کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود بارزانی بەکرێگیراوی دەزگا هەواڵگرییەکان بناسە

Wednesday, 07/09/2022, 21:55


مەسعود بارزانی بۆ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێڕاقی " هەرکات سەرۆک صدام فەرمان بکات هەموو هێزی پێشمەرگەی بۆ دەنێرین بۆ شەڕکردن دژی دوژمنەکانی "
فەریقی یەک ( طاهر جلیل حبوش ) سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری عێڕاق لە سەردەمی صدام حسێن 
لە بیرەوەریەکاندا بەم شێوەیە باسی بەکرێگیراوی بنەماڵەی بارزانی بۆ هەواڵگری عێڕاقی دەکات 
دەڵێت 
پەیوەندیەکانم لەگەڵ مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٠ دەستی پێکرد کاتێک من سەرۆکایەتی هەواڵگری عێڕاقم پێ سپێردرا ، یەکێک لە ئەرکەکانم تەنسیق کردن بوو لەگەڵ هەردوو پارتە کوردیەکەی ژێر ناوچەی حوکمی زاتی ، هاتوچۆکانمان بەردەوامی هەبووە و تیایدا تاوتوێی باسە سیاسی و ئەمنیەکانمان دەکرد ، پەیوەندیەکی توند و تۆڵمان هەبو بە بێ پچڕان ، تەنانەت کوڕی براکەی نێچیرڤان بارزانی گەر هەموو هەفتەیەک جەنابی سەرۆک صدامی نەبینیایە ، هەموو دوو بۆ سێ هەفتە جارێک چاویان بە یەک دەکەوت ، بە پێچەوانەی پەیوەندی من و جەلال تاڵەبانی کە تەنها یەکجار چاوم پێی کەوتوە لە سلێمانی ، ئەو ڕۆژەش نێچیرڤان زۆر گلەیی کرد ئەم کابرایە پیاوی سەردانکردن نیه و پیاوێکی درۆزن و ساختچیە و چونت بۆ لای جەلال قەبارەی لە ڕادەی خۆی زیاد دەکات و خۆی لێ دەبێت بە گەورە .
مەسعود بارزای یەکێک بوو لە دڵسۆزەکانمان هەم بۆ کارەکەی وەک هەواڵگری و هەمیش دڵسۆزی عێڕاق و سەرۆک صدام حسێن بوو هەردەم سووپاسگوزار بو بۆ هێزی سەربازی عێڕاقی کە لە ٣١ ئاب بە هانایەوە چون ، لە دوایین چاو پێکەوتنم لەگەڵی پێش هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێڕاق ، پێی ووتم گەر هێزی تورکی لە باکور هێرشی کردە سەر عێڕاق ئەوا هێزی پێشمەرگە ڕادەسپێرم بە ناوی کوردایەتیەوە کە بەرپەرچی هێرشەکانی تورکیا بدەنەوە و پێی ووتم کە بە سەرۆک بڵێم هێزەکانی لەو ناوچانە بکشێنێتەوە و بیانکات بە پاڵپشتی هێزەکانی تری عێڕاق لە خواروی عێڕاق ، گەر جەنابی سەرۆک پێویستی بە ئێمە بێت بە هەموو شێوازێک پاڵپشتی دەکەین و شان بە شانی هێزی عێڕاقی باسل شەڕ دژی دوژمنەکانی سەرۆک دەکەین  لە هەر ڕەگەز و نەتەوەیەک بن ، لە یەکێک لە چاو پێکەوتنەکانمان نێچیرڤان بارزانی پێی ووتم ( باوکم سەرۆک صدامی زۆر خۆشەویست )) مەبەستی لە خۆشەویستی ئیدریس بارزانی بۆ صدام حسێن ، و هەموو کات پێی دەوتین کە بە هۆکاری سەرۆک صدامەوە کورد بە مافەکانی خۆی گەشتوە .
پەیوەندیەکانی بارزانی بە صدام حسێنەوە لەو دەمەی کە صدام جێگری سەرۆک بوو پەیوەندی بونی هەبوەو دواتریش کە بوە بە سەرۆک پەیوەندیەکان زیاتری کردوە و تەنانەت لە کتێبەکەی سەرۆک صدام (( کوردستان و دۆزی نەتەوەی کورد )) بڵاوی کردەوە بە وردی ئاماژەی بەو ڕاستیانە کردوە .

(بەکرێگیراوی ژمارە ٤١ )

لە بەڵگەنامە هەواڵگریەکان کە نەوشیروان موستەفا لە ناو دەزگای هەواڵکری عێڕاقی دەستی بەسەردا گرت و دواتر جەلال تاڵەبانی دای بە ئەمریکیەکان فایلی بەکرێگیراوی ژمارە ٤١ ی تێدایە کە ئەو بە کرێگیراوە (( مسعود موستەفا بارزانی )) بوو ، ئەو فایلە هەموو ئەو کارانەی کە مەسعود بارزانی کردبووی  لە گواستنەوەی زانیاری و ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمریکیەکان لەگەڵ سەرانی کورد و تەنانەت بڕی ئەو پارانەشی تێدایە کە لەلایەن صدام حسێن و دەزگای هەواڵگرییەوە دراوە بە مسعود بارزانی ، تەنانەت کاری بازرگانی کوڕانی بارزانی و عودەی و قوصەی و لە هەمانکات مامەڵەی نەوت و ئاڵتونی تێدایە .
کۆتایی .
ئەوەی جێی تێڕامانی منە ئەو ووتەیەی مسعود بارزانی بۆ یارمەتی صدام لە ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنەکانی ووتویەتی (( هەر کات سەرۆک پێویستی بێت ، هێزی پێشمەرگە بە ناوی کوردایەتی دەخەینە جەنگەوە دژی تورکیا )) ئەم ووتەیە ئەو واقیعەمان دەخاتە پێش چاو کە هێزی پێشمەرگە جگە لە سەربازێکی سەر تەختی شەتڕەنج هەر کات مەلیک بیەوێت بۆ مانەوەی خۆی گورگان خواردی دەکات زیاتر نیە ، لە ڕابردووش مەسعود بارزانی لە دانیشتنی لەگەڵ تورک ئەوەی دووپات کردۆتەوە تەنانەت لە ڕۆژنامەیەکی تورکی دەڵێت ئێمە ٣٠٠٠ پێشمەرگەمان بۆ تورکیا یاوە بە کوشت نازانین تورکیا لەوە زیاتر چی تری دەوێت تا متمانەمان پێ بکات . 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە