کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرماگیدون چییە و لە کوێیە؟

Sunday, 28/01/2018, 21:06


ئەرماگیدون یاخود (هار ماجیدون) واتە کێوی ماجیدون  وشەیەکی عیبرییە بە مانای ئەو شوێنە دێت، کە پێش رۆژی دوای جەنگی نێوان خێر و شەڕی تێدا دەکرێت و لەو جەنگەدا خێر و ئاشتی باڵ دەکێشێت بەسەر شەڕدا ...... بەردەوام بن لەگەڵم.
عفرین ئەو شارەیە، کە ئەرماگیدونی کوردانە هێز و دەسەلاتی کوردانەقەلای شیرانەچیای مەردانەکوشکی خوشگوزەرانییەتەلاری ئاوەدانیەهێزی بێ پایانی چاکەیە سوز و هەستی دایکی شەهیدانە.. لانەی بێ نەوایانەعفرین ئەو شوێنەیەکەکوران و کچان لاوان و پیران رەگەزی نێرو‌مێ بەیەک دەنگ و بەیەک هێز هاوار بو ئاشتی دەکەن بەرامبەر ئاشتی خوازان و نەرەی شێران دەکەن بەرامبەر دوژمنان... عفرین ئەو شوێنەیەکەمندالانی بهشت و مندالانی زەوی تێدا فێری ژیان دەکرێن پیرو گەنجەکان لەیەک سەنگەردا لەخاکی پیروزی ئەرماگیدون دژی داگیرکەری شەر خواز دەجەنگن تا ناوی کورد لانەی کورد مێژووی کورد چی تر بەد ناو نەکرێت تا‌چی‌تر کورد نەکرێت بەسوتەمه‌نی ئاگری دوژمنانی کورد... عفرین ئەو شوێنەیەکەدایکەکان پێناسەی ژیان بو نەوەکانیان دەنوسنەوەو دایکەکان وەسیەتی کورد بوون بو رولەکانیان به‌جێ‌‌ دەهێلن... باوکەکان سروودی وەفا و پشتگرتن‌ فێری روولەکانیان دەکەن عفرین ئەو خاکەیەکەهێزی بەرخودان و‌گیان‌ فیداکاری سەردەخات بەسەر گیانی شەرانگێزی و نا تەبای... عفرین ئەرماگیدونی کوردەعفرین لانکەی ئەو گەنجەبەجەرگانەیەکەدەیانەوێت‌مێژوو بنوسنەوەبەخوێنی سوری گه‌شیان... عفرین ئەو شوێنەیە کە لاوەکانیان تێکرا سروودی نیشتمان دەلێنەوە و تێکرا هاواردەکەن یا نیشتمان‌یا نەمان ...عفرین ئەو قوتابخانەیەیەکەرولەکان فێری سروودی کوردان ئەی رقیب دەکرێن و تێکرا دەلێن ئەی رقیب هەر ماوەقەومی کورد زبان نایشکێنی دانەری توپ ی زەمان کەس نەلێ کورد مردووەکورد زیندوە.. زیندووەقەت نانەوێ ئالاکەمان بویەکورد بوون بو کوردستانیان لەگەل رەنگەجیاوازەکان‌و دیدەجیاوازەکان یەک شت کویان دەکاتەوەئەویش کورد بوونەسەردەمانێکەتورک‌و فارس و عرب هەولی لەناو بردنی کورد دەدەن و دەیانەوێت کورد بوون بگورن‌بەتورکێکی شاخستانی یا عربێکی بیابانی یا فارسێکی بەدناو بەلام‌عفرین ئەو خاکەیەکەدەرسی نەترسی کورد فێری دوژمنانی دەکات ئەرماگیدونی کورد قەلای مەردانی کوردان ئەمرو دارو بەردی هاواری ئاشتی بەرامبەر ئاشتی خوازان دەلێت و هاواری شەر بەرامبەر دوژمنانی دەلێت عفرین شوێنی ئەو باوکانەیەکەرولەکانیان شەهید کراوەو تێکرا دەلێن کوردێنەسەربەرزبن رولەکانمان لەپێناو خاکدا شەهید بوون لەپێناو سەربەرزی دا شەهید بوون لەپێناو سەربەخوی و دابینکردنی داهاتوو بو نەوەکانی دوای خویان شەهید بوون عفرینیەکان کوردەبەجەرگەکان دایکەجەرگ سوتاوەکان تێکرا بەلێنی سەربەرزی دەلێنەوەو ته‌پلی سەرکەوتن دەکووتن ئەوەعفرینەئەوەئەرماگیدونی کوردانەنەتورک نەفارس و نەروم‌و نەعرب چوکی بەکورد دانەداوەو خیال پلاوی دوژمنانەکەبتوانرێت چوکی پێ دا بدرێت خیال پلاوی دوژمنانەکەبتوانرێت قلای مردان بلەقێنرێت ئەو هەلوێستەمردانەیەی کەبینیم لەعفرینیەکان لەکوردەبەجەرگەکان لەو دایکانەی وەسیەتی مەردبوون بو روولەکانیان دەنووسنەوەئەو هەلوێستانەدیسانەوەمانای ژیان ی بەخشیەوەبەهەموو تاکێکی کورد عفرین پێناسەی کوردە.....سەرکەوتن بو کورد و کورد ستان سەرشوری و کەوتن بو دوژمنان با تەبا بێن دەست لەناو دەست بێن تا دوژمنان جارێکی تر زاتی ئەوەنەکەن کەزەفەرمان پێ بێنن و ئەو دەستکەوتانەی کەلەئەنجامی خوێنی شەهیدەکانمان بەدەست هاتووەجارێکی تر لێمان بسەننەوەبا هەموومان بەلێنی عفرینیەکان بلێنەوەیا کوردستان یا نەمان .  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە