کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە دا ساڵانە زیاتر لە ٤٨ ملیار دۆلارە

Sunday, 22/03/2020, 20:00


ئەی کوا پارەی فەرمانبەران و بوودجەی خزمەتگوزاریەکان
هیوادارم تا کۆتای خوێنەری ئەم ڕاپۆرتە بن لەسەر سەروەتی هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەدا
هاوپێچ بە ڕاپۆرتەکە سەرچاوەکانم داناوە کە پێک هاتەی سەرچاوەی جیهانی و ناوخۆین
ڕێژەی یەدەگی نەوتی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان لە ساڵی ٢٠١٦ هەرێم خاوەنی ٤٥ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگە و لە هەمان کات خاوەنی ١٧٧ ترلیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتیە کە گەر بەرمیلێک بە ٢٥ دۆلار بفرۆشێت ئەوا داهاتی هەرێم دەکاتە ئەم ژمارەیە (١.١٢٥.٠٠٠.٠٠٠.٠٠٠) یەک ترلیۆن و سەد و بیست و پێنج ملیار دۆلار تەنها داهاتی نەوتە لە کاتێکدا گەر گازە سرووشتیەکە بفرۆشێت کە نرخی یەک مەتر سێجا لە بازاڕەکانی جیهان بە ١.٦٢ دۆلارە واتە ١٧٧ ترلیۆن *١.٦٢ = ٢٨٦.٧٤٠.٠٠٠.٠٠٠.٠٠٠ دووسەد و هەشتاو شەش ترلیۆن دۆلار
هەرێم لە ساڵی ٢٠٠٦ بە دواوە لەگەڵ ٥٠ کۆمپانیای جیهانی عقدی ئیمزا کردووە بۆ دەرهێنانی نەوت و گاز و گواستنەوەیان بۆ بازاڕەکانی جیهان
گەر بهاتباو هەرێم ببوایە بە دەوڵەت ئەوا دەبووە یەکێک لە ١٠ دەوڵەمەنترین ووڵاتەکانی جیهان لەڕووی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز ، لە ئێستادا هەرێم بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی سۆمۆ هەرێم بڕی ١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنێت لە ساڵی ٢٠٢١ ئەو ڕێژەیە بەرز دەبێتەوە بۆ ٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا ،

کە دەکاتە ١ ملیار و دووسەد ملیۆن دۆلار بۆ مانگێک و لە ساڵێکدا دەکاتە ١٤ ملیار و چوار سەد ملیۆن دۆلار ئەمە جگە لەو ڕێژەی ٢٥٠٠٠٠ بەرمیلەی کە تسلیمی عێڕاقی دەکات لەبەرامبەر بەشە بودجەی هەرێم کە لە موازەنەی 2019 بریتی بووە لە %١٣ واتە ١٣ ملیار دۆلار

ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆ کە مەزەندە دەکرێت بە ٦ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا و جگە لە ئیستسماراتی هەرێم لەدەرەوەی ووڵات کە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن کۆمپانیاکانی قەیوان و زاگرۆس و نۆکان کە مەزەندە دەکرێت بە ١٦٠ ملیار دۆلار

داهاتی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر و خاڵە سنوریەکانی باشماخ و پەروێزخان و براهیم خلیل تەنها لە ساڵی ٢٠١٣ زیاتر بووە لە ٧ تڕلیۆن دینار کە دەکاتە ٥ ملیار دۆلار ئەم ڕێژەیە بە پێی ساڵەکان و زیادبوونی پێداویستی ئەم ڕێژەیە زیادی کردووە بۆ ٩ تڕلیۆن دینار

ئەمە جگە لە پارەی بەرپرسەکان لەلایەکی ترەوە ٢ کۆمپانیای ئیماراتی کۆنتراکتێکی ٢٠ ساڵی لەگەڵ هەرێم ئیمزا کردووە بۆ دەرهێنانی گازی سرووشتی کە بڕەکەی ٢٥٠ ملیۆن مەتر سێجای ڕۆژانەیە کە داهاتی یەک مانگ بەپێی پێوەری حراری بریطانی بۆ هەر ١ ملیۆن وەحدەی حرای کە دەکاتە ٢٤ مەتر سێجا گاز و ئەم ڕؿژەیە بگۆڕینەوە بە دۆلار دەکاتە ٩٠٠ ملیۆن دۆلار واتە بۆ ساڵێک دەکاتە ١٠ ملیار و هەشت سەد ملیۆن دۆلار ، هەرێم هەژار نیە ئازیزان تا بچن خێر و خێراتی بۆ کۆ بکەنەوە بەڵکو لێیان بپرسن ئەو پارانە لە کوێن ؟؟ لێیان بپرسن برتان بۆ کوێ ؟؟ هەرێم ئەم پارانەی شاردۆتەوە و نایدات بە مووچەخۆران و کارمەندان کە کاریان بۆ دەکەن و مافی خۆیانە ، هەرێم کارمەندان و پێشمەرگە و هؿزە ئەمنیەکانی بەستۆتەوە بە بەشە بودجەی عێڕاق بەڵام لەو لاوە هەرێم خەریکی بازرگانی نەوت و کۆکردنەوەی داهاتی ناخۆو دەرەوەیە و نایدات بە خەڵکەکەی ، ئازیزان کاتی ئەوەیە داوای مافی خۆتان بکەن و بڵێن کوا مافەکانمان کوا مووچەکانمان کوا نەوت و گاز و ئاو کارەبا کوا سەروەری یاسا
لە ساڵی ٢٠١٣ ەشەوە ئەمساڵ هەرێم بڕیاری داوە کە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حکومەتی عێڕاق بکات و بە پێی ووتەی سەرکردایەتی سیاسی حزبەکان لە زاری خۆیانەوە دەڵێن کە حکومەتی هەرێم هیچ کێشەیەکی نیە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەکان بەڵام حکومەتی هەرێم خۆی دابەشی ناکات و دەستی گرتووە بەسەر سامانی ووڵات و پارەکەش لە نێوان چەند کەسایەتیەکی حزبی و حکومی وون دەکرێت !
کۆکردنەوەی بابەت : زانکۆ ناصر احمد بگ

سەرچاوەکان :-

1- http://www.bayancenter.org/2018/08/4740/

2- https://arabic.cnn.com/business/article/2019/03/06/bmar19-emirate-companies-product-sell-natural-gas-kurdistan-electricity

3- https://www.almaalomah.com/2016/12/13/112899/

4- https://www.aljournal.com/%D9%83%D9%85-%D8%AA%D8%A8%D9%84%D8%BA-%D8%AB%D8%B1%D9%88%D8%A9-%D9%85%D8%B3%D8%B9%D9%88%D8%AF-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%8A%D8%AE%D8%A7%D8%B1%D8%AC-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7/

5-

https://www.pukmedia.com/AR_Direje.aspx?Jimare=137254

6- https://www.alquds.co.uk/%D8%AA%D8%B1%D9%83%D9%8A%D8%A7-%D8%A3%D9%83%D8%AB%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%AF%D9%88%D9%84-%D8%A5%D8%B3%D8%AA%D8%AB%D9%85%D8%A7%D8%B1%D8%A7-%D9%81%D9%8A-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A7/

7- https://baghdadtoday.news/news/95339/%D8%AA%D8%AC%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D9%83%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%AA%D9%83%D8%B4%D9%81-%D8%AD%D8%AC%D9%85-%D8%A7

8- https://www.alsumaria.tv/news/69758/

9- http://afaq.tv/contents/view/details?id=55346

10- https://www.rudaw.net/arabic/business/190820193


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە