڵیكورد رازی بكەن ئافەرین سیاسەت
بۆ دووبارە بونەوەی بەسەرۆك كۆمار دلی بەعسیەكانی نەرەنجاند و وتی ساڵح موتڵەگ بەعسی سەدامی نیە ئەوانەی كە بەعسی سەدامی نین با بەشداری هەڵبژاردن بكەن .. ئەگەر سوڵتان هاشم ئازاد بكرێ و ساڵح موتلەگ بەشداری پەرلەمان بكات و وەفیق سامەرائی و نزارخەزرەجی بی دادگایی كردن دەرباز بن حەق وایە رۆژی لەدایك بونی سەدام بكرێتە پشوی رەسمی و تكریت بكرێتە پایتەختی عیراق و هەموومان لەژێر سایەی به‌عسییه‌کانی ناموبارەكی ناجسن لەعیراقیكی ناشارستانیدا بژین.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە