موهته‌دی خۆی مورته‌زه‌قه‌یه‌ و مورته‌زه‌قه‌ش ساز ده‌کات

Wednesday, 11/05/2011, 12:00


مورته‌زه‌قه‌ ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بی‌یه‌ ،به‌ کوردییش پێی ده‌گوترێت به‌کرێگیراو، به‌و که‌س و لایه‌نانه‌ ده‌وترێت که‌ له‌ پێناوی بڕێک پاره‌دا کاری تێکده‌ری و کوشتوبڕ پیاده‌ ده‌که‌ن به‌بێ بوونی هیچ ئامانجێکی سیاسی .
زۆر وڵات و لایه‌نی دیکتاتۆری و چه‌وسێنه‌ر هه‌وڵی سازکردنی مورته‌زه‌قه‌ ده‌ده‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ئامانجه‌ی که‌ دایانڕشتووه‌ ، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها ئاماژه‌ به‌ دوو وڵات و لایه‌نێکی کوردی ده‌ده‌م که‌ چ بایه‌خێک به‌ سازکردنی مورته‌زه‌قه‌ ده‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌ش بریتین له‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌کو یه‌کێل له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان و لیبیا وه‌کو یه‌کێک له‌ وڵاته‌ دیکتاتۆره‌کانی جیهان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدوڵا خانی موهته‌دی له‌ وڵاتێکی داگیرکراودا .

1- ئه‌مریکا :-
ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌کێکه‌ له‌ پێشکه‌وتووترین وڵاتانی جیهان ، که‌چی هیچ کاتێک له‌ دادۆشینی گه‌لان چاوپۆشی نه‌کردووه‌ و بۆ مسۆگه‌رکردنی دادۆشینی گه‌لانیش هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی هه‌موو وڵاتانی جیهان به‌گشتی و وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا بووه‌ به‌ تایبه‌تی . بۆ کۆنترۆڵکردنی وڵاتانیش هانایان بۆ که‌سانێک بردووه‌ که‌ ته‌واو گرێدراون به‌ ئه‌مریکاوه‌ و پشتیش ده‌که‌نه‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان ، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌م که‌سه‌ گرێدراوانه‌ش سه‌رپێچی له‌ بڕیاره‌کانی ئه‌مریکا کردبێت ئه‌وا له‌ ڕێگه‌ی که‌سانێکه‌وه‌ هه‌وڵی پاکتاوکردنیان دراوه‌ که‌ ئه‌م که‌سانه‌ له‌ خودی وڵاته‌ دادۆشراوه‌که‌ن و به‌م که‌سانه‌ش ده‌گوترێت مورته‌زه‌قه‌ . وه‌کو له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا به‌دی ده‌کرێت :


2- لیبیا :-
لیبیا وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی که‌م حه‌شیمه‌ته‌ ، له‌ ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ وڵاتێکی نیمچه‌ قه‌بیله‌یی- نیمچه‌ خێڵه‌کایه‌تی ، که‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ش له‌ وڵاته‌ دواکه‌وتووه‌کاندا بره‌وی هه‌یه‌ . له‌گه‌ڵ بوونی تایبه‌تمه‌ندی دواکه‌وتوانه‌ له‌ لیبیادا که‌چی ده‌سه‌ڵاتێکیش به‌ڕێوه‌یان ده‌بات که‌ ته‌واو دیکتاتۆر و دواکه‌وتووه‌ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش له‌لایه‌ن قه‌زافی و خانه‌واده‌که‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .
قه‌زافیش بۆ داسه‌پاندنی زیاتری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شێکی زۆری سامانی لیبیای ته‌رخان کردووه‌ بۆ دروستکردنی مورته‌زه‌قه‌ تاوه‌کو بیانکاته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆسه‌ر جه‌ماوه‌ری لیبی و درێژه‌ به‌ دیکتاتۆریه‌تی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بدات . ئه‌م مورته‌زه‌قانه‌ش هاورده‌ی وڵاتانی ئه‌فریقا و به‌شێک له‌ وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیان که‌ به‌ده‌ست هه‌ژاریه‌وه‌ ده‌ناڵێنن .
زۆربه‌ی ئه‌م مورته‌زه‌قانه‌ خه‌ڵکی وڵاتهایه‌کن له‌ ئه‌فریقا و ئاسیا که‌ داهاتی ڕۆژانه‌ی هه‌ر تاکێک له‌ وڵاته‌کانیاندا که‌متر له‌ دوو دۆلاره‌ ، به‌ڵام کاتێک ئه‌م مورته‌زه‌قانه‌ ده‌که‌ونه‌ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی قه‌زافییه‌وه‌ بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵکی لیبیا ئه‌وا مووچه‌یاکی باشیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه‌ که‌ مانگانه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان له‌ سه‌رووی 5000 دۆلاره‌وه‌یه‌ . مورته‌زه‌قه‌کانیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی پێشێل ده‌که‌ن و له‌ هه‌یچ ڕه‌شه‌کوژییه‌کی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی لیبی ناسڵه‌منه‌وه‌ . ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ ڕاستیه‌کان ده‌سه‌لمێنێت :-


*********************************

له‌م کرته‌ ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌دا که‌ناڵی الجزیرة پێناسه‌یه‌کی باشی به‌کرێگیراو (المرتزقة) ده‌کات
*********************************

3- کوردستان :-
کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتێکی داگیرکراو و به‌ش به‌شکراوه‌ که‌چی زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانیش دیارده‌ی حیزبایه‌تیان کردووه‌ به‌ سونه‌تی حه‌یاتی و ده‌یخه‌نه‌ سه‌رووی هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ به‌ حوکمی ئه‌وه‌ی که‌ بڕیارده‌ری ئه‌و حیزبانه‌ یان سه‌رۆک خێڵه‌کانن یاخود ده‌ره‌به‌گه‌کان . ئه‌م سه‌رۆک خێڵ و ده‌ره‌به‌گانه‌ش تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی توانای په‌لکێشکردن و ده‌ستتێکه‌ڵاویان هه‌بێت له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ئه‌وا هیچ کاتێک درێغی ناکه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر توانای په‌لکێشکردنی داگیرکه‌رانیشیان نه‌بوو ئه‌وا هانا ده‌به‌نه‌ به‌ر سازکردنی مورته‌زقه‌ ، نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رچاویش که‌ بره‌و به‌م دیارده‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌دات بریتییه‌ له‌ عه‌بدوڵا ئاغای موهته‌دی که‌ بڕیارده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانه‌ ، به‌ڵام ئه‌م مورته‌زه‌قانه‌ جیاوازیان هه‌یه‌ له‌و مورته‌زه‌قانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و لیبیاوه‌ ساز ده‌کرێن ، چونکه‌ ئه‌و مورته‌زقانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و لیبیاوه‌ ساز ده‌کرێن بریتین له‌ که‌سانی هاورده‌و بێگانه‌ به‌ هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریکا و لیبیا که‌چی ئه‌و مورته‌زه‌قانه‌ی له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا خانی موهته‌دیه‌وه‌ ساز ده‌کرێن بریتین له‌ که‌سانێک که‌ هه‌م کوردن و هه‌م سه‌رده‌مانێک له‌ نێو یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کاندا بوون و پاشان خۆیان ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامی کردۆته‌وه‌ و که‌وتوونه‌ته‌ هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئیتڵاعات و سوپای پاسداراندا . پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌سانه‌ له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌ مه‌شقی ته‌واوه‌تیان پێ ده‌کرێت ڕاده‌ستی عه‌لاقاتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌کرێن و له‌ ڕێگه‌ی یه‌کێتیشه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ که‌مپی زه‌ڕگوێز که‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی عه‌بدوڵای موهته‌دییه‌ . ئه‌م مورته‌زه‌قانه‌ مانگانه‌ بڕی 1000 "هه‌زار" دۆلاریان پێده‌درێت له‌لایه‌ن عه‌بدوڵای موهته‌دیه‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ناو شاره‌کانی باشووری کوردستان ده‌کرێن و به‌شێکیشیان ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌ تاوه‌کو بکه‌ونه‌ تۆمه‌ت سازکردن دژ به‌ پژاک و زڕاندنی ناویان به‌ خراپه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ جێگه‌یه‌کیش توانایان هه‌بوو ئه‌وا زه‌ربه‌ له‌ پژاک بده‌ن و دوو ماڵپه‌ڕیشیان پێ سپاردوون که‌ یه‌کێکیان به‌ ناوی ئانتی په‌که‌که‌(واته‌ دژی په‌که‌که‌)یه‌ و ئه‌وی دیکه‌شیا به‌ناوی ضد پژاک(واته‌ دژی پژاک) . بڕوانه‌ ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ :-


هه‌رچی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌شه‌ که‌ عه‌بدوڵا ئاغای موهته‌دی وه‌کو مانگانه‌ بۆ ئه‌و مورته‌زه‌قانه‌ی ده‌بڕێته‌وه‌ سه‌رچاوه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌ یان ڕاستتر بڵێین که‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ دابین ده‌کرێت به‌ پێشنیاری سه‌لاحه‌دینی موهته‌دی .
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ هه‌ر خودی عه‌بدوڵا ئاغای موهته‌دی داوای کۆمه‌کی له‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی دیکه‌ و پانئێرانیسته‌کان کردووه‌ تاوه‌کو جاڕی شه‌ڕی چه‌کداری بدات دژ به‌ گه‌ریلاکانی پژاک ، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ی عه‌بدوڵای موهته‌دی مایه‌پووچ ده‌رچووه‌ و هیچ یه‌کێک له‌لایه‌نه‌کانی دیکه‌ ئاماده‌ی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ نه‌بوون . پێده‌چێت ئه‌م داواکارییه‌ش له‌سه‌ر داخوازی جه‌لال تاڵه‌بانی بووبێت چونکه‌ کاتێک پشتگیری و کۆمه‌کی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا ئه‌و کات تاڵه‌بانی سه‌ردانی ئێرانی کرد ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانیش له‌ ئێران هێزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕه‌وانه‌ی ئه‌و جێگه‌یانه‌ کران که‌ گه‌ریلاکانی پژاکی لێیه‌ . ته‌ماشای ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ :-



ده‌بێت چ هۆکارێک هه‌بێت که‌ عه‌بدوڵا خانی موهته‌دی دژ به‌ پژاک هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت؟
له‌ هیچ که‌سێک شاراوه‌ نییه‌ که‌ زیاتر له‌ بیست ساڵه‌ عه‌بدوڵای موهته‌دی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی جێهێڵاوه‌ و له‌ باشووری کوردستان و عێراق گیرساوه‌ته‌وه‌ ، ته‌نانه‌ت له‌ ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا هیچ دژکرده‌وه‌یه‌کیشی له‌ هه‌مبه‌ر تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامیدا نه‌نواندووه‌ ، که‌چی له‌ سه‌روبه‌ندی دامه‌زراندنی پژاک‌دا هه‌یئه‌تێکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان سه‌ردانی که‌مپی زه‌ڕگوێز ده‌که‌ن بۆ لێکنزیک کردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ کوردیه‌کان و دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای موهته‌دی‌دا ساز ده‌که‌ن . ئاغای موهته‌دی نه‌ک هه‌ر ئاماده‌ی لێکنزیکبوونه‌وه‌ نابێت له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی کوردیدا به‌ڵکو زۆر بێشه‌رمانه‌ به‌ هه‌یئه‌ته‌که‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان ده‌ڵێت : { بیستوومه‌ په‌که‌که‌ به‌نیازه‌ حیزبێک بۆ کوردستانی ئێران دروست بکات ، ئاگاداریان بکه‌نه‌وه‌ که‌ کاری وه‌ها نه‌که‌ن چونکه‌ من ڕازی نابم هیچ حیزبێک بۆ کورده‌کانی ئێران سازبکرێت و هه‌ر حیزبێکیش ساز بکرێت ئه‌وا من شه‌ڕی چه‌کداری له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م ، چونکه‌ پاراستنی مه‌رزه‌کانی غه‌ربی ئێران به‌ من سپێردراوه‌ } .
پاش دامه‌زراندنی پژاکیش ، عه‌بدوڵا ئاغای موهته‌دی هه‌ڵوێستی دوژمنکارانه‌ی خۆی دژ به‌ پژاک به‌یان ده‌کات له‌ ڕۆژنامه‌ی تورکی " توده‌ی زه‌مان " که‌ به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاوده‌بێته‌وه و ئاماده‌یی نیشان ده‌دات بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵیاندا ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌رامبه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی ئێران بێده‌نگه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ و شه‌ڕی چه‌کداریش ڕه‌د ده‌کاته‌وه‌ . بڕوانه‌ ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ :-‌


له‌ دیمانه‌یه‌کی ئاغای موهته‌دیدا که‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس مایکل تۆتن سازی داوه‌ له‌ 29-3-2007دا و له‌ گۆڤاری "زی میدل ئیست جۆرنال" بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌رچی تۆمه‌ت و گوته‌ی ناشایسته‌یه‌ ئاڕاسته‌ی په‌که‌که‌ و پژاکی ده‌کات . که‌ ده‌قی دیمانه‌که‌ وه‌رگێڕدراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا :-


به‌ڵام کاتێک هه‌موو تۆمه‌ته‌کانی عه‌بدوڵا خانی موهته‌دی بوونه‌ بڵقی سه‌ر ئاو ئه‌و کات که‌وته‌ دانیشتنی نهێنی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سوریا و باشووری کوردستاندا تاوه‌کو بتوانێت هاوکاری کۆماری ئیسلامی به‌ده‌ست بخات بۆ دژایه‌تیکردنی پژاک . مه‌شق پێکردنی مورته‌زه‌قه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتڵاعات و سپاردنیان به‌ ئاغای موهته‌دیش ده‌ره‌نجامی په‌یوه‌ندیه‌ نهێنیه‌کانه‌ تاوه‌کو ببنه‌ له‌مپه‌رێک له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا .

شۆڕش کەرکووکی
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە