کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڵگەنامەیەک مامەڵەی بازرگانی کۆمپانیای نۆکان و داعش دەردەخات

Thursday, 12/08/2021, 1:56


بەڵگەنامەیەکی هەواڵگری کە کۆپیەکی لای بەندەیە دەریدەخات کە کۆمپانیای نۆکان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاری گواستنەوە و فرۆشتن و کڕینی نەوت و گازی لەگەڵ گروپی تیرۆرستی داعــــش کردووە ..
لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە بە نامەی باڵوێزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا (مارک دی واڵاس ) بۆ کاروباری تیرۆر و گروپە توندڕەوەکان لە نەتەوە یەکگرتوەکان   بۆ (دلێری سەید مەجید) بەڕێوبەری کۆمپانیای نۆکان و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات

دەقی نامەکە بە کوردی 

ئازیزم بەڕێز دلێری سەید مەجید : 
لە نیابەتی پڕۆژەی ڕێکخراوی ڕووبەڕوبونەوەی توندوتیژی   CEP ئەم نامەیەتان بۆ دەنووسم کە ڕێکخراوێکی سیاسی نێوەدەوڵەتی ناحزبیە و بێ سوودی ماددیە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی گرووپە لادەرەکان و گرووپە تیرۆرستیەکان و ئایدۆلۆژیە توندڕەوەکان ، مەبەست لەم نامەیە دەستکەوتنی ڕوونکردنەوە و بەرچاو ڕوونیە لە هەموو کار و چالاکیەکانی گروپی ((کۆمپانیاکانی نۆکــــان  NOKAN group))بۆ بازرگانی نەوتی لەگەڵ گروپی تیرۆستی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام (داعش ) ە کارئاسانی گواستنەوەی نەوت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە ڕێگەی کۆمپانیای میر سۆما ( Meer Soma )ی سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی نۆکان ، وەک ئاگادارن گروپی تیرۆرستی داعش دەستی گرتوە بەسەر چەندین کێڵگە نەوتی و غاز و ژێرخانی ئەو گروپە وابەستەیە بەو کێڵگانەوە کە لە ژێر کۆنتڕۆڵیدایە لە عێڕاق و سوریا ، ئەوەی دەزانرێت کە ئەو گرووپە لە کۆی ١٠ کێڵگە نەوتی لە سووریا ٦ کێڵگە نەوتی لە ژێر دەستدایە و لە هەمان کات ٧ کێڵگە نەوتی عێڕاقی 
کە وەک لەم سەرچاوە میدیایانەش باسکراوە بەم ناونیشانانەی خوارەوە 
١- میدیای الجزیرە نیوس :  دەوڵەتی ئیسلامی : دەستی گرتووە بەسەر چەند کێڵگەیەکی سەرەکی لە سووریا .
٢- میدیای بی بی سی : دەوڵەتی ئیسلامی 
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وێنەی بۆردومانەکانی پاڵاوگەکانی نەوتی ژێر دەسەڵاتی داعش بڵاو دەکاتەوە
٣- ڕاپۆرتی جۆرح کیروکتسۆگلو لەگەڵ دکتۆر ئەلیس د . کتربیس ( دەرگاکانی ناردنی نەوتی خاو دەنێرێتە بازاڕەکانی جیهان .
لە فیبرایەری ٢٠١٥ : لە پێناو گەڕاندنەوەی وارداتی ماددی داعش پڕۆژەیەکی ناردنی نەوتی دەست پێکردووە کە لە ڕێگای بارهەڵگرەوە نەوت و گاز دەنێرێتە بازاڕەکانی جیهان ، لە ڕاستیدا لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن کە نەوت سەرچاوەیەکی گرنگی کردەوەکانیانە کە بەشێکی زۆری لە ژێر چاوگی دەسەڵاتیاندا دەردەهێندرێت . 
٤- فاینانشیاڵ تایمز : داعش نەوتی خاوی دزراو دەفرۆشێت بە تورکیا و کوردانی عێڕاق..!!! .
٥- وەکالەتی ږۆیتەرز لە زاری وتەبێژی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی لە بەرواری ٢٣/١٠/٢٠١٤ بابەتێکی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت : ئەمریکا ئاگاداری هەموو ئەو لایەنانە دەکاتەوە کە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی نەوت لەگەڵ داعش دەکەن و ئاماژەی بە مەترسیەکان کردوە .
٦- ٢٣/١٠/٢٠١٤ وەکیل وەزیری خەزێنەی ئەمریکی دەیڤید کۆهین ئاماژەی بەوەداوە کە داعش لە هەموو گروپە تیرۆرستیەکانی دی لە جیهاندا زۆرترین داهاتی ڕۆژانەی هەیە بەوەی تەنها لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە ڕۆژانە ١ ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت 
وەک زانراوە داعش کاری دڕاندانەی زۆری کردوە کە لە ژماردن نایەت بەرامبەر گەلی کورد لەنێوانیاندا خەڵکی سڤیل و ژن و منداڵی بێ تاوان و هەروەها بەرامبەر سەربازە کوردەکان ، داعش بێ شومار خەڵکی لە زێدی خۆیان هەڵکەندوون کە زۆرینەیانی یا دەستبەسەر کردوە یا کوشتووە کە بە هەزاران کەس مەزەندە دەکرێن 

میدیای بی بی سی: 

٢٣/٠٢/٢٠١٥ : ڤیدیۆیەکی نوێ کە سەربازانی پێشمەرگە لە ناو قەفەصی داعشدا دەردەخات کەدەستبەسەر کراون ، 
بە تیشک خستنە سەر تاوانە قێزەونەکانی داعش ، مایەی سەرسوڕمانە کە چۆن کۆمپانیایەک یا کیانێکی خاوەن شوێن و پێگەی تایبەت و گرنگ بە تایبەت کۆمپانیایەکی کوردی کە عەمدەن لەگەڵ داعش تێکەڵ بێت و کاری لەگەڵدا بکات ، هەر لەبەر ئەو هۆکارە ڕێکخراوی  CEP  هەست بە قەلەقی دەکەن دەربارەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئاماژە بە هەندێک لەو کیانە کوردیانەی کە کار یاخوود لە ڕاستیدا کارئاسانی بازرگانی نەوتی بۆ داعش دەکەن ، بە دیاریکراوی کە ڕێککەوتن لەگەڵ هەندێک لەو کۆمپانیا کوردیانە کراوە بۆ گواستنەوەی نەوت لە پاڵاوگەی بێجی کە لەژێر دەسەڵاتی داعشدایە لە باکوری تکریت لە عێڕاق بۆ گەیاندنیان بۆ هەموو ناوچە کوردیەکانی دەرەوەی بێجی لە ڕێگەی دەسەڵاتتدارانی پارێزگای سلێمانی لە کوردستانی عێڕاق کە لە هەندێک بڵاوکراوەکانی ئینتەرنێتدا کە ئەو بارهەڵگرانەی کە نەوتی پێ دەگوازرێتەوە تایبەتە بە کۆمپانیای میر سۆما کە نەوت لە پاڵاوگەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش دەگوازێتەوە بۆ کەرکوک یاخوود نزیک لە کەرکوک 
میرسۆما :کۆمپانیایەکە سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی نۆکان و لەلایەن بەڕێوبەرێکی نادیارەوە بەڕێوە دەبرێت یاخوود وای دەردەخەن کە لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە بەڕوە دەبرێت تا لە کۆمپانیای نۆکانی جیابکەنەوە و تیشکەکان لەسەر نۆکان نەمێنێت ، کۆمپانیای نۆکان :گروپی کۆمپانیاکانی نۆکان ئیمپراتۆریەتێکە کە پەیوەستە بە حزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 
ئەوەی جێی سەرنجە دوا بەدوای ئەوەی کە کار کرا لەسەر لێکۆڵینەوە ڕاستەوخۆ ماڵپەڕی سەرەکی میرسۆما لە ئینتەرنێت سڕدرایەوە و هیچ ئاسەوارێکیان نەهێشت بەڵام خۆشبەختانە کە لە ئەرشیفی نێتی ئەمریکیدا بوونی ماوە ، 
هەر بەو هۆکارانە دەمەوێت بەرچاو ڕوونی سیاسەتی ئەمریکی و ووڵاتانتان پێ بڵێم لە مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو گروپانەی کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکی و حکومەتی ووڵاتانی هاوپەیمان و نزیک لە ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە ، بە تایبەت ووڵاتی ئیماراتی عەرەبی و شانشینە یەکگرتوەکان ، کە خوودی کۆمپانیای نۆکان فەرعی هەیە لە هەردوو ووڵات .
وەزارەتی ناوخۆی شانشینی یەکگرتوو لە بەیاننامەیەکدا بە ناونیشانی (گروپە تیرۆرستیە قەدەغەکراوەکان لە بەرواری ٢٣/٠١/٢٠١٥ داعشی لەلیستی تیرۆردا داناوە و هەموو کار وکردەوەیەکیانی قەدەغە کردوە . 
وەزارەتی ناوخۆی ئیماراتی عەرەبی لە بەیانێکدا لە ١٤/١١/٢٠١٥ لیستی گرووپە تیرۆرستیەکان و قەدەغەکردنی کاروچالاکیەکانی بڵاو کردۆتەوە تیایدا داعش یەکێکە لەو گروپانە هەروەها لە بەیانی هەردوو وڵاتدا هاتووە هەرکەس و لایەنێک مامەڵەیان لەگەڵ بکات یا کارئاسانی بۆ کردەوەکانیان بکات ئەوا یاسای ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆر شمولی دەکات  ، ئەنجامی ڕاپۆرتەکان و لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە کە میرسۆما بازرگانی نەوت و کارئاسانی گواستنەوە بۆ نەوتی داعش دەکات و لەهەمان کات لیکۆڵینەوەکانمان و ڕاپۆرتەکان ئەنجامی دڵنیاکەرەوەیان داوە کە میرسۆما کۆمپانیایەکە سەر بە گروپی کۆمپانیاکانی نۆکانە ، هەر بەو هۆکارە وادیارە نۆکان بەر سزاکانی شانشینە یەکگرتوەکان و دەوڵەتی ئیمارات دەکەوێت ، لەهەمان کاتددا بە دەقیقی مەجلیسی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژەیان بۆ قەدەغەکردنی هەموو مامەڵەیەکی کڕین و فرۆشتنی نەوتیان لە داعش کردوە ، یاخوود هەر ئۆپراسیۆنێکی ئاسانکاری بۆ فرۆشتن و کڕین و گواستنەوەی نەوتی داعش . هەر کەس و لایەن و کۆمپانیایەک تێوە بگلێت لەو مامەڵانەوە ئەوا هەموو پارەیەکی منقول و غەیری منقول و پارەی ناوخۆیی و دەرەکی سڕ دەکرێت لە بانقەکانی جیهان و ناوخۆدا . هەروەها جارێکی تر ڕاوێژکاری مەجلیسی ئاسایش و ڕاوێژکاری وەرەتی خەزێنەی ئەمریکی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەمریکی سورە لەسەر سزادانی هەر گروپ و لایەنێک کە مامەڵە لەگەڵ داعش دەکات و سزاکەشی سڕکردنی موڵک و پارەی دانراو کارپێکراوەکانیانە ، ئێمە نەک پارەو موڵکەکانیان لەناو ئەمریکا قەدەغە دەکەین بەڵکو توانای ئەوەشمان هەیە لە سەرتاسەری دنیادا سڕ بکەین کە نەتوانن پارە بخەنە هیچ بانکێک و دەستیان بە هیچ بانکێک نەگات . 
بە ڕاوێژکردن لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی دەوڵەت سەرۆکی ئەمریکی مافی سزادانی هەر کەس و لایەنێکی هەیە کە کار لەگەڵ ئەو گروپەدا دەکات بە پێی بڕیاری ١٣٢٢٤ 
هەر بەو هۆکارانە  ڕێکخراوی  CEP بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی بڕیارەکانی سەرۆک دەکات بۆ سزادانی هەموو ئەو کۆمپانیایانەی کە کارئاسانی بۆ داعش دەکەن یاخوود مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن و کار دەکەن بۆ گەشەکردنی ئەو گرووپە ، هەر لەبەر ئەوە دەبێت بەڕێزتان (دلێر سەید مەجید ) سرووشتی ئەو مامەڵانەی کۆمپانیای نۆکان لەگەڵ داعش ڕوونبکەنەوە هەروەها ڕادەستکردنی هەموو فایلاتی کۆمپانیای میرسۆما بە لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان  تا ٢٧ ی ئازاری ٢٠١٥ هەموو ئەو فایلانە و داواکاریەکان بە ڕوونکردنەوەی پێویستەوە تسلیم بکرێت ، لەهەمان کات دەبێت میرسۆما لە هەموو کار و چالاکیەکانی سڕ بکرێت .
    سووپاستان دەکەین بە گرنگیەوە لەم بابەتە بڕوانن و وەڵامی پێویست لەکاتی دیاریکراودا بدەنەوە .
بەڕێز جەنابی باڵوێز (مارک دی واڵاس )
واژۆ 

کۆپیەک لەم نامەیە بۆ بەڕێز 

بۆب کۆرکەر : سەرۆکی لیژنەی پەیوەتدیەکانی دەرەوەی مەجلیسی پیرانی ئەمریکی .
بەڕێز بۆب میندیز  ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکان
بەڕێز ئالیۆت ئەنجیل ئەندامی فەخری لیژنەی پەیوەندیەکان
بەڕێز جیب هینارسلینگ 
بەڕێز ماکسین وۆترز 
ئەوەی جێی پرسیارە ، خۆکوژەکانی یەکێتی وپارتی و لایەنگر و ئەندامانی یەکێتی و پارتی کەی تێدەگەن کە سەرکردایەتی سیاسی حزبەکانیان کاری کڕین و فرۆشتن بە خوێن و دەنگیانەوە دەکەن ..!!! خەڵکێکی زۆر خوێنی ڕژا بۆ سەرانی کورد بە ناوی جەنگ دژی داعش بەڵام لە ژێرەوە سەرانی کورد خەریکی ئاڵوگۆڕی بازرگانین لەگەڵ گروپە تیرۆرستیەکان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە