کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیستمى دیموكراتى ئێستا و سیستمى دیموكراتى جاران

Tuesday, 18/01/2011, 12:00



دیموكراتى ووشەیەكى یۆنانییە بەماناى دەسەڵاتى گەل دێت یەكەم جار لە ووڵاتى یۆنانى كۆندا بەرچاوكەوتووە و بینراوە لەساڵەكانى دەورووبەرى 500 ساڵ پێش زاین وبۆماوەى 200ساڵ پەیڕەو كراوە و بەردەوام بووە هەروەها ئەم سیستمە بۆجارى دووەم لەسەرەتاكانى شۆڕشى فەرەنسى لەساڵى 1789 ز پەیڕەوكراوە بەڵام پێویست ئەوە بزانین كە لەسەردەمى یۆنانییە كۆنەكاندا ئەو ناوەى دیموكراسى كەبەماناى دەسەڵاتى گەل دێت وانەبووە بەڵكو دیموكراتى سەردەمى یۆنانى لە 2 خاڵدا خۆى بینیوەتەوە
1- لەسەردەمى وڵاتە یۆنانییەكاندا بڕواى بەمافى دەنگدانى گشتى بۆهاوڵاتیان نەبوو بەڵكو ئەومافە تەنها بۆ كەمایەتییەكانى پیاوان بوو تەنانەت بۆ ئافرەت و كۆیلەو هەژارەكان نەبوو بەڵام بەبڕواى من ئەم خاڵە لەگەڵ سیستمى دیموكراتى ئێستاى كوردستاندا بەتایبەتى لەلاى ئەو دوهێزە دەسەڵاتدارەى ئێستا كە راستە مافى دەنگدان بۆ 18 ساڵ بەرەو ژورو هەموو چینەكانى كۆمەڵ دەگرێتەوە بەڵام سەربەخۆى دەنگدانەكە لەلاى خودى كەسەكە نیە یاخود با بڵێین ئەو كەسە ناتوانی دەنگ بەو لایەنەبدات كەخۆى مەبەستییەتى ئەمەش بەهۆى ئەو ترساندنى كەلەلایەن خودى دەسەڵات دەم كووت دەكرێت یاخود نانى دەبڕێت یاخود پلەكەى دادەبەزێنرێت یاخود سوكایەتى پێدەكرێت یاخود دەگوێزرێتەوە بۆشوێنێك كە بە سەدان كیلومەتر لە شوێنى كاركردنەكەیەوە دورە بەمەش وەك چاوترساندنێك و ئەو سیتمەى دیموكراتى و دەسەڵاتى گەل پێشێل دەكرێت دەبێت بە سیستمى دیكتاتۆریانە بۆیە هەركەسێك ئەبێت لەشوێنى خۆیەوە گۆڕانێك دروست بكات و ئەو ترسە بشكێنێت و بتوانێت بەرەنگارى ئەو نادیموكراسی و ترسو دڵە ڕاوكێیە ببێتەوە بتوانێت دیموكراسیەتێك پەیڕەو بكات كەمافى دەنگدانى خۆى بەخودى كەسەكە خۆیەوە ببەسترێتەوە دەنگ بە چ لایەنێك دەدات .

2- دیموكراتى سیاسى سیستمێكە كەلەچۆنیەتى مامەڵەو بەڕێوەبردنى ووڵات دەكۆڵێتەوە بەمەبەستێكى تر بەرجەستەى ئیرادەى هاوڵاتیان بكات بەو واتایەى كە نوێنەرانى گەل واتە ئەندام پەرلەمانەكان گەل بتوانێت هەڵیان بژێرێت و بتوانن هەڵیان بسەنگێنن و ببن بە نوێنەرى راستەقینەى گەل و ئەو كەسانەى كەهەڵیان دەبژێرن و دەنگیان پێ دەدەن بۆ ئەوەى ئەو نوێنەرانە كەلەلایەن گەلەوە هەڵدەبژێردرێن لەپاش ئەوەى كەدەچنە ناوپەرلەمانەوەو نوێنەرایەتى ئەو خەڵكانەدەكەن كە دەنگیانیانى پێداون نەك ئەو نوێنەرانە بچنە ناو پەرلەمان و بۆسودى كەسێتى یاخود مامەڵەیان پێوە بكرێت لەلایەن ئەو پارتانەى كەئەم نوێنەرانەى وەك نوێنەرى خەڵك داناوە بەڵكو با گەل بتوانێت هەڵیان بژێرێت و تا گەل لەدوارۆژدا كە ئەونوێنەرانە چوونە ناو پەرلەمان ئەگەر ئەوبەڵێن و داواكارییانەى گەلى نەگەیاند بەپەرلەمان و كێشەكانیانى بۆچارەسەرنەكردن ئەوا گەل ببێتە دادگاو دادگاى ئەوكەسانە بكات ئەوە پێى دەوترێت دیموكراسى ڕاستەقینەو بەمەش هێزى ڕاستەقینەى گەل دەردەكەوێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانى دەوروبەردا .

لەدوا داواكاریم لە گەل ئەوەیە كەبتوانن گۆڕانێك درووست بكەن و زیاتر چاو كراوە بێت و چى دى لە دەسەڵات نەترسێت چوونكە دەسەڵات هەڵبژێردراوى گەلەو هەر گەلیش دەتوانێت بیگۆرێت و لاى ببات وە بۆبەدەست هێنانى مافەڕەواكانییان و بتوانن سەربەست بن لە را دەربریین و سەربەخۆى تەواو بۆهەڵبژاردنى ئەو لیست و لایەنەى كەدەنگى دەگەیەنێتە پەرلەمان و دەنگى دەگەیەنێتە دەسەڵات ئەودەسەڵاتەى كەبەشەفافانە هەموو راستییەكان دەخاتە ڕوو هەربۆیە پێویستە كەگۆڕان بكەینە فاكتەرێكى سەرەكى ڕۆژانەمان تا بتوانین بەهۆى ئەو گۆڕانەوە مافەكانمان لەو دەسەڵاتەى كە بە نا شەفافانەو نا دروست وشاردنەوەى ڕاستیەكان بگۆڕین و مافەكانمان دەستەبەر بكەین .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە