بەخشكردنى درامای (هەیئە) سوكاتى كردنە بەناوچەى گەرمەسیر
Saturday, 20/11/2010, 12:00
نووسینو دەرهێنانى بەرهەمێكى هونەرى كوردى بەتایبەت ئەوبەرهەمە پەیوەندى بەمەسەلەى میللەتەیكەوە هەبێت یان شۆرشێكى ئەو میللەتەوە بێت پێوستە لەسەر ئەو كەسە ئەكادیمیانە زۆر بەوریایەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بەرهەم هونەریەدا بكەن , بۆئەوەى بتوان سیمایەكى هونەرى جوان ببەخشن بەبینەرى كورد كارەكەى لەئاستى ئەو بەرپرسیاریتیە بێت كەهونەرى سینەماو درما پێى بەخشیوە ,ئەگەر لەئاستى ئەو كارەدانەبێت بەراستى پێوستە نەیكات,لەكەناڵى كوردسات لەرۆژى جەژنى قورباندا درامایەكى كوردى بەناوى (هەیئە)پێشكەشكرا جگە لەپركردنەوەى كاتى پرگرامەكانى كەناڵەكەى بەدەرخوارد دانى درامایەكى بێ سەرو بێبەر هیچى ترم نەبینى , لەوانەیە زۆریەك لە بینەران هەستى بەوە كردبێت ,ئەمە دیویەكى بابەتەكەیە كە باسم كرد , دیوەكەى ترى ئەگەر بۆ ساتێكیش بێت لەناوەرۆكى دراماكە رابمێنین و بیربكەیتەوە دەبینین جۆرە جیاوازیك لەنێوان ناوچەكان كراوە ئەمەش بەراستى كاریگەرى گەورەى نیگەتیڤى دەبێت لەسەر نەوەى ئەم سەردەمە كە ئەوانەى لەسەردەمى شۆرشدا لەدایك نەبوون یان كەمتر مێژووى كوردیان خوێندبێتەوە , من لێردا پرسیارەكەم ئاراستەى نوسەرى و دەرهێنەرى بەرێز دەكەم ئایا پیشاندانى زۆربەى ناوچەكانى هەرێمى كوردستان وەك پێشمەرگە ودڵسۆزى میللەت و پەراوێز خستنى ناوچەیەك كەخەڵكیان تێدادەتواندەوە وجگە لەپەراوێزخستنى تۆمەتباركردنى بەبەعسى ئەمە ماناى چیە دەگەێنیت لاى ئێوە ؟ زیاتر روونى بابەتەكە دەخەمە روو دەلێم بەناوهێنانى سەرجەم ناوچەكانى هەرێمى كوردستان بەراستى لەجێگەى خۆى بو وچونكە هەموو ناوچەیەك خوێنى زۆرى رشتوە , بەڵام تۆ دێت و لەدیمەنیكە كەسێك بەناوى كەریم كە بەزاراوەى (كەلهور)ى قسەدەكات دەلێت (من ناسید ,من كەریمم كەریم)لەدراماكەیە كردوتەنوێنەرى ناوچەى گەرمەسیر كە ناوچەى خانەقین و دەوروبەرى دەگرێتەوە بێ ئەوەى نوێنەری ترت وەك كەسَكى باش و خەبات گیر پیشان بدێت دڵنیام تۆ زۆڵمێكى گەورەت بەناوچەى گەرمەسیرو خانەقین و دەوروبەرى كردووە كە جگەلەوەش چاندنى تۆى دووبەریكى لەدراماكەتدا بەدى دەكرێت,
نازانم نوسەرو دەهێنەرى ئازیز مەبەستان لەم درامایە چ جۆرە پەیامێك بوو ! ئایا ئەتانەوەى بەم درامایە كاتى كەناڵەكان پركەنەوە و پارەیەكیش لەم وڵاتە خێر نەدیوە بخەنە باغلتان ؟یان سیناریویەكى ترتان لەپشت ئەم درمایەوە دروست كردووكە ناوزراندنى ناوچەیەكى تێدا بێت ؟هیوادارم رۆشنبیران و هونەرمەندان لەئاستى ئەم زۆڵمە كە كراوە بەرامبەربەناوچەیەك كەچ لەسەردەمانى رابردوو چ لەكاتى ئێستادا لێى دەركرێن نەوەستن و راى خۆیان هەبێت , داواكارم كەناڵى كوردستان تۆزێك بەخۆى دا بچیەتەوە زۆر بەئاگایانەوە سەیرى ناوەرۆكى هەر درامایەك بكات كە بەخشى دەكات وئەم كەنالەش بۆ جارى دووەم دەبێت لەو جۆرە هەڵانە دوبارە دەكرێتەوە ئۆمیدم وایە هەركەسێك هەڵنەستیت و چیرۆكێك بنوسین و خۆى بەنوسەر لەقەڵم بدات و بێ ئەوەى رەچاوى دەقى نوسینى خۆى بكات و كاكى دەرهێنەریش بەدوودەقەنیو بۆى بكات بەدرامایەك ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست