کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو ئەقلیەتە سیاسیەى کەئێستا یەکیەتى نیشتیمانى بەڕێوە دەبات ..........

Tuesday, 17/05/2011, 12:00


ئەو ئەقلیەتە سیاسیەى کەئێستا یەکیەتى بەڕێوە دەبات ، ئەقلیەتێکە بەڕاى زۆربەى چاودێرانى سیاسى توشى قەیران بووەوجێگاى تێڕامان و هەڵوێستە لەسەرکردنە ... هەر لە ئەقڵیەتى ڕاگەیاندنى یەوە بیگرە کەبەشێوەیەکى زۆر بێتامانە دەستى کردووە بەسیناریۆ بەخشینەوە بەسەر لایەنەکانى ئۆپۆسزیۆندا ... هەتادەگاتە ئەقڵیەتى سەربازى ئەم حیزبە ، کەبەجۆرێک ئیفلیج بووە وادەزانێت بەهەڕەشەو چاو سوورکردنەوەو پەلاماردانى بارەگاو بڕینى مینحەى ئۆپۆسزیۆن و کپ کردنى خۆپێشاندەران دەتوانێت درێژە بەمانەوەى لەدەستەڵاتدا بدات ، بێ ئاگا لەوەى کەئەمە تەمەنى کورتردەکاتەوە ... تەنانەت ئێستا کار لەبەنهێنیکردنى ئەم هەڕەشەوتۆقاندنانە نەماوەتەوە بەڵکو بەئاشکراو لەپێگەى سیاسى دیارو بێ هیچ سڵ کردنەوەیەک لەناو و ناوبانگى هەرێمەکەمان هەڕەشەو تۆقاندن دەکرێت ...

سەرسووڕهێنەرترین سیاسەتى ئەم دواییەیان ، سیاسەتى خۆتێوەگلانیان بوو لەکوشتنى بنلادندا ... کەنازانم خۆیان دەدەن لەنەزانى ... یان هەربەڕاستى ئەو دەمە بەسەر چووە کەخۆیان دەڵێن حکومەتەکەمان ساوایەو مەترسى دەرەکى لەسەرەو بەرگەى هیچ کێشەو گرفتێک ناگرێت ... ئیتر ئێستا لەخودا بەزیاد بێت باڵخ بووەو ئەوەندە توانامان هەیە کە ئەو سیاسەتەى بەپاکستان ناکرێت ئەوە بەئێمە دەکرێت ... ئاخر هەربەڕاستى توشى شۆک بووم کەلەڕاگەیاندنەکانى یەکیەتى نیشتیمانیەوە بیستم ئەوان ڕۆڵێکى سەرەکیان هەبووە لەگرتنى بنلادندا ، ئەمە لەکاتێکدا پاکستان کە وڵاتێکى بەهێزى ناوچەکەیەو خاوەنى ووزەى ئەتۆمە ... بەئاشکرانکۆڵى لەتێوە گلانى دەکات لەگرتنى بنلادندا چونکە دەزانێت ئەوە ڕێکخراوێکى مەترسیدارەو گاڵتەو سۆعبەت قبوڵناکات ، بەشوێن ئەوانەدا دەگەڕێت کەدەستیان هەبووە لەبریندارکردنیدا ... کەتەنانەت ئەمریکاو ئەورووپاش بەو هەموو چەک و جبەخانەى کەهەیانە لێى دەترسن ، ئێستاش ئەمان هێزى دژە تیرۆریان لێکردووین بەپاڵەوان لەم دۆسیەیەدا ... بێ ئاگا لەوە کەئێستا لەزاکیرەو ناخى هەرمرۆڤێکى ئەم دەڤەرە ئەم هێزە لەکۆمەڵێک سەرکوتکەرو مرۆڤ تۆقێنەر بەولاوە هیچى کەنین کەلەدەمى خۆپێشاندانەکانى ئەم دوایە بەدواوە ڕووى ڕاستەقینەى دەرکەوت ، کەئێستایشى لەگەڵدابێت چالاکوانى خۆپێشاندانەکان لەبارێکى نائاسایدا ژیان دەگوزەرێنن لەترسى ڕفاندن ، ئاخر کارەساتەکە لێرەوە دەست پێدەکات کەئەمانە هەرکات بۆجوان کردنى ڕووى خۆیان و پیادەکردنى سیاسە تێکى نەزانانە بۆخۆشەویستکردنى خۆیان لاى ئەمریکا هاوڵاتیانیان کردۆتە قوربانى ، کەدوورنیە ئەمەش قوربانیەکى کەبێت ... بەوەى کەئێستاڕێکخراوى ئەلقاعیدە هەڕەشەى تۆڵۆسەندنەوە لەئەمریکاو هەرلایەنێک دەکات کەدەستیان هەبووبێت لەکووشتنى بنلادندا ، بۆیە دەڵێین ... تکایە چیتر بەو سیاسەتە نەزانانەتان کوردستان مەکەنە موڵگەى ڕق و تووڕییەکانى ئەلقاعدە.......


١٧-٥-٢٠١١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە