بەهۆی دزی و چەردەییەوە یەکێتی ئەوروپا بڕیاری پشکنینی بەرپرسە عێراقیەکان دەردەکات
Monday, 16/05/2011, 12:00
ئەو بەرپرسە عێراقیانەی کە ئەمریکەیە داگیرکەرەکان لەگەڵ خۆیان هینایانن وە پاشانیش وەکو (...) بۆ پاسەوانی ڕایان گرتن، کارو پیشەیان چەردەیی و ڕاو ڕوت و دزینی ماڵی میلەتە و تا ئێستا بە ئیعترافی خۆیان ٤٥ ملێار دۆلاریان لە بوجەی ئەم چەند ساڵەی عێراق دزیوە، ئەم پارەیەش کە مەبلەغێکی زۆرە و ناتوانرێ بە شێوەیەکی ئاشکرا ببرێتە دەرەوە تا لە بانکە ئەوروپیەکان سەفتەی بکەن
بۆیە بەرپرسە عراقیەکان لە کاتی سەفەرکردنیان بۆ دەروەی عراق سودیان لەو حەێانە دبلۆماسیە وەردەگرت کەهەیانە و بەهۆیەوە لە فرۆکەخانە نێودەوڵەتیەکان نەدەپشکنران
ئەم نا بەپرسانە دەستیان دەیە گواستنەوەی ئەو پارانەی کە لەسایەی داگیرکەرەوە دزیویانە و هەموو جارێک چەند ملیۆنێکیان لە جانتای دبلۆماسی دا دەگوێزایەوە بۆ بانقەکانی دەرەوە، وە هەرکاتێکیش کێشەیان توش دە بوو بەناوی ماڵی میلەت و بەرپرسیارێت و پێداویستی وڵاتەوە خۆیان قوتار دەکرد.
بەڵام ئەمە تاسەر نەبوو بۆیان دوای لێکۆڵینەوە لە چەندین جانتای پڕ لەپارەی دزراوی لەم جۆرە، یەکێتی ئەوروپا بە هەموو ئەندامەکانیانەوە بڕیاری پشکنینی بەرپرسە عراقیەکانیان دەکرد لە کاتی سەفەرکردنیان بۆ ئەو ولاتانە، نەک هەر پشکنینێکی ڕۆتینی بەڵکو پشکنینی وردیان بۆبکەن کە ئەویش شوێنی حەساسیش دەگرێتەوە چونکە بەرپرسە ئەوروپیەکان گەیشتونەتە ئەوبروایەی کەم پارە دزراوە ئەوەندە زۆرە بەرپرسە عراقیەکان هەموو شوێنیکیان لێپرکرەوە
شایەنی باسە ئەم بڕیارەی یەکێتی ئەوروپا هەموو بەرپرسە عیراقیەکان دەکرێتەوە بەبێ جیاوازی و بەرپرسە کوردەکانیشەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست