گلادیۆ هێزە شاراوەکەی ناتۆ
Monday, 02/04/2018, 11:43
دروستبوونی ، مەبەستی ، ئۆپراسیۆنەکانی
نووسین و کۆکردنەوەی بابەت
ووشەیەکی لاتینیە بە مانای شمشێرێکی بچووکی ٢ سەری تیژ دێت و لە ڕاستیدا گلادیۆ ناوی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی جیهانی زۆر نهێنیە لە کۆتای ساڵەکانی ١٩٤٩ لە لایەن دەزگای مخابەراتی بریتانیMI6 دروستکراوەو پاڵپشتی مادی و مەعنەوی کراوە لەلایەن دەزگای مخابەراتی ئەمریکی و ئەم ڕێکخراوە سەرەتا لەلایەن حلفی ناتۆ لە کۆبوونەوەی نهێنی وولاتانی زلهێز دامەزراو ئامانجیش لێی کۆتای هێنان بوو بە دەسەڵاتەکانی یەکێتی سۆڤیەت و ڕێگرتن بوو لەپەلهاویشتنی یەکێتی سۆڤیەت و دانانی بەکرێگیراوان لەناو ووڵاتانی دەرەوەی حلفی ناتـــۆ و دزە پێکردنی فایلە نهینیەکان لەناو ووڵاتاندا و دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چەکە درووستکراوەکانی سۆڤیەت و دەستکەوتنی زانیاری لەسەر بەکرێگیراوانی ووڵاتان و ڕووسیا و بە کورتیەکەی درووستکردنی دەزگایەکی سیخوڕی سەر بە حلفی ناتۆ بوو کەکاری ئەم ڕێکخراوە بە شێوازێک بوو کە هەموو کردارێکی تیرۆرستی ئەنجام بدەن هەر لە تۆقاندن و ترساندن و تەقینەوەی بۆمب و نانەوەی پشێوی و ئاژاوە لە چەمکی دەسەڵاتی ووڵاتان و پلان دانان و دۆزینەوەی بە کرێگیراوانی ڕووس و یەکێتی سۆڤیەت لەناو دەسەڵاتی وولاتانی حلفی ناتۆ بە دەست تێکەڵ کردن و پاڵپشاتیکردنی پارتە دژەکانی دەسەڵات و درووست کردنی ئینقلاب بەسەر حوکمی ووڵاتێک کە گەرهاتوو بیانزانیبا کە کردارەکانی ئەو ووڵاتە یا سەرۆکی ئەو ووڵاتەی کە مەبەستیان بوو نەگونجابا لەگەڵ پەیڕەو پرۆگرامی ڕێکخراوەکەدا و دواتر هەموو کردارەکانیان دەخستە پاڵ چەپەکان تا ڕێ بە بڵاوبوونەوەی چەپەکان بگرن کە بەرنامەی چەپەکان لەماوەی ٢٠ و ٣٠ ە کانی سەدەی ڕابردوودا زۆر بە زووی بڵاووببویەوە لەناو ووڵاتاندا بەلام گرنگترین خاڵ ئەوەبوو لەم ڕێکخراوەدا سەرکردەکانی ئەم ڕێکخراوەو پلەدار و بە کرێگیراوانی ئەم ڕێکخراوە هیچ بەربەستێکیان نەبوو دەیان توانی بگەنە ناو هەموو فایلەکانی مخابەرات و دەزگا نهێنیەکانی وولاتانی حلفی ناتۆ و دەسەلاتی تەواویان پێ بووە هەر ئەوەش هۆکار بووە کە زۆر کات چەند گروپیکی ئەم ڕێکخراوە لەگەڵ گرووپە تیرۆرستیەکانی تر کاریان کردووە و پلانی زۆر ترسێنەریان داناوە کە هەندێک کات سەرکردە بالاکانی گلادیــــۆ پێیان نەزانیوەو بەسەریاندا تێپەڕیووە و هەندێک کاتیش کارو چالاکی ئەم ڕێکخراوە بووە بە مەترسی بۆسەر خودی حلفی ناتۆ خۆشی .
لە گرنگترین کردەوە تیرۆرستیەکانی ئەم ڕێکخراوە ئەمانەن ..:-
١-لە ساڵی ١٩٦٠ بە پاڵپشتی جەیشی تورکی ئینقلابی سەربازی لەو ووڵاتەدا کراوە و سەرۆکی ئەوکاتەی تورکیا کە ناوی عدنان مندریس بوو کوژرا .
٢- لە ساڵی ١٩٦١لە جزائیر گلادیۆی فەرانسی بە پاڵپشتی دەزگای مخابراتی ناوخۆی جزائیری ئینقلابیان درووست کرد لە دژی حکومەتی فەرانسی لە جزائیر بە ڵام دواتر سەرکەوتوو نەبوو .
٣-لەساڵی ١٩٦٩ غلادیۆی یۆنانی بە پاڵپشتی هێزی یۆنان ئینقلابێکی سەربازیان کردو توانیان سیستەمی دیکتاتۆری دابمەزرێنن پێش مانگیک لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وولاتە .
٤-لەساڵی ١٩٧١ لە تورکیا ئینقلابێکی تری عەسکەری کراو بە سەدان خەڵکی سڤیلیان بەناوی پاکتاوی سەربازی کوشت
٥-لە ساڵی ١٩٧٥ سیلڤادۆر لینیان لە تشیلی لە سەر حوکم لادا
٦-لەساڵی ١٩٧٧ گەورەترین کردەوەی تیرۆرستیان لە مدریدی ئیسپانیا ئەنجامدا
٧-لە ساڵی ١٩٧٧ لە گۆرەپانی ئازادی لە ئیستانبول ٤٨ کەس بە قناس یاخود نیشانە شکێن کوژران و زیاتر لە ٣٠ کەسی تریشیان بریندار کرد
٨-لەساڵی ١٩٧٨ ئەلدو موروی سەرۆکی ئیتاڵیایان لە شەقامی فۆنۆ فڕاند و دواتر کوشتیان بە هاوکاری لەگەڵ کڵێسای ماسۆنی ئیتاڵی و هاوکاری دەزگای مخابەراتی ئیتاڵی
٩-لە ساڵی ١٩٨٠ ئینقلابێکی تری سەربازی لە تورکیا ئەنجامدا .
١٠-کردەوە تیرۆرستیە یەک لە دوا یەکەکانی ئیتاڵیا لەساڵی ١٩٨٠ کە زیاتر لە ٣٠٠ کوژراو ٨٠٠ برینداری لێ کەوتبووەوە کە پێک هاتبوون لە کردەوەکانی :-
١-گۆرەپانی فۆنتانای میلان
٢- وێستگەی شەمەندەفەری بریشا
٣- وێستگەی شەمەندەقەری ناپۆلی و میلان
کە دواتر هەموو ئەم کردەوانە درانە پاڵ چەپەکانی ئیتاڵیا
١١ -کوشتارگە تۆقینەرەکەی ئەلیستای بەلجیکی لەساڵی ١٩٨٣ کە بە هاوکاری دەزگای مخابەراتی بریتانی ئەنجامدرا .
١٢ -کۆماندۆی ئەمریکی لە ساڵی ١٩٨٤ گەورەترین بەرپرسی ئاسایشی بەلجیکی دەکوژن لە شارۆچکەی فلیسم ی بەلجیکی
کە چەند هۆکارێک لە پشت ئەو ئۆپراسیۆنەوە بوو
یەکێک لەوانە کە پێکدادان درووست بکەن لە ناو هێزەکانی ئاسایشدا و هۆکارێکی تر ئەوە بوو کە وا پیشانی خەڵک بدەن کە شانشینی بەلجیکی جێی متمانە نیە لەرووی ئاسایشەوە و ئەو چەکانەشی کە بە کارهاتن لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی دژە حکومەتی بەلجیکی شاردرایەوە .
١٣-لەساڵی ١٩٨٥ هەر لە بەلجیکا تەقە کرا بەشێوەی تێکەڵ بەناو خەڵکدا و لە ئەنجامدا ٣٨ کەس کوژران .
ئەمانە کەمێک لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم ڕێکخراوە بوون و لەهەمان کاتدا ووڵاتانی حلفی ناتۆ توانیان زۆرترین دۆکۆمێنتی نهێنیان دەست بکەوێت و توانیان یەکێتی سۆڤیەت کۆتای پێ بهێنن و توانیشیان کە لە ڕووی ئابووری و سەربازیەوە چۆک بە رووسیاو ووڵاتانی هاوپەیمانی ڕووسیا دابدەنو لەهەمان کاتدا شای ئیران و حکومەتی پاشای ئێراقیان ڕووخاند و چەندین ئینقلاب و گۆڕانکاری گەورەیان لە سیاسەتی عێراقدا کرد و لە هەمان کاتدا لە سعودیەش شای سعودیەیان کوشت بە هاوکاری برازایەکی بنەماڵەی ئالی سعود کە بە پلانی مخابەراتی ئەمریکی کوژرا و چەندین و چەندین کردەوەی تیرۆرستی و تۆقینەری تر چەندین جار عبداللە ئۆجەلان سەرکردایەتی کوردی لە پلانەکانی گلادیۆ ئاگادار کردۆتەوە و تەنانەت ڕاستە ئێستا وابلاوە کە گلادیۆ کۆتای پێ هاتووە بەلام گلادیۆ ئێستا لە ئەوپەڕی دەسەلاتیدایە لە ناوجەکانی خۆرهەڵاتی ناوین دواین کردەوەشیان درووستکردن و راهێنانی هێزەکانی داعش بوو لە ناوچەکەدا ... لە کۆتایدا ئەوە ماوەتەوە بڵێین دەبێت چەند ڕێکخراوی وەک گلادیۆ رووی کردبێتە عراق و چەند دەستی دەرەکی لە کوردستاندا بێت و ئێمە درکی پێ نەکەین بە هیوای سەلامەتی بۆ کورد و کوردستان و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی کورد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست