کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆلا سەعید تۆ لە باوەشی دەسەڵاتدا و ئێمە لەمەتەریزی شەرەفدا

Monday, 11/01/2010, 12:00


وەك لای هەموان ئاشكرایە چەند رۆژَ پیش ئیستا جەنابی پۆڵا سەعید خۆی و قەڵەمەكەی چونەوە باوەشی دەسەڵات و لەپێناوی دولار وئۆتۆمبیل و چەند سەرچاوەیەكی رەفاهیەتی ژیان تەسلیم بە دەسەڵات بونەوە و بەمەش پۆڵا سەعید سەروەریەكی لە نیشتیمان و قەڵەم فرۆشی بۆخۆی تۆماركرد
ئەوەی جێی داخە لیرەو لەوێ بە بیانوی خۆبردنە پێشەوە كەوتۆتە بانگەشەى درۆ و درۆ هەڵبەستن و بوختان كردن بەداخێكی زۆرەوە ئەوە لەپیشەى رۆژنامەنوسی و رۆژنامەگەریەوە دورە چونكە پیشەى رۆژنامەنووسی پیشەیەكی پیرۆزەو پێویستی بەكەسانی راستگۆهەیە.. پۆڵاسەعید بۆماوەیەكی زۆر لەسایتی كوردستا نپۆستدا چەند كاریكی ئەنجام داوە (مەبەستم لەوە نیە كاری كوردستا نپۆستی بەجێهێنابێ) مەبەستم لەنوسینەكانی بوو كە لەدژی دەسەڵات و گەندەڵی كۆمەڵێك ووتاری نوسی و بوە مایەی دەست خۆشی لێكردن.... بەڵام ئەوەی جێی داخە كە پۆڵاسەعید نەیتوانی تاسەر لەمەتەرێزی شەرەفدا بمێنێتەوە و لەپێناوی دولاری چاوبزدا ولەپێناو كورسی نەرموڵ چوەوە باوەشی دەسەڵات
ئەپرسم پۆڵاسەعید چی وای لیكردی كۆمەڵیك دۆستت بەجێبهێڵی بۆ دەسەڵات؟
وەك خۆم هیچ كاتیك دژی پۆڵا سەعید نەبوم و بگرە لەنزیكیشەوە نای ناسم بەڵام بەهۆی نوسینەكانیەوە ئاشنای بووم و زۆر جار نوسینەكانیم خوێندۆتەوەو بەكەسێكی مەعریفی و خاوەن بریار و بەهەڵویست تێگەیشتبوم بەس 180 پلە بەعەكسەوە بۆچونەكانم هەڵەبوو
لەژمارە(5069) ى رۆژی 8/10 ی رۆژنامەی كوردستانی نوێ وەڵامی كوردستانپۆستی داوەتەوە كە گویا هاوكاری لە گردەكە وەردەكرن و لەوێوە نوسینیان بۆدێ كاك پۆڵا من وەك خۆم و وەك نووسه‌رێکی كوردستا نپۆست چەند قسەیەكم هەیە
1_ باشە ئەگەر دوای كۆبونەوەكانی سەرانی گۆران هەواڵیان دابێ بەكوردستا نپۆست سەبارەت بە ووردەكاری ئیشەكانیان ئەمە هیچ زەرەریكی هەیە ؟ یاخود ئەمە پێویست بەوە دەكات لاپەرەیەك پركەیتەوە بە (ئارگۆمینت) كەچەند جاریك دووبارەت كردۆتەوە بەریزم ئەمە لەكاتیك دا دەبیت تۆ بەلگە نامە بڵاوبكەیتەوە كە زانیاریت هەبێ لەسەر بزوتنەوەی گۆران و بەتایبەتی (نەوشیروان مستەفا) كە نهێنیەكانی سەردەمی ناو یەكێتی دابوبێت بە كوردستا نپۆست
2_ لەهەموو بەیت و بالۆرەكانتا باسی پارە وەرگرتنت كردوە لە گۆران باشە كاك پۆڵا ئەگەر خەڵك بیەوێت پارە لەدەسەڵات وەربگری رێگا زۆرە بۆ وەرگرتنی حەزیش ئەكەم ئەو نوسینەى كوردستا نپۆست بخوێنیتەوە كە لەسەرەوە نوسراوە كە ستافی كوردستا نپۆست چەندین ملیۆن دۆلاریان رەفز كردۆتەوە
لەكۆتایشدا دەڵێم كاك پۆلا لەوەناچێ لە چەمكی ئازادی تێگەیشتبی چونكە ئەم كوردستانەى كە چونکه‌ جەنابت تیایدا ناژیت ته‌نها ناوی ئازادی تیا نەماوە بۆئەم قسەیەشم نمونە زۆرە ... حەیفە مرۆڤ بەسەربەرزیەوە نەمری ... جێی ئەسەفە مرۆڤ تاسەر لەگەڵ هاوریكانیا نەمینیتەوە بەداخەوە بەریزت پەتی تەحەمولت زۆر كورت و باریك بوو لەكۆتایدا ئەڵێم كاك پۆڵا دووبارە پیرۆزە باوەشی دەسەڵات و تۆ لەباوەشی دەسەڵاتا و ئیمە لەمەتریزی شەرەفدا

تێبینی
*_ پیدەچیت زۆر لە بەریزانی كوردستا نپۆست من بەوە تێگەیشتبن كە سەربەگۆران لیرەدا ئەلیم من سەربەهیچ كوتلەیەكی سیاسی ئەم كوردستانە نیم چونكە باوەرم پێیان نیە بەڵام من سەر بەحەقم لەهەرشوێنێ بانگی حەقی لێبێ من لەوێم...

[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە