بەڕێوەبەرێكى كارەبا دواى چەندەها ساڵ دوورخستنەوەى لەبەر بەد ڕەوشتى و گەندەڵى مالى دەگەڕێنرێتەوە..؟؟!!
Sunday, 03/07/2011, 12:00
لەساڵانى نەوەدەكاندا و لەبەر بوونى پەیوەندیەكى تووندى بەرژەوەندى و ناوچە گەرێتى لە نێوان (عادل كریم كاك ئەحمەد) بەڕێوەبەرى بەرهەم هێنانى كارەبا و (سعید قادر فرج) ناسراو بە (سەعە ساختە) كە پسپۆڕى مامۆستایە بەڕێوەبەرایەتیەك بەناو (فرۆشتنى ووزە) دانرا كە كۆمەڵێك فەرمانبەرى لەخۆى دەگرت وبەتایبەتى ڕەگەزى مێ لەبەر ئەوەى زۆربەى كارەكان كۆمپیوتەرى بوون وە ئەمیش وەك پیشەى كە بەد ڕەوشت بووە كەوتە ناویان و دەستى كرد بەنانەوەى كێشە بۆیان تا بیان خلیسكێنێ وە هەموو كارەباش ئاگادارن بە كێشەى لەگەڵ (گ) و (أ) دا چیبووە و چۆن ؟ بەڵام بەداخەوە هەردووكیان سەرى خۆیان هەڵگرت و چوونە هەندەران بۆ تا ئێستا نەبینراونەتەوە ..!! بەڵام بەد ڕەوشتیەكانى ناژمێردرێن وە دواى ئەوە كە زۆر بۆگەنى بڵاوبوەوە و پشت و پەناشى نەما لەسەر كار و بەڕێوەبەرایەتى فرۆشتنى ووزەش كە ئەو بەڕێوەبەرى بوو هەڵوەشێنرایەوە و لابرا ...
بە چوونى (عادل كریم) بۆدەزگاى ئاوەدانكردنەوەى هەرێمى كوردستان لەبەر بوونى پڕۆژەى زۆر و بوارى ساختە كارى و دزى
(سعید قادر) گواسترایەوە بۆ ئەوێ وە پلەى (معاون مدیر عام)ى درایە كە شایەنى نەبوو وە لەوێ مایەوە تا (عادل كریم) لابرا و چووە بەغدا ... سەعە ساختە بە هەلى زانى و ووتى كردەوەكانم لەبیر چۆتەوە و هەوڵى گەڕانەوەى دایەوە بۆ كارەبا و بە هەموو جۆرە واستە و مامە حەمەییەك .. بە گەڕانەوەى و خۆ نزیك كردنەوەى لە بەڕێوەبەرى گشتى (شەونم محمد غریب) و لەو كاتەشدا كێشەى ئیختیلاس و دزى بەڕێوەبەرى كارەباى هەڵەبجە (حەمە گاهر) دەركەوت و لەبەر ئەوەى كە ئەمیش هەڵەبجەیى بوو تا كێشەكان گەورەتر نەبێت كرا بە بەڕێوەبەرى كارەباى هەڵەبجە ، هەرچەند دوور ونزیك شتى لێ دەبیسترا بەڵام لەبەر ئەوەى كە تازە كێشە بووبوو لە هەڵەبجە بە ئاشكرا نەى دەتوانى قاچوقوچ بكات وە هەوڵێكى زۆرى دا تا بگوازرێتەوە بە واستەو حزبایەتى .... وەلەبەر ئەوەى كە جەنابى (ئەبوبەكر ئەحمەد عبداللە) بەڕێوەبەرى گشتى بە وەكالەت وەكو ئەو بێ ئەمەكە و برادەرێتى وە لە بوارى فرۆشتنى ووزەدا كەسى پێ نەگایاندووە بڕیارى داوە سەعە ساختە بگەڕێنێتەوە و بیكاتەوە بە بەڕێوەبەرى فرۆشتنى ووزە وە هەموو ئەو بەد ڕەوشتى و ساختە كارییانەى لەبیر بكات ...
ئێمە وەكو كارمەندانى كارەباى سلێمانى ئەم خالانە دەخەینە ڕوو بۆ وەزارەتى كارەبا و بەڕێوەبەرایەتى گشتى كارەباى سلێمانى/
1. فرۆشتنى ووزە لە ڕابردوودا بە هۆى نەزانى و خراپى كارەكانى بەڕێوەبەرەكەى (سعید قادر) هەڵوەشێنرایەوە ئیتر چۆن و بە چ مانایەك دەسپێردرێتەوە بە هەمان كەسى نەشارەزا و خراپ كە تواناى هیچ داهێنان و بەرەو پێش بردنى نیە و وە شارەزایى هونەریشى نیە چونكە پیشەكەى مامۆستایە.
2. وە ئەوەى لێرەدا گرنگە ئاگادارتان دەكەینەوە كە ئەو بەڕێوەبەرایەتیە نەدرێتەوە بە كەسێكى هەلپەرستى وەك سەعە ساختە تا ناچار نەبین زنجیرەیەك لە گەندەڵى و بەد ڕەوشتیەكانى بە دۆكیومێنت بڵاو بكەینەوە .
لە دوا ڕستەماندا دەڵێین ئا ئەمەیە هونەرى بەڕێوەبردنى كارەكان لە كوردستان هەر ئەو لە كارەبادا هەیە ... سەدەها ئەندازیار و ژمیّریارى و كەسانى بەهەڵوێست هەن كە دەتوانن و زۆر زۆر لەو بەتوانا ترن لە هەموو بوارەكاندا ... ئەمەیە بنچینەى
نا عەدالەتى و بردنى دامودەزگاكان و بە تایبەتى كارەبا بەرەو گەندەڵى و بەدڕەوشتى و داوا كارى هەڵوێستى جەنابى دكتۆر بەرهەم و وەزیرى كارەباین .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست