کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی شێخ عه‌لادینی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌یخۆن..

Wednesday, 07/10/2009, 12:00


له‌ئه‌نجامی ئه‌و کێشه‌یه‌ی که‌ له‌ نێوان شێخ عه‌لادین و جێگره‌که‌یدا دروست بو له‌سه‌ر پاره‌و نه‌سرێی خه‌یاڵی زۆرشتی دیکه‌مان بۆ ئاشکرابو ، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ باس له‌ ده‌رنجامی ئه‌ولیژنه‌یه‌ بکه‌م که‌ هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا سه‌ردانی معاونێتی که‌لاریان کردو به‌دوای سه‌ره‌ داوه‌که‌دا رۆشتن که‌ئه‌م ئه‌نجامه‌ی لێکه‌وته‌وه‌ . لیژنه‌ی ئاسایشی گشتی له‌ پاش لێکۆڵینه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک زانیاریان له‌سه‌ر شێخ عه‌لادین کۆ کرده‌وه‌ و گه‌یاندیانه‌ شوێنی مه‌به‌ست به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ عقید دڵشاد له‌ گشتی پاڵپشتی شێخ عه‌لادینه‌ فایله‌که‌یان دێزه‌و ده‌رخۆنه‌ کرد، چونکه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ شێخ عه‌لادین ئاسکی ناسکی وه‌ک به‌رتیل بۆ بردوه‌و ده‌می چه‌ورکردوه‌ هه‌ردوکیشیان کۆنه‌ به‌عسین و دڵیان بۆیه‌ک ده‌سوتێ ته‌نانه‌ت به‌و هۆیه‌وه‌ له‌سه‌رده‌می رژێم عه‌قید دڵشاد ژنی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی عه‌ره‌بی به‌عسی خواستوه‌و ئێستاش له‌ په‌نای پارتیدا نه‌بای دیوه‌و نه‌بۆران و پشتی کۆنه‌ به‌عسیه‌کانی وه‌ک شێخ عه‌لادین ده‌گرێ ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه‌ کۆمه‌ڵێک کارمه‌ندی ئاسایشی که‌لار بۆ نارازیبون له‌سه‌ر شێخ عه‌لادین په‌نایان بردۆته‌ به‌ر ئاسایشی گشتی به‌ڵام له‌لایه‌ن عه‌قید دڵشاده‌وه‌ سوکایه‌تیان پێکراوه‌و هه‌ره‌شه‌ی ده‌رکردنیانی لێ کردون گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سکاڵانه‌ به‌رده‌وام بن ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێخ عه‌لادینی له‌وه‌ دڵنیا کردۆته‌وه‌ هه‌ر کارمه‌ندێک سکاڵا ت له‌سه‌ر تۆمار بکات فه‌سڵی ده‌که‌م ، تائێره‌ ئه‌مه‌ فه‌سڵ و نه‌شری جاشایه‌تیه‌ و کارمان پێیدا نیه‌ چونکه‌ ئه‌وه‌ی له‌مشک بێت جه‌واڵ ده‌درێ، به‌ڵام ئه‌م بازرگانیه‌ی شێخ محمه‌دی سۆڵه‌ که‌ ده‌کاته‌ برای شێخ عه‌لادین سه‌ر سورهێنه‌ره‌ ، پێم سه‌یره‌ مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی تا ئێستاش که‌وا بخۆیان لا مه‌تڵبه‌ چونکه‌ هه‌رده‌م خێڵه‌کیانه‌ بیریان کردۆته‌وه‌ و نایانه‌وێ که‌مێک له‌و رێچکه‌ خێله‌کیه‌ لا بده‌ن . به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌شتوه‌ شێخ محمه‌دی سۆڵه‌ به‌ناوی خه‌ڵکی سۆڵه‌و شیخانی سۆڵه‌وه‌ بوته‌ باشترین بازرگان و بازرگانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاری ناوچه‌که‌وه‌ ده‌کات ، هه‌ر له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا پێش مانگێک 80 هه‌شتا ملوێن دیناری له‌ مه‌لا که‌متیاروه‌ر گرتوه‌ که‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی راسپێردراوه‌ بۆ ئه‌م ته‌خشانو به‌خشانه‌ی داهاتی خه‌ڵکی کوردستان ، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌شدا هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی چاو به‌ست کردوه‌و بری 50 ملوێن دیناریشی له‌و وه‌ر گرتوه‌ له‌ژێر هه‌مان ناونیشان و به‌ به‌ڵێندان له‌سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵۆ له‌سنوره‌که‌دا ، هه‌روه‌ها مانگانه‌ ش که‌ له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانیه‌وه‌ بری 5 هه‌زار دۆلار دیوه‌ خانانه‌ یان بابڵێین ده‌رماڵانه‌ وه‌ر ده‌گرێت که‌ سه‌گی دز نان له‌ماڵی ده‌رناکات ئیتر جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ئاخۆ به‌مبله‌غ چه‌ندیشی له‌م وه‌ر گرتوه‌ ، بۆزیاتر زانیاری عه‌تاشه‌لی سۆڵه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌ی که‌ به‌ناوی گوندی سۆڵه‌وه‌ وه‌ری گرتوه‌ ده‌بێته‌ شه‌ریان و له‌وه‌ڵامدا شێخ محمه‌دی خاوه‌ن ته‌ریقه‌تی دزی پێی ده‌ڵێ من بۆ خۆمم وه‌ر گرتوه‌و ئێوه‌ش ئازابن بۆ خۆتان مشوری خۆتان بخۆن ، ده‌ک ئافه‌رینتان لێ ده‌که‌م ده‌له‌ده‌تان بۆ داده‌نێم جه‌لال و مه‌سعود بۆ خۆتان و میله‌تێک که‌ به‌خاوه‌نی ده‌که‌ن ، باشه‌ شوره‌یی نیه‌ ئێوه‌ واز له‌م عه‌قڵێته‌ کۆنه‌ په‌رستانه‌یه‌ ناهێنن و هه‌ر خه‌ریکی کۆ کردنه‌وه‌ی خێڵ و شێخه‌ درۆینه‌ن ، باشه‌ که‌له‌ میله‌ت ناترسن ئه‌ی له‌ رۆژی دواییش ناترسن وا ئه‌موالل ناس به‌ئاره‌زوی خۆتان ده‌به‌خشن . ده‌ک خوا رسوای دنیاو قیامه‌تتان بکات.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە