ئازاد جوندیانی بۆ باسی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ڕاپه‌ڕین ناكه‌ی ..!
Wednesday, 06/04/2011, 12:00
له‌م شه‌وانه كه‌ناڵه زه‌لیله‌كه‌ی ئاسمانی گه‌لی كوردستان كه‌من بڕوام وایه له‌هه‌موكوردستان 10 كه‌س به‌دیار ئه‌م كه‌ناڵه بێ مانایه‌و هه‌واڵه سواوانه دانانیشیت و ڕیسواترین كه‌ناڵی سه‌رزه‌مینه ،ئه‌م كه‌ناڵه باسی له‌مووچه‌ی به‌شیك له كادیروكارمه‌ندانی كۆمپانیای وشه كرد ،كه گوایه به‌نایاسایی موچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن وه‌ك ئه‌وه‌ی موچه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌وان له مه‌ریخه‌وه بیت ،ئینجا ئه‌مه‌ی ئه‌وان وتیان له‌سه‌ركارمه‌ندانی كۆمپانیای ووشه به‌شێكی زۆر كه‌مه له خه‌رمانه گه‌نده‌ڵیه‌ی كه له‌نیو كۆمپانیای ووشه دا هه‌یه،به‌ڵێ فه‌سادی له كۆمپانیای ووشه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ئێوه‌ش به‌شیكی زۆركه‌متان باس كردوه ،دیارترینیان دلێرعه‌بدولخالق كه له شاره‌وانی رانیه فه‌رمانبه‌ره‌و ئیستا په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌ی كۆمپانیای وشه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی له شاره‌وانی ده‌وام بكات،دزێكی ترڕیسوایه‌كی تر عه‌بدولواحید دوكانی یه كه ئیستا له‌گه‌لی كوردستان ده‌وام ده‌كات فه‌رمانبه‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندنی شاره‌وانی رانیه‌یه‌بێ ده‌وام كردن موچه وه‌رده‌گرێت وگه‌نجێكی قوڕبه‌سه‌ری كوره هه‌ژارێك پاش ئه‌م هه‌موساڵه خویندن دانامه‌زریت،ئه‌ی كردارشه‌رته كاك د.به‌رهه‌م وه‌ره ئه‌مه‌مان به‌كردار بۆبكه .به‌هه‌رحاڵ ئه‌ی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان بۆڕاپۆرتێكیش له‌سه‌ر كه‌ناڵی ڕاپه‌ڕینی ڕانیه ناكات بزانێ چه‌ند بندیواری هه‌یه 9 ملیۆن نه‌سریه بۆچی توخوا به‌س وه‌ره ئه‌گه‌ر 9بینه‌ر ته‌ماشای ئه‌م كه‌ناڵه‌ی كرد من خۆم بكه‌م بۆقوربانی ئه‌م ئازاد جوندیانیه‌ی ئستا لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنه كه موچه‌ی هه‌ركارمه‌ندێكیش نزیكه‌ی پینج سه‌د هه‌زاره،ئینجا ڕادیۆی مه‌شخه‌ڵان هه‌یه سویند به‌خوای كه ده‌ی په‌رستین ڕۆژانه ته‌نها یه‌ك كه‌سیش گوێ ی لێ ناگرێت ،من هاوڕێ یه‌كم له‌وێ كارمه‌نده‌ی خۆی ده‌ی گوت ڕادیۆكه په‌خشی ناگاته پرسگه جا له رانیه‌و ده‌روبه‌ری وه‌ربگریت.كاك ئازادی جوندیانی ئه‌وه ئیهانه كردنه به‌خۆتان به‌رێزان به‌خۆتان دابچنه‌وه پیش ئه‌وه‌ی پێتان قه‌پات بكه‌ن.كاك ئازاد پێشكه‌ش كه‌ری به‌رنامه‌ت هه‌یه خۆی نه‌خوینده‌واره كه له‌مه‌كته‌بی شه‌ویش ده‌ركراوه ئیستا له‌وێ باس له فه‌لسه‌فه‌ی حیزبی ده‌كات و قسه‌كانی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندله‌به‌رده‌كات و دوباره‌یان ده‌كاته‌وه، ئایا ئیوه ئه‌وا كاری ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن ،ئه‌گه‌ر ئێوه له سه‌ته‌لایته‌كه‌تان باسی گه‌نده‌ڵیه‌كانی كۆمپانیای وشه ده‌كه‌ن ده‌بێت ئێوه‌یش بێن كه‌ناڵه بێ ماناكانی وه‌كو ڕاپه‌رین له‌ڕانیه‌و سه‌دانی هاوشێوه‌ی ئه‌و دابخه‌ن ئینجا باس له‌منحه‌ی كه‌ناڵه‌كانی تربكه‌ن ئه‌گه‌ر چی كه‌ناڵه‌كانی كۆمپانیای ووشه به گه‌نده‌لی و فه‌سادیشه‌وه بینه‌ری چوارقات به‌رامبه‌ر به بینه‌ری كه‌ناڵه پڕموچه‌و بێ به‌رهه‌می ئێوه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست