جینۆسایدی کورد یاخوود ئەنفال و قۆناغەکانی و ناوی تۆمەتبارانی ئەنجامدەرانی
Monday, 16/04/2018, 0:22
کۆکردنەوە و داڕشتنەوەی بابەت :
زانکۆ ناسر احمد بگ
سەرچاوەکان ئاماژەی پێدراوە لە دوای هەر قۆناغێک
کارەساتی ئەنفال (al-Anfal Campaign) ،کە ئێستاکە ناسراوە بە جینۆسایدی کوردەکان وە بەسادەیی ئەنفال , ئەمە کۆمەڵکوژییەکە بە بەسەر کوردەکان دا ھاتووە (نەوەک کەسە عەرەبەکان) لە باکوری ئێراق(باشوری کوردستان) ، کورد جینۆناسید دەکرا لەلەیەن کەسێک کەسەرۆکی (حزب البعث العراقی) بوو بە ناوی سەدام حوسێن کە لە ھەمان کاتدا سەرۆکی ئێراقی ئەو کاتە بوو وە ئەم کۆمەڵ کوژیە سەرکردایەتی دەکرا لەلایە علی حسن مجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێران ئەم حەملەیە لەسەر ناوی سورەتی ئەنفال بوو لە قورئان ، ئەمە وەکو کۆدێکی ناوی وابوو لە دەزگا بەعثیەکاندا بۆ زنجیرەیەک سیستەمی ھێرشی خێرا دژ بە کوردەکانی باکوری ئێراق (باشوری کوردستان) بەکاردەھات ، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی ھەڵە بوو بۆ کوردەکان ، چونکە کوردەکان لە ھەمیشە بە بەھێزییەوە و بە ماڵ و بە حاڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعثی عراقیش ھەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و عێراق ھەمووی بە عەرەبی قسەبکات و ڕقی لە ئیرادەی گەلی کورد بووە و سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش کردوون و بۆ یەش ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات لەکاتێک دا %٩٥ ی کوردستان ئیسلامن . کوشتارەکان و زڵم و زۆری بعث زۆری کرد لە ساڵانی ١٩٨٩ و ١٩٨٦ وە لەساڵی ١٩٨٨ گەیشتە لوتکە . وە پەلاماری زۆری کەمینەکانی ئێراقی دەدا وەکو ئازەری (Assyrians) و شەبەک (Shabak) و تورکمانی ئێراقی (Iraqi Turkmens) و ئێزیدی ( Yazidis) و ماندیان (Mandeans) ، وە زۆربەی گوندەکان و کەلوپەلەکانیان ئەکردنە گرووپی جیاجیا و دوای ئەوە لە ناوی ئەبردن.
------------------------------
قۆناغەکانی جینۆساید یاخوود ئەنفالی کورد
ئەنفالی یەک :
ئەنفالی دۆڵی جافایەتی ، (لە ۲۳شوبات تاکو ۱۹ئاداری ۱۹۸۸ی خایاند) ئەم شاڵاوە بە ەێرشکردن بۆ سەر گوندەکانی سەرگەڵووبەرگەڵویی دۆڵی جافایەتی لە ۲۳شوباتی ۱۹۸۸ دەستیپێکرد ، لە چەند قۆڵێکەوە بە درێژایی (۸۰)کم لە بنگردەوە بۆ لای ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی دوکان و شارۆچکەی دوکان ، لە وێشەوە بۆ شاری سلێمانیو شارۆچکەی ماوەت و چوارتای گرتەوە. ئامانجی ئەم ھێرشە لەناوبردن و وێرانکردنی (۲٥-۳۰) گوندی دۆڵی جافایەتی و داگیرکردنی باراگاکانی سەرکردایەتی ھێزیپێشمەرگە بوو لەم ناوچەیە . ئەم ھێرشە باربڵاوە سنوری شارۆچکەکانی (سورداش،دوکان،سەرچنار،قەڵاچوالان،چوارتا)ی گرتەوە ، بەسەر پەرشتی وەزیری بەرگری (سوڵتان ھاشم) بوو .ھێزە بەشداربووەکانی ئەم شاڵاوە پێکھاتبوون لە (۲۰) لیواشەست فەوج . لەم ھێرشەدا نوێترین چەکی قوڕس بەکارھێنران کە بونە ھۆی وێرنکارییەکی زۆۆر لەم ناوچانە ، لە ئەنجامدا بووە ھۆی وێرانکردی گوندەکانی (قمچۆغە،شاخەڕەش،دۆڵەڕووت،قزلەر،قەرەسەرد،ئاسۆس،قەرەچەتان،شەدەڵە،پیرەمەگرون،زێوێ،گەڕەدێ،دابان،مەرگەوشارستێن) ھەروەھا چەندین گندی تر . بەشێوەیەک ھیچ گوندێک لەم ناوچەیە ڕزگاری نەبوو ، وە ئەوانەی مابوونەوە توشی تاڵانکردن ھاتن . سەرجەمی خەڵکی ئەو ناچەیە بەرەو ئێران ھەڵاتن ، ھەندێکیشیان بەرەو سلێمانیچوون .
سەرچاوە :ئیسایکلۆپیدیای کورد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەنفال: قۆناغی دووەم 22-3-1988 تا 1-4-1988
قۆناغی دووەمی شاڵاوی تاوانی ئەنفال، لە 22- 3-1988 تا 1- 4- 1988 لە ناوچەی قەرەداغ ئەنجامدراوە، ئامانج لە ستراتیژی قۆناغی دووەمی شاڵاوی ئەنفال لە ناوچەی قەرەداغ، جێبەجێكردنی بەشی دووەمی پلانەكە بوە، قەرەداغیش بە درێژایی مێژوو بۆ حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق ناوچەیەكی سەخت بوە، لە هەمانكاتدا شوێن و جێكای بەشێكی بەرچاو لە شۆڕش و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردی بوە، خەڵكەكەشی هەمیشە نەیانویستوە تەسلیم بە زوڵم و زۆرەكانی دەسڵاتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بن. قۆناغی دووەمی شاڵاوی تاوانی ئەنفال بە سەركردایەتی لیوا روكن ” ئەیاد خەلیل زەكی” سەركردەی فەیلەقی دوو بوە، كە بە قواتی “یەرموك” ناسراو بوە، هەر بە پێی بەڵگەنامەكەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق چەندین یەكەی تری سەربازی و هەواڵگری و ئەمنی بەشدارییان كردوە، كە بەوردبوونەوە لە بەڵگەنامەكان بۆمان روون دەبێتەوە.
ئەو هێزانەی بەشدارییان لە شاڵاوەكانی ئەنفالی دووەم، یان قۆناغی دووەمی تاوانەكانی ئەنفالدا كردوە ئەمانەی خوارەوە بوون:
یەكەم: فیرقەی زەمینی 15، هێزەكانی “فارووق” كە لەم یەكانە پێكهاتبوون:
ا، لمش 436
ب، لمش 14
ج، لمش 76
د، كەتیبەی دەبابات
دووەم: فیرقەی زەمینی 34و هیزەكانی “ئەلحارس” كە لەم یەكانە پێكهاتبوون:
ا، لمش 502
ب، لمش 504
ج، لمش 90
د، كەتیبەی دەبابات
سێیەم: فیرقەی سێیەمی مدرەعە “هێزەكانی سەڵاحەدین” كە لەم یەكانە پێكهاتبوون:
ا، لمش 8
ب، لمع 12
ج، لمع 6
د، فەوج مغاویر
چوارەم: فیرقەی “50” بە سەركردایەتی “زهێر یونس عەلی”.
پێنجەم: سەركردایەتی فەوجەكانی بەرگری نیشتمانی”، “جەحافل” فەوجەكانی جاش” بە سەركردایەتی عەمید روكن “سەعد شمسەدین”
شەشەم: ئامریەی هێزەكانی یەكەم
حەوتەم: ئامریەی هێزەكانی “جەحافل” جاش ، 3
هەشتەم: ئامرییەی هێزەكانی قەرەداغ
نۆیەم: هێزەكانی ئامادەی سلێمانی
یانزەیەم: یەكەی كیمیاوی
دوانزەیەم: فڕۆكەی سوپا
سیانزەیەم: هێزی ئاسمانی
چواردەیەم: بەشی ئەندازەیی راسپێردراو بە تێكدانی گوندەكان
پانزەیەم: بەشی كردنەوەی رێگاوبانی سەربازی
شانزەیەم: یەكەی هەواڵگری سەربازی
لە 22-3-1988 هێزە سەربازییەكانی رژێمی بەعس دەستیان بە جوڵەكرد، سەرەتای ئامانجە سەربازییەكانیان بە گرتنی چواردەوری ناوچەكە “قەرەداغ” بوو، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی “حوسێن رەشید تكریتی”، پلانە سەربازییەكەیان لەم قۆناغەی ئەنفال “دووەم” بە بۆمبارانی سەختی فڕۆكە جەنگیەكان دەستی پێكرد، كە رێك لە كاتژمێری “6”و نیوی ئێوارە 22-3-1988 بوو، ئەم گوندانەی گرتەوە “گومەتە، هەستەوی، كوشكی سەروو، تەكیە، بەلەكجاڕ، سێوسَینان”، دوای بۆمباران و لێدانیان بە كیمیاوی، پاشان بە تۆپی دوورهاوێژو راجیمە بە كیمیاوی لەو گوندانەی باسمان كرد درا، لە 29-3-1988 هێرشی زەمینی سوپا دەستی پێكرد بۆ ناوچەكە بە شێوەیەكی بەرفراوان و لە هەموو قۆڵەكانەوە، بە هاریكاری فڕۆكەو هێزی ئاسمانی و تانك و مدەڕەعەو تۆپی دوورهاوێژو راجیمە.
دانیشتوانی ناوچەی قەرەداغ و گوندەكانی دەورو بەری بوون بە سێ بەشەوە، بەشێكیان بەرەو ناوچەی گەرمیان و بەشێكی تریان خۆیان رادەستی هێزەكانی سوپای بەعس كردو بەشەكەی تریش بە شێوەی نهێنی خۆیان گەیاندە ناوشاری سلێمانی و دەورو بەری.
لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، بە پشت بەستن بە چەندین بەڵگەنامە ئەوە پشتڕاستكرایەوە كە لە قۆناغی دووەمی تاوان و شاڵاوی ئەنفالدا:
یەكەم: بەشێوەیەكی نەخشە بۆ داڕێژراو چەكی قەدەغەكراوی كیمیاوی لە دژی هاوڵاتیانی سڤیل بەكارهێنراوەو ئەمەش بوەتە هۆكاری كوشتنی چەندین هاوڵاتی لە پیرو گەنج و مناڵ و ئافرەت.
دووەم: كوشتن بەبێ هۆو بەبێ دادگاییكردن
سێیەم: دەربەدەركردنی دانیشتوانی گوندەكان و ناچاركردنیان بە ژیانی سەخت و پڕ كولەمەرگی.
چوارەم: گرتن و زیندانی كردن و بێبەشكردن لە ژیان وەك لە زیندانەكانی “تۆپزاوەو دبزو سلێمانی و نوگرەسەلمان” روویانداوە.
پێنجەم: ئازارو ئەشكەنجەدان لە سەردەستی “حەجاج”و جێگرەكەی “شمخی” لە زیندانی نوگرەسەلمان.
شەشەم: دەستدرێژی كردنە سەریان لە زیندانی نوگرەسەلمان لە پێشچاوی “حەجاج و شەمخی”.
شەشەم: چەوساندنەوەی دانیشتوانی گوندەكانی ناوچەی قەرەداخ تەنها لە بەركورد بونیان.
حەوتەم: بێسەرو شوێنكردنی ئەنفالكراوانی قۆناغی دووەمی ئەنفال.
ئەم بەڵگەنامانەش وای لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق كرد، ئەوەی لە قۆناغی دووەمی شاڵاوەكانی ئەنفال لە ناوچەی قەرەداغ ئەنجامدراوە، وەك تاوانی “جینۆساید، تاوانی دژی مرۆیی، تاوانی جەنگ” بە فەرمی بڕیاری لە سەربداو بیناسێنێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جینۆساید قۆناخی سێهەم 7-4-1988 تا 20-4-1988
قۆناغی سێیەمی شاڵاوی تاوانی ئەنفال، لە 7- 4- 1988 تا 20-4- 1988 لە ناوچەی گەرمیان لە سنوری پارێزگای كەركوك، و سنووری شارەكانی ” خورماتوو، كەلار، كفری، دەربەندیخان، چەمچەماڵ” و چەندین شارۆچكەی تر، كە هەریەكەیان سەدان گوندیان لە خۆگرتبوو، ئەنجامدرا. شارەزایان و پسپۆران وای بۆ دەچن پلانی ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی شاڵاوی ئەنفال، پەیوەندی بەكاتێكی دوورترەوە هەیە، كە ئەویش راستەوخۆ بە تووندی گرێدراوە بە گوڕینی و راگواستنی دانیشتوانی كوردی رەسەنی كەركوك و شێواندن و تێكدانی یەكە ئیدارییەكانی. زۆرترین یەكەی سەربازی و هەوڵگری و ئەمنی بەشدارییان لە قۆناغی سێیەمی شاڵاوی تاوانی ئەنفالدا كرد، هەروەك ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی شاڵاوەكانی ئەنفال لە سنووری گەرمیان، پەیوەستە بە كاتی راگواستنی پارێزگای كەركوك، كە بەشێوەیەكی چڕ لەوكاتەدا دەستی پێكردبوو لەلایەن بەعسەوە.
لە بەڵگەنامەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، نەخشەو پلانی ئەنجامدانی تاوانەكەو بەشداری سوپاو یەكە سەربازییەكانی رژێمی بەعس وردتر روون دەبێتەوە بەم شێوەیەیی خوارەوە:
یەكەم: هێزەكانی فەیلەقی دووەم، بە سەركردایەتی فەریقی یەكەم “كامل ساجت” كەلەم یەكە سەربازییانەی خوارەوە پێكهاتبوو:
ا، فیرقەی مەشات 15
ب، فیرقەی مەشات 34
ج، فرقەی ئالی مدرەعە 3
دووەم: هێزەكانی فەیلەقی یەك بە سەركردایەتی “سوڵتان هاشم ئەحمەد” كەلەم یەكە سەربازییانە پێكهاتبوون:
ا، فەوجەكانی جاش بە سەركردایەتی “سەعد شمسەدین”.
ب، فیرقەی دەیەمی مدڕەعە بە سەركردایەتی لیوا “خالد ئەل دلێمی”.
ج، هێزەكانی پاراستنی نەوت، بە سەركردایەتی عەمید روكن “بارق عەبدوڵا”.
ح، ئامریەی فەیلەقی یەك بە سەركردایەتی لیوا “منزر ئیبراهیم”.
سێیەم: بەشی ئەندازە بۆ تێكدانی گوندەكان
چوارەم: دەستەی سەرۆكایەتی هەواڵگری سوپا سەربە فەیلەق و فیرقەكان.
پێنجەم: بەشی كیمیاوی
شەشەم: فڕۆكە جەنگیەكان
حەوتەم: هێزی ئاسمانی
هەشتەم: یەكەكانی ئاسایشی سەربە ئاسایشی سلێمانی و كەركوك.
بۆ جێبەجێكردنی نەخشەی تاوانەكە لە قۆناغی سێیەمی ئەنفال، یەكەم جار هێزەكانی سوپا لە قەزای “خورماتوو” بە چڕی كۆكرابوونەوە، كە پاشكۆی زیاتری ئەم هێزە كۆكراوەش لە “كەركوك، چەمچەماڵ، سەنگاو” بوون، لە دەستپێكەوە لە بەیانی رۆژی 7-4-1988 دەستیان بە جوڵە كردو تێكڕا لە شارۆچكەی قادر كەرەم یەكیان گرتەوەو كۆبوونەوە.
هێزی یەكەم: بەرەو لای باكوری رۆژئاوای “نەوجول” و بە ئاراستەی رووباری “ئاوەسپی” رۆشتن
هێزی دووەم: بەرەو رۆژئاوا، بە پشتیوانی فڕۆكەی هێلی كۆپتەرو سەمتی و بۆمبارانكردنی گوندەكان.
هێزی سێیەم: هێرشێكی بەرفراوان و دڕندانەیان بۆ گوندی “تازەشار” دەست پێكرد، لە گەڵ لێدانی گوندەكە بە كیمیاوی و ئەم هێزە گوندەكانی “كانی قادری سەروو، كانی قادری خواروو، گوندی شێخ حەمید” گرت و دانیشتوانەكەیانی گرت و هەموو سەروەت و سامانەكانیانی بەتاڵان.
هێزی دووەمیش بەرەو گوندەكانی نزیك لە قادر كەرەم لەلای باشووری رۆژئاواوەوە كەوتە جوڵەو یەكەم گوند كە دەستی بەسەردا گرت “ئیبراهیم غوڵام” بوو، لە پێشا دانیشتوانەكەی بەرەو تەپۆڵكەكانی نزیك لە گوندەكە رۆشتن و دوای خۆیان رادەستی سوپاكە كردو “51” یەك كەسیان لێ شوێن بزركردن. لەولاشەوە هێزی سێیەم بەرەو چەمچەماڵ و سەنگاو رۆشت و هەموو گوندەكانی ناوچەی “چەمچەماڵ و سەنگاو”ی وێران و خاپوركردو ئەو خەڵكەش گە دەستگیری كردن یان خۆیان رادەستكردبوو، راپێچی كردن بۆ ناو قەزای چەمچەماڵ و لەوێشەوە بەرەو تۆپزاوەو دبزو نوگرە سەلمان.
لەم قۆڵەوە دوا گوند “فەقێ مستەفا” بوو كە دەستی بەسەردا گیراو خاپورو وێران كرا، كە ئەویش لە 20-4-1988 بوو.
لەلایەكی تریشەوە هەر تایبەت بە ئەنفالی سێیەم، لە چەند قۆڵێكی ترەوە هێرش و پەلاماری ناوچەی گەرمیان درا، وەك “كفری بۆ بەشێك لە ناوچەی داودە، سەرقەڵا بۆ بەشێك لە گوندەكانی داودەی كوردستان و زەنگنە، كەلار بۆ بەشێك لە گوندەكانی بناری گوندە جاف نشینەكان و گوندەكانی ناوچەی زەنگنە، دەربەندیخان بۆ گوندەكانی بەشێك لە بناری شارۆچكەی سەنگاو”، كە لە كۆتایدا تەواوی گوندەكای سنووری “قەزای چەمچەماڵ، قەزای دووز خورماتوو، قەزای كفری، قەزای كەلار”و شارۆچكەكانی “سەنگاو، قادركەرەم، پێباز، سەرقەڵا”ی خاپورو وێرانكردو زۆرترین خەڵكی بێسەرو شوێنكردو لەم سێ رێگایەوە دەیگواستنەوە:
یەكەم: خورماتوو- بۆ تكریت – نوگرە سەلمان ، دووەم، چەمچەمال – بۆ تۆپزاوەو دبز- نوگرەسەلمان، سێیەم، ملە سوورە- بۆ كەلارو قۆرەتوو- تۆپزاوەو دبز- نوگرەسەلمان.
لە بەڵگەنامەكانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقدا، بە فەرمی ئەوە سەلمێنراوەو بڕیاری لە سەردراوە، كە لە قۆناغی سێیەمی شاڵاوەكانی ئەنفالدا لە سنوری گەرمیان، یەكەم: تاوانی جینۆساید، دووەم: تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، سێیەم: تاوانی جەنگ ئەنجام دراوە.
بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید لە قۆناغی سێیەمی شاڵاوەكانی ئەنفالدا، پشت بە بەڵگەی سەلماندنی “كۆشتنی كۆمەڵ، راگواستن، برسیكردن، تینوكردن، زیندانیكردن، تۆقاندن، ئازاری دەروونی و جەستەیی، جیاكردنەوەی پیاو لە ژن، رێگری لە نزیكبوونەوەو مومارەسەی سیكسی” بەستراوەو هەروەك بۆ پشتڕاستكردنەوەی تاوانی دژی مرۆڤایەتی پشتبە بەڵگەی “كوشتن بەبێ هۆو بەبێ دادگا، گواستنەوەی بە زۆرە ملێ، زیندانیكردن و بێبەشكردن، ئەشكەنجەدان، دەستدرێژیكردنە سەر ئافرەتان، چەوساندنەوە، بێسەرو شوێنكردنی بە زۆر”، بەستراوە. هەرەوەك بۆ سەلماندنی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ پشت بە بەڵگەی “هێرش و پەلامار بۆ سەرگوندەكان و تێكدانی، رووخاندن و تێكدانی قوتابخانەو شوێنە ئاینیەكان، دەركردنی بڕیار بە دەركردن و راگوساتنی گوندە نشینەكان” بەستراوە.
قۆناغی سێیەمی ئەنفال، بە یەكێك لە سەخترین پەلامارو شاڵاوەكانی ئەنفال دادەنرێ، زۆرترین خەڵكی تیا بێسەرو شوێنكراوەو كۆمەڵكوژكراوە، لە رووی جوگرافیشەوە فراوانترین زەوی بەركەوتوەو زۆرترین گوندی تیا رووخێنراوە، لە رووی سەروەت و سامانیش زۆرترین سەرەوەت و سامانی هاوڵاتیان بەتاڵان براوە.
_______________________________________
پەراوێز:
سەرچاوەی زۆر هەن سەبارەت بە قۆناغی سێیەمی شاڵاوی ئەنفال، باس لە زەرەرو زیانەكان دەكەن، زۆربەشیان لەم ئامارو ژمارانەوە نزیكن بۆ نموونە “خاپورو وێرانكردنی نزیكەی 700گوند، رووخاندن و سوتاندنی 6 شەش شارۆچكە، رووخان و سووتاندنی نزیكەی 39178 ماڵی نیشتەجێبوون، راگواستن و گرتن و بێسەروشوێنكردنی نزیكەی 45777 چل و پێنج هەزارو حەوسەدو حەفتاو حەوت كەس، رووخانی “381 قوتابخانە، 657 مزگەوت، 69 بنكەی تەندروستی، 75 مەكینەی ئارد هاڕین، 135 بیری ئاو، 175 تەكیەو خانەقاو شوێنەواری ئاینی”، سوتاندنی 1435 رەزوباخ، بردنی هەزاران تراكتۆر، بردن و دزینی زیاتر لە 472770 ئاژەڵ و 15000 هەزار وڵاخ، بردن و سوتاندنی 57000 پەنجاو حەوت هەزار تەن گەنج و جۆ.
لەرۆژی 21-4-1988 سەركردایەتی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە بەلاغی ژمارە “11386” كۆتایی شاڵاوی ئەنفالی سێیەمی راگەیاند.
دادگای باڵای تاوانەكان لەعێراق، بە ڕوونی ئەوەی پشڕاستكردوەتەوە كە لەقۆناغی سێیەمی تاوانی ئەنفالدا، راگواستنی بەزۆر، زیندانیكردن و برسیكردن و تینوكردن، ئەشكەنجەدان، دەست درێژی سیكسی، چەوساندنەوە، بێسەرو شوێنكردن، كوشتن و لەناودان ئەنجامدراوەو هەروەك لەسەرەوە ئاماژەمان بۆ كرد كۆی ئەوانە یەكسانن بەتاوانی “جینۆساید، دژی مرۆیی، جەنگ”، كە دادگا سەلماندویەتی.
بڕوانە:
-بەڵگەنامەكانی دۆسیەی تاوانی ئەنفال، لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، “43” فایل 2006 بۆ كۆتایی 2007
-جینۆسایدی گەلی كورد” ئامار، داتا، پشكنین”، تەها سلێمان، چاپی یەكەم، 2014 ل 50، 51
-جینۆساید لە عێراقدا، پەلاماری ئەنفال بۆ سەركورد، مەحمەد حمە ساڵەح تۆفیق، چاپی سێیەم، سلێمانی
-اڵانفال، قرار محكمە، اشراف واعداد، الحقوقی بهزاد علی ادم، الگبعە اولی، 2014 ل 293 تا 295
– پەلامارە سەربازییەكانی ئەنفال لە هەشت قۆناغدا، عومەر مەحمەد، چاپی یەكەم 2013 ل 54 تا 72
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تاوانی ئەنفال قۆناغی چوارەم 3-5-1988 تا 8-5-1988
قۆناغی چوارەمی شاڵاوی تاوانی ئەنفال، لە 3-5-1988 تا 8-5-1988 ئەنجامدرا، پانتایی جوگرافی شوێنی ئەنجامدانی ئەم تاوانە “دۆڵی زێی خواروو” بوو، كە ئەم ناوچانەی گرتەوە وەك ” ئاغجەلەر، گۆپتەپە، عەسكەر”و ناوچەی “شێخ بزێنی، كۆیە، خەلەكان، دۆكان”. دوای قۆناغی سێیەمی شاڵاوی تاوانی ئەنفال، قۆناغی چوارەم بە پڕ قوربانیترین شاڵاوەكانی ئەنفال ئەژمار دەكرێ، هێزو توانایەكی زۆری رژێمی بەعسی لە گۆڕنراوی تیا بەكارهات، كاتێك سەرنجی بەڵگەنامەكەو قۆناغی چوارەم تیایدا دەدەین، ئەو راستیە روونتر دەبێـتەوە، كە پلانەكە زۆر دڕندانەو بەربەریانە بوە.
ئەو یەكە سەربازییانەی بەشدارییان لە قوۆناغی چوارەمی شاڵاوەكانی تاوانی ئەنفالدا كرد، ئەمانەی لای خوارەوە بوون:
یەكەم: سەركردایەتی فەیلەقی یەكەم كە لەمانە پێك هاتبوون
ا، فیرقەی 38
ب، فیرقەی مەشات ئالی 5
ج، فیرقەی مەشات 8
ح، فیرقەی مەشات 2
دووەم: هێزی نەسر، بە سەركردایەتی عەمید روكن “خالد ئەحمەد ئیبراهیم”.
سێیەم: هێزی “46” بە سەركردایەتی عەمید روكن “عەلی ئەحمەد مەحمەد”.
چوارەم: هێزی پاراستنی نەوت، بە سەركردایەتی عەمید روكن “بارق عەبدوڵا حاجی حنتە”.
پێنجەم: ئامرییەی فەیلەقی یەك بە سەركردایەتی عەمید روكن “عەلاْ مەحمەد تەها”.
شەشەم: دەستەكانی هێزی ئامادە، لە سلێمانی و كەركوك.
حەوتەم: دەستەی ئەركانی هەواڵگری سەربازی سەربە فەیلەق و فیرقە سەربازییەكان.
هەشتەم: یەكەو بەشی كیمیاوی.
دەیەم: هەواڵگری سەربازی
جێبەجێكردنی نەخشەو پلانی ئەم شاڵاوەی ئەنفال “قۆناغی چوارەم”، لە ئێوارەی رۆژی 3-5-1988 دەستی پێكرد، ئەویش بە سوڕانەوەی فڕۆكەی جەنكی بە شێوەیەكی زۆرنزم لە سەرئاسمانی گوندی “گۆپتەپە”، دوای ئەوە دەنگی “8” تەقینەوە بە شێوەی دەنگی نزم نەك گەورەو بەرز دەبیسترێ، بە شێوەی یەك لەدوای یەك و دواتر بەرزبوونەوەی دوكەڵی سپی. وەك شاهێد حاڵەكان دەگێڕنەوەو باسی دەكەن، بەدوای خۆیاندا تەقینەوەی بۆمبەكان بۆنی سێوی گەنیویان هێناوەو دواتر هەمان دووكەڵ بە شێوەی رەنگاو رەگ بە سەرگوندەكەدا بڵاو بوەتەوە.
دوای گۆپتەپە فڕۆكەكان گوندی “عەسكەر” بە كیمیاوی بۆمباران دەكەن، كە زۆرێك لە دانیشتوانی گوندەكە دەبنە قوربانی و بەشێكی زۆریشیان برینداردەبن و بە بریندارەكانیشەوە ئەوەی دەمێنێتەوە دەستگیردەكرێن و رۆژی 4-5-1988 رەوانەی سەربازگەی “سوسێ” دەكرێن.
بەڵام لە قۆڵی دووەمەوە “تەق تەق” سوپای بەعس شێوازێكی تری بەكارهێنا، ئەویش گرتنی چواردەوری تەق تەق و دەورو بەری بوو، تاوانبار سوڵتان هاشم ئەحمەد خۆی راستەوخۆ ئەم نەخشەیەیی داڕشت، بەو پێیەی نەخشە داڕێژەری جەنگی شاخاوییە، هێزەكانی سوپای بەعس لە زۆر لاوە پێشڕەوییان كردو یەكەم جار گوندی “شێخ بزێنی”یان خاپورو وێرانكردو ئەوەی تیا مابوونەوە دەستگیریان كردن.
لە هەمان رۆژ واتە 4-5-1988 یەكە سەربازییەكانی بەعس پێشڕەوی زیاتریان كرد بەرەو گوندەكانی ناوچەكەو خێزان و خەڵكێكی زۆریان كەوتە بەردەست و دەستگیریان كردن و لە هەمانكاتدا سوپا “700” كەسی لە هێزی ئامادە بانگ كرد بۆ ئەوەی وەرگرتنی ئەو خێزانانەی بەردەستی سوپا كەوتبوون و لە رۆژی 6-5-1988 هەموو خێزان و خەڵكەكە درانە دەستی هێزی ئامادەو لەوێشەوە راپێچی زیندانەكان و بێسەرو شوێنكردن كران.
راپۆرتێكی رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ ئاماژە بەوە دەكات لەم شاڵاوەو لەو سنورە “1680” هاوڵاتی لە ژن و مناڵ و پیرو گەنج بێسەرو شوێنكراون ئەوانیش تەنها لە گوندەكانی “كلێسە، كانەبی، تۆزلۆ، كانی هەنجیر، گۆمەشین، هەروەك تەنها لە گوندی گۆپتەپەش سكاڵاكارەكان لیستێكی “500” كەسییان لە قوربانیەكانیان پێشكەش بە دادگای باڵای تاوانەكان كردوە بێسەروشوێنكراون. هەموو ئامارەكانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە لە سنوری جوگرافی قۆناغی چوارەمی ئەنفالدا، “75” گوند لە سنووری شارۆچكەی ئاغجەلەو “24” گوند سنووری قەزای كۆیەو “52” گوند لە سنووری شارۆچكەی تەق تەق و “61” گوند لە سنووری شارۆچكەی شوان رووخێنراون و لە گەڵ زەوی یەكسان كراون و زۆربەی خەڵكەكەی بێسەرو شوێنكراون.
لە رۆژی 7-4-1988 تاوانبار “سوڵتان هاشم ئەحمەد” بەرپرسی فەیلەقی یەك بروسكەیەكی نهێنی و خێرا بە ژمارە “1807” ئاراستەی هەریەك لە “عەلی حەسەن مەجید، حوسێن رەشید تكریتی، سابر عەزیز ئەل دووری” دەكات و باسی ئەوە دەكات و دەڵێ”: بعون اللە تعالی و عزیمە المقاتلین من ابناو العراق الغیاری تمكنت قیادە الفیلق الاول والوحدات الملحقە بها من قیادە قوات النصر بقیادە العمید الروكن خالد احمد ابیراهیم و وقیادە قوات 46 بقیادە العمید الروكن علی احمد محمد سالح وقیادە حمایە نفگ بقیادە العمید بارق عبداللە الحاج حنگە وقیادە جحفل الدفاع الوگنی بقیادە العمید الركن سعد شمسدین، امریە الفیق الاول بقیادە العمید الركن علاو محمد گە ومفارز گواری السلیمانیە من تنفیژ عملیە عملیات الانفال السابقە.. وقد تقدمت قتاعاتنا بأكپر ن 13 اتجاە وسحقت الخونە فی كل م “سوركاوشان، كوبتەبە، هسكە، جەوریژان، كلیە بوكد كەورە، بولقامیش، شبوە جان، جان كندا غاج، اعداد اوخرا”. والاستیلاو علی اعداد كبیرە من الاسلحە والالیات ولمعدات ولمواد الغژائیە والگبیە التی زوتهم بها سیادهم من خارج الحدود والعمل الجاد لتفتیش الغابات والودیات وتهدیم القری فی عملیات الانفال الرابعە والحمد للە علی نصر انە نعم المولی ونعم النصیر”.
ئەنفالی چوار، وەك شاڵاوەكانی ئەنفالی یەكەم و دووەم و سێیەم، لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە بە فەرمی وەك تاوانی “جینۆساید، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاوانی جەنگ” بە فەرمی ناسێنراو لە بەڵگەنامەكانی دادگا چەسپێنرا.
– پەراوێز:
لە رۆژی 7-5-1988 سوڵتان هاشم سەرۆكی فەیلەقی یەكی سوپای عێراق، لەبروسكەكەیدا بۆ سەرۆكایەتی ئەركانی سوپا، وەك لەسەرەوە ئاماژەی بۆ كراوە، جگە لەراگەیاندنی سەركەوتن، و كۆتایی هاتنی قۆناغی چوارەمی شاڵاوی ئەنفال، هاوكات ژێدەرو سەرچاوەكان باس لە گرتن و بێسەرو شوێنكردنی هەزاران كەس دەكەن، لەپاڵ ئەمەشدا رووخاندن و سوتاندنی سەدان گوندو رەزوباخ و بردن و دزینی سەروەت و سامانی هاوڵاتیان.
– لەهەندێ سەرچاوەو سەرژمێریدا، زیانە مرۆییەكان بەم شێوەیە خەمڵێندراون” 4228″ كەس بێسەروشوێنكراون، كە “1333” كەسیان لە رەگەزی مێ و “2895”یان لە رەگەزی نێرن، و دابەش بوون بەسەر مناڵ و پیرو گەنجدا. ئەمە جگە لەزیانە ئابوریی و كلتووری و ژینگەییەكان.
– `ژێدەرو سەرچاوەكان ئەوە روون دەكەنەوە كە گووندی جەلەمۆرد، كە یەكێكە لە گوندە بەناو بانگەكانی ناوچەكە، “485” چوارسەدو هەشتاو پێنج كەس لە ژن و مناڵ و گەنج و پیریان لە شاڵاوی ئەنفالی چواردا بێسەرو شوێن كراون، ئەمەش نەك لەسەر ئاستی ناوچەی بەركەوتووی شاڵاوی چوارەمی ئەنفال، بەڵكو لەسەر ئاستی هەر هەشت قۆناغەكەی شالاوەكانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال، بەرزترین ڕیژەیە لە گەرمیانەوە تا بادینان.
بڕوانە:
-بەڵگەنامەكانی دۆسیەی تاوانی ئەنفال، لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق، “43” فایل 2006 بۆ كۆتایی 2007
-لە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە “دۆسیەی ئەنفال” تەها سلێمان، چاپی یەكەم، 2015 ل 16
-اڵانفال، قرار محكمە، اشراف واعداد، الحقوقی بهزاد علی ادم، الگبعە اولی، 2014 297 تا 300
– پەمارە سەربازییەكانی ئەنفال لە هەشت قۆناغدا، عومەر مەحمەد، چاپی یەكەم 2013 ل 174، 175، 176
-ئەنفالی خاڵخاڵان، مەلاشاخی، 2006، چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی، كەركوك ، ل 4 تا 15
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ليستى ناوى داواکراوەکانی ئەنجامدەرانی ئەنفال لە کوردستان و عێراق
1 وفيق عجيل السامرائي معاون مدير الستخبارات العامة
2 وليد نايف شبيب مدير شعبة الشمال
3 حامد يوسف حمادي سكرتير رئيس الجمهورية
4 ابراهيم نصراللة
5 احمد بيجو
6 احمد جبار جباري
7 ارشد احمد زيباري
8 اسعد جانطير هركي
9 اسماعيل عزيز ئاغا زنگەنە
10 اسماعيل محمود رسول ئاغا بشدري
11 الرائد (درع) (محسن كرجي رجي) ك د ب / 51
12 الرائد (صباح نازم رقيب السورجي) امر ف2 دفاع دفاع وتني
13 الرائد (عبدالستار عتاالكبيسي) امين سر قيادة شعبة اربيل العسكرية
14 الرائد (ق خ ) (عبدالحمزة اسماعيل حمزة ) امر بتخ / 64امغ 2 فل 6
15 الرائد (محمد سالم حسين ) امين سر قيادة شعبة التاميم العسكرية
16 الرائد (مدم) ( زيدان خليفة لفتة) امر ك مدم /957
17 الرائد (مدم) (علي كرمش حسن) امر ك م/79
18 الرائد (مدم) (نوري حامد احمد) امر ك م/956
19 الرائد الركن (صادق صوب اللة محمد) لمخ 2 فل /4
20 الرائد التيار (ادريس ابراهيم محمد)
21 الرائد التيار ( انور حمدامين) السرب/4
22 الرائد التيار (عبدالحميد فرحان عبدالحميد)
23 الرائد التيار (عمران كازم هندي) السرب/2
24 الرائد التيار (فريق محمد علوان)
25 الرائد التيار (مهدي علي حسن)
26 الرائد التيار (يونس صالح سلمان) السرب/30
27 الرائد (ت ن) (غازي مجبل خلف) ت ن فل /1
28 الرفيق الرائد (انور رحيم تةها) امين سر قيادة الحارس العسكرية
29 العقيد (احمد سالم جاسم السامرائي) امين سر قيادة شعبة العسكرية
30 العقيد (بديوي حسن صالح) امين سر قيادة فرع الرشيد العسكري
31 العقيد (حاتم عبدالكريم خماس) مدير امن السليمانية
32 العقيد (خلف عبداللة عميرة) امين سر قيادة شعبة الفارس العسكرية
33 العقيد (درع) (فاروق محمد حسن) لمغ/2 فل 4
34 العقيد (رشيد احمد سدخان) امين سر قيادة شعبة المعتصم
35 العقيد (عبدالحكيم توفيق حسون) امين سر قيادة شعبة الشيباني العسكرية
36 العقيد (عبدالرزاق حميد محمد) م ا م ق ق جح د و /1
37 العقيد (عبدالقادر عبدالرحمن قدو) امر كتيبة مدفعية ميدان /78
38 العقيد (علي عبد غزال) امر مدفعية ميدان /فق 23
39 العقيد (مدم) (حسين محمد حسن) مقر مدم ق ق جح د و /1
40 العقيد (مدم) (فخري احمد محمد علي) مقدم لوائ مدم فق /4
41 العقيد (مش) (شهاب احمد علي) امر لمغ /2 فل 4
42 العقيد (مش) (فوزي جواد هادي) امر ل /19
43 العقيد (مش) (قيس ابراهيم مدحت) امر ل /445
44 العقيد (مشاة) (محمد يعقوب يوسف) امر ل / 438
45 العقيد (مشاة) (نزار احمد شهاب) امر ل /39
46 العقيد الركن (ق خ) (خالد بهلول العيبي) امر لمغ 1فل 1خ
47 العقيد الركن (مش) (علي حسين علي) رئيس اركان فق /4
48 العقيد التيار (رياز محمد عبدالسعدي)
49 العقيد التيار (نجم عبدالرزا عبدالواحد)
50 العقيد التيار الركن (اسماعيل سعيد فارس) امر ج ت ج /1
51 العقيد مشاة (صلاح داود عبداللة)
52 العميد الركن (علي حسين الصفار) ر ا ق جح د و /1
53 العميد (ا س) محمد مصتفي اسماعيل شعبة الامن الداخلي فل /5
54 العميد (خلف نجم جاسم) امين سر قيادة شعبة ابي زرالغفاري العسكرية
55 العميد (درع) (كامل زيدان خلف) م1م فق /33
56 العميد (رافع حمدون زنون) امر القوات الاولي
57 العميد (سمير توفيق فتحي) امر ت ن ق ق جح د و /1
58 العميد (علي لفتة حسين العقابي) امير سر شعبة خالد العسكرية
59 العميد (غانم خالد سليمان الجماس) امين سر قيادة شعبة القعقاع العسكرية
60 العميد (ق خ) (علي حسين مزعل) امر لمش /72
61 العميد (ق خ) (نصيف جاسم حمادي) امر لمغ 2 فل /6
62 العميد (محمد خيري محمد سعيد امير سر قيادة شعبة شرحبيل العسكرية
63 العميد (مدم) (حبيب خزر ابراهيم) امر مدم فق /4
64 العميد (مدم) ( متر محمد صالح) امر مدم فق /33
65 العميد (مش) (تلعت سليمان ولي)
66 العميد (مش) (عارف حميد حاتم) امر قاتع دوكان
67 العميد الركن (ابراهيم خليل ابراهيم) قائد فق /37
68 العميد الركن (امير جاسم حمو) قائد فق /7
69 العميد الركن (زهير يونس علي) قائد قوات /50
70 العميد الركن (صباح اسماعيل) قائد قوات /45
71 العميد الركن (صباح نوري علوان) قائد فق /27
72 العميد الركن (عبدالالة حامد العناز) قائد فق /21
73 العميد الركن (عبدالامير علوان حسين) قائد قوات /38
74 العميد الركن (عبدالجليل عبدالحميد محسن قائد فق /29
75 العميد الركن (عبدالمجيد عباس وهيب) قائد فق /2
76 العميد الركن (علي احمد محمد صالح) قائد فق /46
77 العميد الركن (علي عزيز الفدعم) شعبة الامن الداخلي فل /1
78 العميد الركن (غانم صالح حسن) قائد ق ق ج الدفاع الوطني /5
79 العميد الركن (مدم) (عتااللة ايوب خلف) رئيس اركان فق /33
80 العميد الركن (مزهر عبد مهدي) ر ا ق جح د و /1
81 العميد الركن (ناصر سعيد توفيق) قائد قوات /50
82 العميد الركن ق خ (دريد مصتفي شاكر) قائد فق /40
83 العميد الركن مشاة (عبد عون نعمة نصور) قائد فق /24
84 العميد الركن (علي صالح حمودي الدوري) امين س ق ش موسي بن نصير العسكرية
85 الفريق (الحكم حسن علي) مدير تيران الجيش
86 الفريق الركن (نعمة فارس حسين) معاون رئيس اركان الجيش
87 اللواء (حسن حسين) مدير منزومة استخبارات المنتقة الشمالية
88 اللواء (عبد سلمان حمندي) امين سر فرع عمورية العسكرية
89 اللواء الركن (اياد خليل زكي) قائد ق ق جح /د و /1
90 اللواء الركن ( حميد شاكر محمود) قائد فق /41
91 اللواء الركن (خالد محمد عباس الجبوري) مدير منزومة استخبارات المنتقة الشرقية
92 اللواء الركن (رمزي محمود عبداللة) قائد فق مش /33
93 اللواء الركن (سعد شمس الدين خالص) قائد ق جح د و /1
94 اللواء الركن (عصمت صابر عمر) قائد فق /4
95 اللواء الركن (علي محمد شلال) قائد فق /39
96 اللواء الركن (غائب حسون غائب) قائد القوة البحرية
97 اللواء الركن (محمد تاهر توفيق) قائد فق /35
98 اللواء ق خ (اياد شعبان رمزي) قائد قوات /42
99 المستشار (بابكر وسو محمد) فوج الدفاع الوتني /112
100 المستشار (جمال خزر خالد الدوبرداني) فوج الدفاع الوتني/110
101 المستشار (جمال فقي حسين) ف د و /97
102 المستشار (خليل عبداللة ابراهيم الشرفاني) ف د و /109
103 المستشار (سليم مهند رسول ئاغا) فوج الدفاع الوتني /98
104 المستشار (سوارة فتاج مزح الجاف) ف د و /239
105 المستشار (شريف محمود معروف) ف د و /136
106 المستشار (شيخ مجيد بايز حسن) كف د و /61
107 المستشار (صابر احمد رقيب محمد السورجي) ف د و /2
108 المستشار (عباس بايز بالواغا) فوج الدفاع الوتني /91
109 المستشار (عباس حاجي اغاسرسيان) فوج الدفاع الوتني /66
110 المستشار (عسمان عبدالرحمن فتح اللة) ف د و /165
111 المستشار (عمر احمد علي) ف د و /171
112 المستشار ( عمر بابكر سليم) فوج الدفاع الوتني /114
113 المستشار (فخري اسماعيل عبد القادر) ف د و /133
114 المستشار (قادر شفيق نعمان) ف د و /63
115 المستشار (قاسم فارس تاهر مصتفي اغا) ف د و /85
116 المستشار (لتيف احمد محمد الزيباري) فوج الدفاع الوتني/1
117 المستشار (مامند حمد مولود) ف د و /51
118 المستشار (محمد تاهر يونس محمد (رينكاوي) ف د و /107
119 المستشار (محمد علي رسول) فوج الدفاع الوتني/148
120 المستشار (محمود حمة رسول اغا) فوج الدفاع الوتني/26
121 المستشار (نوزاد انور بتواتة) فوج الدفاع الوتني /4
122 المستشار مام يحيي (كوية) فوج 86 دفاع وتني
123 المستشار ميرزا اسماعيل شرف رزا مستشار فوج 207 دفاع وتني
124 المستشار (حسين محمد عسمان) فوج الدفاع الوتني /175
125 المقاتل (محمد كامبني بانواغا) معاون مستشار ف و /147
126 المقدم (ادريس سعيد محمد) امين سر قيادة شعبة زاخوش العسكرية
127 المقدم (اسماعيل محمود عبد خلف) امين سر قيادة شعبة المنصور العسكرية
128 المقدم (حاتم متني العواد) امين سرقيادة شعبة السليمانية العسكرية الاولي
129 المقدم (حسن احمد عبداللة) امر د ج ق ق جح د و /1
130 المقدم (درع) (عبدالكريم عبدالهادي سالم) امر ك د ب /41
131 المقدم (صلاح صبري محمود) امين سر قيادة شعبة السليمانية لعسكرية الثانى
132 المقدم (زاري عبدالكريم هادي) امن ق ق جح د و /1
133 المقدم (عبدالستار جواد حمزةالحديسي) مدير ادارة فرع عموريةالعسكرية
134 المقدم (مدم) (حسين فزل الدين عبدالقادر) امر ك م م /22
135 المقدم (مدم) (صحاب جدوع زياب) امر ك م م /10
136 المقدم (مدم) (صلاح الدين محمد عبدالكريم) امر ك مدم /662
137 المقدم الركن (حسين علي حميد) امر ل /36
138 المقدم التيار (محمد فوزي حسن محمود)
139 المقدم التيار (احمد رشيد فتنة المعازيدي)
140 المقدم التيار (خزير عيسي جواد)
141 المقدم التيار (عبدالرزاق ابراهيم عبدالرزاق) ج ت ج /1
142 الملازم (فرهاد مامند حمد) ف د و /51
143 الملازم التيار (حسام ابراهيم حمود) السرب/107
144 الملازم التيار (خالد مال اللة مردان) السرب /2
145 الملازم التيار (رزوان غازي احمد) السرب /4
146 الملازم التيار (عماد شلبي محمد) السرب/2
147 الملازم التيار (عماد عباس محسن) السرب /2
148 الملازم التيار (فازل عباس محسن) السرب /2
149 النقيب (اسلحة) (وعد محمد علي) السرب /2
150 النقيب (عبدالكريم صالح جواد) ممثل من منزومة الاستخبارات العسكرية
151 النقيب (ق خ) (حمزة خزر حمزة) امر بت خ /17
152 النقيب (ق ف) (عبدللة حسن صالح) مستشار ف د و /151
153 النقيب التيار (صباح علي حسن) السرب /2
154 النقيب التيار (غالب شايع زيارة) السرب /2
155 انور محمد رةزا محمود الجاف
156 برهان شواني
157 بكر علي حاج مشير
158 بكر كريم غفور
159 توفيق جبار قارمان
160 سامر نصيف جاسم محافظ كركوك
161 جاسم محمد زيباري
162 جبار شيخ هادي
163 جبار موسي قةر هنجيري (جيهاد)
164 جعفر عبدالكريم البرزنجي محافظ السليمانية
165 جمال حسين دووزي
166 جوهر محي جانطير ههركي
167 جيا سورجي
168 حجاج عبدالغفور خالد دوبة رداني
169 حسن محمود بك امين هةورامي
170 حسيب محمد نجم جباري
171 حمدامين حمة شاسوار مختار قرية (كاني ميل)
172 حمزة عباس مامند ئاكو
173 حمةي حاجي حسين
174 خالد محمود احمد علي غوارة
175 خزير فتاح حسين كاميش
176 خيراللة دوزي استخبارات
177 رسول مامند قيردولي
178 زيد سورجي
179 سعيد عدنان جباري
180 سعيد محي الدين احمد زنكنة
181 مستشار سيد رةزا سةيد تةها (سيد مانكا)
182 سيد مجنون
183 شامل درويش
184 شريف حمة شريف (شةفةي خاتون)
185 شريف محمد كرداوي
186 شهاب احمد وايرمن
187 شيخ احمد برزنجي
188 شيخ برهان مدير ناحية (زراين)
189 شيخ جلال صاليي
190 شيخ روناك
191 شيخ سعاد تالبني
192 شيخ صلاح نقشبندي
193 شيخ كريم شيخ شهاب
194 شيرزاد علي بةلةكة
195 تارق شفيع كافروش
196 تارق عزيز رةزا ئاغا
197 تاهر عسمان روستم امر سرية –فوج /53
198 عاصف احمد زيباري
199 عاصي حمة ديزة استخبارات
200 عبدالجبار محسن مدير التوجية السياسي
201 عبدالكريم محمد سليم شوشي زيباري
202 عبداللة كاك امير ( عةبة كةركوكي)
203 عبد محمد عبداللة مدير امن شقلاوة
204 عبداللة حسن صالح بابان
205 عبدالمجيد حسين اسماعيل شيخكي
206 عدنان عبداللة نجم الجاف
207 207-عزيز حسن فتاح
208 علي حسن عزيز قائمقام جمجمال و عضو فرع
209 علي لوت ماسي
210 عمر حاجي بادينان
211 عمر حاجي صالح
212 عمر حمة رستم
213 عمر خزر حمد سورجي
214 فواد كريم بايز هموند
215 فارس محمد قادر عزيز سورجي
215 قاسم رشيد درةيي
216 كامران احمد (كامران سور) خارج القتر في ايران-بيرانشار
217 كامل شيخ هادي
218 كمال حمة مام سوراني
219 كمال محمد حيدر (كمال شصة)
220 محمد جوهر كوران
221 محمد شيخ عبدالكريم برزنجي
222 محمد قادر ئاغا سورجي
223 محمد كريم شوشي زيباري
224 محمد كلحي ريكاني
225 محي الدين حمة رحيم
226 مدحت توفيق داودي
227 ملا حسين روغزايي استخبارات
228 ملا عوزير
229 ملازم اول تيار (احمد ابراهيم احمد) ج ت ج /1
230 ملازم اول تيار (احمد سلمان زناد) السرب /2
231 ملازم اول تيار (احمد عابد داود)
232 ملازم اول تيار (اسكندر ابراهيم جمعة)
233 ملازم اول تيار (الهام عون الرفيق يونس) ج ت ج /1
234 ملازم اول تيار (امانج منازل خزر) السرب /21
235 ملازم اول تيار ( انمار محمد احمد) ج ت ج /1
236 ملازم اول تيار (حسين علي عبداللة) السرب /106
237 ملازم اول تيار (حميد منصور خليل) السرب /4
238 ملازم اول تيار (خالد عبدالعزيز عبداللة) ج ت ج /1
239 ملازم اول تيار (خلف حسين علاوي) ج ت ج /1
240 ملازم اول تيار (رمزان متلك احمد)
241 ملازم اول تيار (سالم فتحي حسن) ج ت ج /1
242 ملازم اول تيار (سعد احمد قاسم) السرب /30
243 ملازم اول تيار (سعد عبدالرحمن سعيد) السرب /4
244 ملازم اول تيار (شجاع ياس روحي) ج ت ج /1
245 ملازم اول تيار (شلال رشيد عتية)
246 ملازم اول تيار (زيائ جعفر رازي) السرب /4
247 ملازم اول تيار (تةها فتحي صالح) السرب /2
248 ملازم اول تيار (تةها محمد احمد) السرب /2
249 ملازم اول تيار (عبدالكريم جدعان علي)
250 ملازم اول تيار (عدي حاتم لفتة) السرب /2
251 ملازم اول تيار (علي حسين سلمان) السرب /41
252 ملازم اول تيار (فارس ابراهيم رشيد) السرب /41
253 ملازم اول تيار (قيس حبيب مصتفي) السرب /41
254 ملازم اول تيار (كريم ياسين زيدان)
255 ملازم اول تيار (ليس عبدالعزيز عبداللة) السرب /106
256 ملازم اول تيار (محمد خزعل فيصل)
257 نامق رقيب السورجي
258 نامق عبدالكريم مختار قرية (بي باز)
259 عبدالرحمن عبدالكريم
260 يحيي الجاف محافظ اربيل
261 يعرب الربيعي مدير امن الموصل
262 اسود النعيمي امين سر فرع السليمانية
263 تارق كافي امين سر فرع دهوك
264 صايل العبدلي امين سر فرع الموصل
265 نزار يونس امين سر فرع نينوى
266 خزر الدوري امين سر فرع كركوك
267 تاهر جليل الحبوش
268 عميد فتاح بك جاف مستشار فوج (35)
269 زاهر اغا كوية مستشار
270 عدنان ديسكو مستشار
271 تارق كاكةيي مستشار
272 سعيد غيدان (حمة سعيد) مستشار
273 مجيد غيدان معاون مستشار
274 شمال رفعت كلي امر سرية
275 حمة كريم حمة فرج مختار قرية سيتلان
276 مصتفي سليمان وزة امر سرية
277 عمر حمة علي جرمكا مستشار
278 جبار دريز مفرزة خاصة
279 صابر سورجي مستشار
280 مامند قشقة مستشار
281 علي سلمة جوارتايي مفرزة خاصة
282 حاج علي نبياوا مفرزة خاصة
283 عقيد حميد عسمان مستشار فوج 300
284 انور حسو مفرزة خاصة
285 سيد قدرت مقاتل
286 محمد كاواني مفرزة خاصة
287 حمة بوخجي مستشار
288 ابراهيم بالول اغا مستشار
289 عمر صوفي مفرزة خاصة
290 عمر حسين ( عمر عرب )
291 قالة ي عة زة نالبند مفرزة خاصة
292 293-صلاح شينة مفرزة خاصة
293 ميرزا حسن مستشار
294 محمد حسين نوري مفرزة خاصة
295 عمر اغا مستشار
296 حسين حمة سور اغا مستشار
297 ئاوات احمد حسن رش مستشار فوج 266
298 احمد جميل امين مستشار فوج 240
299 احمد صوفي اسماعيل صالح مستشار فوج 356
300 احمد كويخا رجب مستشار فوج 90
301 اسعد سليم حاجي ئاغا مستشار فوج 302
302 انور رشيد خزر ميران مستشار فوج 52
303 انور ميرزا ابراهيم كلي مستشار فوج 209
304 ابراهيم احمد ابراهيم منتك مستشار فوج 22
305 ابوبكر فقي الصالحي مستشار
306 بايز عزيز رشيد باوجان مستشار فوج 213 و منح نوت الشجاعة
307 بهرام محمد عبدالرحمن محمد مستشار فوج 11
308 برهان توفيق بابكر هاورامي مستشار فوج 238
309 توفيق حمة فرج حمة رستم ناورولي مستشار فوج 70
310 توفيق سليمان ياسين برواري مستشار فوج 113
311 تارق سعيد براهيم مزوري مستشار فوج
312 تةيب محمد عسمان (شيخ تةيب ) مستشار فوج 203
313 جاسم محمد فارس محمد مستشار فوج 225
314 كركيس حميد حيدر مستشار فوج 156
315 جلال اسعد رةزا جرمكايي مستشار فوج 79
316 جلال شيخ نجم الدين كريم مستشار فوج 135
317 جلال محمد عبدالرحمن هلالي مستشار فوج 198
318 جلال محمود صالح برادوستي مستشار فوج 232
319 جمال نصرالدين عزيز مستشار فوج 357
320 جميل كريم مجيد اغا كوري مستشار فوج 29
321 جعفر انور سليمان مستشار فوج 305
322 حسين جهانكير جادر مزوري مستشار فوج 9
323 حسين حمة فتاح قادر مستشار فوج 120
324 حسين خزر حمد مستشار فوج 6
325 حلمي سعيد قادر محمد جاف مستشار فوج 199
326 حمود عمر صالح تاجالدين ميرني مستشار فوج 71
327 خالد قاسم محمد امين مستشار فوج 270
328 خالد شيخو مراد مستشار فوج 226
329 خزر عبداللة حسين مستشار فوج 210
330 خورشيد اسعد رسول مستشار فوج 253
331 رحيم كريم قادر مستشار فوج 244
332 دلسوز خزر مينة بلباس مستشار فوج 235
333 رشيد صالح رشيد ئتروشي مستشار فوج 227
334 زاهر تاهر توفيق مستشار فوج 150
335 سمكو عبدي حسن زدكي مستشار فوج 54
336 شكر جندي عنتر مزوري مستشار فوج 272
337 صادق زيرو امين مستشار فوج 36
338 صالح احمد اسماعيل الروفي مستشار فوج 255
339 صباح اسماعيل خزر مستشار فوج 351
340 صديق علي محمد امين هاروني مستشار فوج 245
341 صلاح الدين خزر رسول مستشار فوج 241
342 عادل توفيق رشيد مستشار فوج 206
343 عبدالرحمن عاصي عزالدين مستشار فوج 322
344 عبدالقادر مستةفا محمد مستشار فوج 182
345 عبدالكريم حسين خالد مستشار فوج 346
346 عبداللة فيصل عبداللة ماواني مستشار فوج 333
347 عبدالكريم سعدي سليمان سعدي مستشار فوج 285
348 عدنان عبداللة احمد جبارة مستشار فوج 231
349 عرب صالح عمر قادر مستشار فوج 218
350 علائ محمد امين عيسي مستشار فوج 306
351 علي احمد حاجي شعبان مستشار فوج 93
352 علي سليمان حسين مستشار فوج 224
353 علي عبوش عبدي غزالة مستشار فوج 59
354 عوني حاجي مستةفا جبرائيل مستشار فوج 103
355 علي احمد محمد هاروني مستشار فوج 197
356 علي اورحمان حسن مستشار فوج 168
357 عمر مردخان جليلة مستشار فوج 116
358 عمر مجمد حيدر مستشار فوج 246
359 عمر بشار صالح مستشار فوج 152
360 عمر حسن رسول كردي مستشار فوج 28
361عصمت دينو بيري مستشار فوج 157
362 غياس توفيق سليمان ياسين مستشار فوج 113
363 فاتح تاهر مستةفا عبدالقادر مستشار فوج 354
364 فاروق رشيد علي محمد نورولي مستشار فوج 196
365 فازل مستةفا حسن برواري مستشار فوج 208
366 فرهاد مامند حمد مولود مستشار فوج 35
367 قادر محمود خليفة عبدالصمد مستشار فوج 31
368 قادر محمد رشيد عبدالقادر مستشار فوج 252
369 قاسم كريم احمد محمود مستشار فوج 237
370 كريم خان محمود خليفة
371 مجيد سليمان احمد جاف مستشار فوج 40
372 مجيد شيخ بايز حسن مستشار فوج 364
373 محمد جوهر اسماعيل صالح مستشار فوج 61
374 محمد شيخ معروف بير داود مستشار فوج 49
375 محسن محمد ياسين مستشار فوج 155
376 محمد تاهر رشيد حمة امين مستشار فوج 254
377 مجمد حمة امين حسين زراري مستشار فوج 216
378 محمد سعيد محمود شميراني مستشار فوج 118
379 محمد عمر امين جميل ( باساكي ) مستشار فوج 81
380 محمد نجيب صادق بهائ الدين مستشار فوج 119
381 محمد حمزة زازلةيي مستشار فوج 204
382 محمود احمد شريف غوارة مستشار فوج 122
383 محمود حسين محمود علي مستشار فوج 356
384 محي الدين عزيز محمد بابا علي مستشار فوج 242
385 مشير ابراهيم احمد مستشار فوج 46
386 مشير هادي حمد اغا مستشار فوج 48
387 نجم الدين صالح محمد برزنجي مستشار فوج 174
388 نوري حسن مراد برزنجي مستشار فوج 111
389 هلكورد عبدالكريم الكنزاني مستشار فوج 83
30 هوشيار سليم احمد باشا مستشار فوج 215
391 وهاب رحمان حمد امين مستشار فوج 153
392 يونس رمزان غوارة مستشار فوج 243
393 حمة خان دارة رشيد منح نوت الشجاعة بموجب المرسوم الجمهوري
394 حمة رشيد عبدالرحمن عبدالرحيم
395 خزير رشيد بحري
396 سالار نصراللة قادر
397 سعيد احمد شيشة
398 سعيد قادر محمد الجاف
399 شيخ محمود سيد كول
400 صالح احمد حسين
401 عباس حاجي اغا رسول
402 فتاح كريم فتاح
403 كريم عبداللة محمد
404 كسري محمد سعيد محمد فتاح
405 محمد حسن علي ميرزا
406 محمود حمة امين حمة صالح
407 ابراهيم علي ملو الزوري
408 تحسين شاويس سعيد
409 رشيد حمد امين عزيز
410 رةزا تةها محي الدين
411 رفعت محمد علي
412 زيرك تاهر سعيد
413 سعاد فيزاللة محمد
414 تاهر علي عبدالرحمن
415 محمد سليم قادر عوسمان
416 مدحت توفيق منصور
417 معتصم عبدالكريم حسين
418 محمد صادق محمد شواني منح نوت الشجاعة بموجب المرسوم الجمهوري
419 عمر محمود محمد ماموي
420 ابراهيم نصرالدين عزيز البرزنجي منح نوت الشجاعة
421 محمد عيسي بيرويس عيسي الجاف مستشار
422 محمد سعيد احمد محمد الهاروني مستشار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست