کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌فلاتون و ئه‌رستو نزامى سیاسى لە عراق

Thursday, 20/01/2011, 12:00


چەند تێگەیشتنێك لە نزامى سیاسى دەوڵەتدا ... بەدى دەكرێت ..لەوانە تێگەیشتنى تەسك كەلە گروپێك دەدوێت هەر لەدامەزراوە رەسمییەكانى دەستور و ئەو یاسایانەى كە حكومەت دروست دەكەن ... هەروەها تێگەیشتنى فراوان هەیە كە هەموو شێوەكانى ممارەسەى سیاسى بەڵكو لە ڕاستییەكانى ژیانى سیاسیش .
بەڵام تێگەیشتنى فراوان كەسەیرى نزامى سیاسى دەكات بە ئیعتبارى ئەوەى كە گروپێكە لە چالاكى پچڕاو یاخود نزامێكى لقى كە هەڵدەچن لەگەڵ بەشەكانى ترى نزام ..لەهەریەك لە(ئابورى و پەروەردەی و كۆمەڵگا) دەگرێتەوە .
وە كە ئەمە دوپاتى گرنگى لێكۆڵینەوەى پێگەیشتنى سیاسیە لە لا جیاوازەكانەوە ،لەڕێگەى لێكۆڵینەوەى ئەم تێگەیشتننانەوە ، تیگەیشتنى نزامى سیاسى بەرەو پێشەوە چووە لەوكاتەى كە مرۆڤ خۆى دەناسێت ...، (خۆت بناسێنە ئەى مرۆڤ) سقرات (470-399 پ.م) كەئەمەش كاتى هەستانەوەى شارستانیەتى رۆژهەڵاتییەكانە ... هەرلەداهێنانەكانى مێرییەكان لەهونەرى ئەندازیارى وبیركارى و زەوى پاكردنەوەو هەڕەم درووستكردن و هونەرى پەیكەرتاشى وە ئەوەى لەسەر مێرییەكان دەوترێت بەسەر بابلییەكانیش دەچەسپێت لەوكاتەوەى كە زانستى گەردوونییان لەسود پێگەیاندنى جوتیاریدا دۆزییەوە .
هەروەها دانانى یاساكانى حامورابى وە هەروەها داهێنانى نوسین و دۆزینەوەى كتێبخانەو ڕۆڵى كتێب لەژیانى گشتیدا .
ئەو پرسیارەى كەدێتە پێشەوە ئەوەیە :- كەئەم هەمووشتانەكەپەیدا بوون لەئەنجامى درووست بوونى نزامى دەسەڵات نەبووە ؟
وە ئەم نزامانە جیاوازە بەجیاوازى بەسەرهاتى خۆیەتى وبابەتى كەبیرۆكەى مرۆڤایەتى پێدارۆیشتووە لەڕووى داهێنانەوە .
بۆنموونە فیساگۆرس ئەڵێت كەمرۆڤ لە 3 بەش پێكهاتووە كە لێكچووە لەلەگەڵ ئەوكۆمەڵەیەى كەلەپێشبڕكێ ئۆڵۆمپییەكاندا بەشدارە ..كەبەشێكیان بۆ بەشداریكردنە واتە (خەڵك) بەشێكیان بۆبازرگانی (چینى بازرگان) سێیەمیان بۆ تێبینى (فەیلەسوفەكان و دادوەرانن) .. من لەڕێگەى بیرۆكەكانى فیساگۆرسەوە شوێنى شوێنەوارێكى ڕوون دەكەوین لەجۆرێك نزامى سیاسى ئەوەتا ئەفلاتون یەكێك لەهەرە فەیلەسوفەكانى یۆنان كەبیرۆكەكەى لەسیاسەتدا دەخاتە ڕوو ئەنجامى لەسێدارەدانى سقرات .. كەباوەڕى پێهێنا كەدەسەڵاتى نەبەبینراو نەبەبەكارهێنراو دانپێدانەرنیە بۆئەوسەردەمە هەرلەبەرئەوە بیرۆكەى شارێكى پاك و پوختى هات بەمێشكدا شارێكى تەواو كە پێكهاتەى 3 بەش بێت :-
بەشى یەكەم :- فئەى دادوەرودەسەڵاتدار وپاشاكان یان فەیلەسوفەكان كەئەویش زۆر كەمە كەباشییەكەى لە زانستەكان و تواناكان و تەواوى بارى دەروونى لە بەرَێوەبردنى دەسەڵاتدا .
بەشى دووەم :- كەئەمەش جەنگاوەرەكان دەگرێتەوە كە بەئازایەتى دەناسرێنەوە .
بەشى سێیەم :- كەئەمە بەشى هەمووانە كەپێكدێت لە دەرهێنەرو نوسەرو كرێكارو ڕۆشنبیران ..كەئەڵێت دەوڵەت لەلایەنى سیاسیەوە ئەكرێت بە3 بەشى ترەوە :-
1- غایەى دەوڵەت و فرمانەكانى
2- نزامى چینایەتى
3- ووڵاتى پاك :- كەئەمەیان ئەڵێت سورە لەسەرئەوەى كەئەبێت دەوڵەت لەسەر باشتریین زروف بۆبەدیهێنانى تایبەتمەندى .
وە دەوڵەت پێكدێت لە چەند تاكێكى سروشت جییاواز لەبەرئەوە ژیان لەچیینى كرێكارو جوتییاران و كارگەكان كەنزیك ئەبێتەوە لەژیانى (بەرازەكان) كەبەشێوەیەكى روون و ئاشكرا ئەرستۆباسى دەكات و دەڵێت (دیارنەمانى دەسەلاَِت واتە ئاژاوە) كەئەمە قسەى 2325 ساڵە كەئەرستۆ نەیزانى كەئەو ووشانەى لەسەر حاڵى ئێستاى عێراق دەسەپێت لەئێستادا ، بەتایبەتى دووپاتكردنەوەى گرنگى تایبەتمەندییەكانى تاك وسەربەستى تایبەتى كەهاوڵاتى لەووڵاتى ئەرستۆئەوە تاكێكى سەربەستە كەهەمووكاتەكانى ژیانى بۆخزمەتى دەوڵەت دابین دەكات بەتایبەتى ئەگەرهەردەوڵەتێك بێت ... كەپارێزگارى لێبكات هەمووداواكارییەكانى جێ بەجێ بكات ئاى كەتۆ چەند گەورەى ئەگەورەى فەیلەسوفم .
بەتایبەتى زوربەى نا ، هەمووبیركەرەوەكان وفەیلەسوفەكان و لاهوتییەكان ناتوانن یەك هەنگاوهەنگاوبنێن بەبێ بیركردنەوەى ڕوناك كەزیندوون و هەتاماووە هەمووداواكارییەكان و بیركردنەوەو تەماحى ژییانى سەربەستى دێنە دى .
بەتایبەتى كەپاشاى بیركردنەوەى زانستى فەلسەفى باوەڕپێكراو لەسەرتێبینى دەدوێت .
سەیربكە نەوال ێایغ گێڕاوە لەبیركردنەوەى فەلسەفى :- بەڵێ ئەرستۆ تاسیرى لەسەر بیركردنەوەى زانستى كەپێش ئەوهاتووە بەتایبەتى تالیس و ئەنكسیمندر و هیرقلیدس كەلەسەر بیرۆكەى گۆڕان ، هەمووشتەكان لەگۆڕانى بەردەوامدان جوڵەو گۆڕان هەمیشەیین تەنها شتێك وەك خۆى دەمێنێتەوە كەئەویش یاسایە یاخود قانون .
هەربەوبیرۆكانە هەربەوبیرۆكانە ئەوفەیلەسوفە تاسیرى هەبوو بێجگە لەوەى كەڕووى مرۆڤایەتیەكەى زییاتربوو لەڕووە ئاساییەكەى یاخود سروشتییەكەى خۆى سەرەتاى بیركردنەوەى زانستى لەم بوارەدا ئەوەسەرەتایەكە بۆڕوبەڕوبوونەوەى بیرۆكەى ئەفڵاتون وە هەروەكو ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە ئەم ڕوبەڕوبوونەوەیە هەتا ئێستاش هەر لەژییاندایە هەروەك یەكێك لەفەیلەسوفەكان دەڵێت (هەریەك لەئێمە یان ئەفڵاتونى یان ئەرستونى لەدایك دەبێت) .
هەرلەوەشدا ئەیبینین كەئەوڕوبەروبوونەوەیە بەردەوام و حازرە لە زوربەى لەتەیارە بیرۆكەجیاوازەكانى (سیاسەت و حزب و دەزگاكان وئاین لەنێوان كڵێسەیەك و چەند كڵێسەیەك ،لەبەینى تەیارەكانى بیرۆكەى و بیرۆكەى و فەلسەفەی ئیسلامى یە جیاوازییەكانیش) ئەوەئەنجامى ئەوڕوبەڕوبوونەوەیە لەنێوان ئەودووبیرۆكەیەدا ، ئەودووڕونكردنەوەیە دا ئەودوو وەستانەدا لەنێوان دەرچوون و كەمایەتى لەنێوان تەواوەتى و پارچەى لەنێوان زانستى و میتافیزقى ، بەڵێ هیچییان بەڕاستییەكى تەواو نەهاتووە بەڵام ناتوانین بیرۆكەى ئەوى تریان رفزبكەین یاخود نەهێڵین لەبەربوونى مادەیەكى دولایەنەلەبیركردنەوەدا كەئەوەش گەڕانە بەدوواى ڕاستیدا .
هەرلەناو ئەوانەدا لەگرنگترین هۆیەكانى ئەوڕوبەڕوبوونەوە بازنەییەى ئێستاى عێراق لەنێوان دووبەرەى كەم و كوڕ (هەموو بیركردنەوەكان ى نێوانیان بەش و رێوشوێنى جیاوازى هەیە) ئەتوانین بیان كەین بەیەك ؟
د.نوال ێرافى وەڵامى ئەم پرسیارە بەبەڵێ دەداتەوە بەلایەنى كەمەوە بۆبەكارهێنان كەهەریەك لەودووبابەتە پێویستیان بەتەواوكردنى یەكترییە بەڵام جیاوازییەكى گەورە هەیە لەنێوان تێگەیشتنى خواو تێگەیشتنى دونیایى لەدوولاوە لەنێوان بیرۆكەى هەردووكیان بۆمرۆڤایەتى
وەك مرۆڤێك كەژیان و كرامت و پەروەردەو سەربەستى خۆى هەیە لەگەڵ مرۆڤێك كە بەسوكى و بەدیلى مامەڵەى لەگەڵ دەكرێت و دەڵێن بەڵێ گەورەم لەگەڵ سەردانەوانەوە بۆى و ئەگەربۆتەنهاجارێكیش بڵێیت نەخێر ئەواخوێنى خۆى دەڕژێت ئەبێت بەیەكێك لەكافروبێ باوەرەكان ، خانووەكەى لەبەهەشتدا لێدەسێنرێتەوە وە ئەدرێت بەوانەى كەسەرزیاتر دادەنەوێنن لەگەڵ خواردنەوەو ڕابواردن و حۆرییەكان هەتا زیاترسەرى دانەوێنێت هەردەڵێت بەڵێ و بەڵێ وخۆشییە جەستەییەكانى لەبەهەشتدا بۆزیاد دەكرێت لەكاتى ئامادەبوونى خودادا وەكوبڵێیت خودا بەوڕابواردنە پێى خۆش بێت لەبیركردنەوەى ئەوخەڵكە نەفامانە .
ها ئێستا ئەتوانرێت ئەوناتێگەیشتنانە پێكەوە بلكێنرێت چى ڕوئەدات كەكاتێك جەمسەرێكى كارەباى موجەب بدەیت یاخود بگەیەنیت بەجەمسەرێكى سالبى كارەبا چى رودەدات ...ئالێرەوە حەرام و هەراوهۆریاو ئینشقاق و ئەووەستانە ئاشكرایەلەنێوان حزبێك دا وە یەك مزهبن و یەك تائفەو یەك ئاین وە بەوئەنجامەى لەنێوان مزهەبەكان وتائفەكان وئاینەكانى تردا بەدەرهات كەئەكرێت سەربەستى و دیلى بەیەك بگەیەنین ، ڕاستى و پوچى چاكەوخراپە لەبەرئەوە نابێت نزامێكى سیاسى لەعیراقدا دایبمەزرێنین لەسەر كەم تەرخەمى و خراپى و ناكۆكى ..هەرلەسەرئەوە چەند حكومەتێكى ترلەداهاتوودا دەبێت هەتا كاتى گەیشتنى چاكە بەچاكەكانەوە هەروەها ڕێزى كەسایەتى مرۆڤ بەقیمەت نەك بەبێ هەیبەت ، بۆدانپێدانان بۆئەوى تر و ئەگەر ئاینەكەى و ڕەنگەكەىو شێوەكەى جیاوازیش بێت نەخێربۆگەورەو بۆدیلى ، نەبووەو نابێت كەسێك ببێت (مەبەستم هەر لایەنێكە) كەبڵێت من یاخود ئێمە رَاستیەكانمان بەدەستە یاخود هەمووڕاستییەكانمان بەدەستە و هى خۆمانە ئەگینا ئەبێت یاخود ئەبنە مقامى خودا نەخێرو یەك ملیون نەخێر هەمووكەسێك یەكسانە بێجگەلەوەى كەمرۆڤ خۆى دەیبەخشێت ، بەڵێ مرۆڤ ئەگەر لەهەرپلەیەك دابێت ، ئاینى و سیاسى ، ئەوەى كەبەبرا مرۆڤەكەى دەبەخشێت لەچاكەوبێ ترس و خەم ، ئەگینا 7 ساڵى تر بەشكاوى و بە بێهێزى و پڕلەناپاكى و ڕانشكاوى سیاسى دێن .


وەرگێڕانى لەعربیەوە بۆكوردى



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە