خوایە گیان بنەماڵەى بارزانى بۆ قەت تێرنابن .
Tuesday, 02/02/2010, 12:00
((خوێنەران تەنیا شوفێرى تەكسى مابوو لەكوردستان بخرێتە ژێر چەپۆكى ڕەشى بنەماڵە تارەنج و ماندووبونی ئەوانیش بەتاڵان ببرێ ، بڕوا بكەن ئەوەى نەم دیبوو لەهەولێر بینم)) ، ماوەیەك پێش ئێستا گەڕامەو كوردستان كەماویەكى زۆرە لە دەرەوەى وڵات دەژیم لەفرۆكى دوبەیى گەیشتینەوە هەولێر كەلەفرۆكاخانە هاتینە دەرەوە ، وەلەناوەوە بەشڕە پاسێك ئێمەیان هێنایە ناو گەراجى ئۆتۆمۆبێلەكان من خۆم پسپۆرم لە بارى دەروون ناسى و كۆمەڵناسى وەزۆر بەووردى دەڕوانمە دەورو بەرم وەلەناكاو سەیرم كرد كە خەڵكەكان بەبیانى و عێراقى و كورد و عەرب و هى تریش و لەگەڵ كەسانى پێشوازیكار سەیرى لاى ئۆتۆمبێلەكانیان دەكرد كەبەڕیز وەستابوون، منیش چاوم بڕیەوە هەمان ئاراستەى چاوى خەڵكەكە ، بینیم كەشەڕ بوو لەنێوان دوو كەس وەپاش ماویەك شەڕەكە كۆتایى هات وەئەوانەى شەڕیان دەكرد لێك كرانەوە وە لەگەڵ خۆیان بردیانن ئەوە رووداوێكى نائاسایى بوو بۆمان لەگەراجى فرۆكەخانەى هەولێر شەڕ دەكرێ ؟!! بەڕاستى لام شتێكى روون بوو كەگیروگرفت هەیە لە نێوانیان ، وە تاكسیەكم بەكرێ گرت لەتەكسیەكانى رەنگ سپى سادە ، رێگاكەم دوور بوو وەنزیكە 2 كاتژمێر لەناو تاكسى و پاش ماویەك لەرۆیشتن وەدەرچووین لەشارى هەولێر وەخۆم پێناساند ئیتر گفتوگۆمان دەست پێكرد لەگەڵ یەكتر ویستم شتێك بزانم دەربارەى ئەو شەڕە شوفێرەكە ووتى ئەمانە هەر دووكیان شوفێربوون وەكو من كەبۆ خۆمان كار دەكەین لەم گەراجە، بەڵام ناخۆشى هەیە لەناومان لەبەر نەبوونى ناعەدالەتى، وەیەكێك لەم دوو كەسە سەپانى شێخ سامانن كە نوێنەرى خاوەن كۆمپانیایە بەناوى كۆمپانیاى دەنگ ئەوەى تر كوڕێكى هەژارە زۆر تەعدامان لێ دەكەن وەشوفێرەكە هیچى ترى نەوت، بەڵام كەسەیرى ئەو شوفێرم دەكرد رووداوەكەى باس دەكرد زۆر بێزار بوو وە ڕق وگریان و بێزارى پێوە دیار بوو ،لەڕێگا نانمان خواردوو هەوڵمدا تۆزێك دڵى بدەمەوە . من ئەو شتەم زۆرلەلا سەیر بوو وەدوایى كەگەڕامەوە هەولێر بەدواداچوونم كرد بەدواى ئەو ڕووداوە بچووكە بەڕواڵەت بەڵام ترسناك لە واتاو ناوەرۆكدا كەدوو كەسى كاسبكار شەڕى یەكتر دەكەن ، وەئەو ڕاستیەم بۆ دەركەوت كەبریتى بوو لەڕاستى هەبوونى چەوسانەوەى بێسنورى خەڵكە داماوەكە لەلایەن بنەماڵەى بەناو شێخانى بارزانەوە . ئەوە باوە لەكوردستان كەلەسایەیى سەرى عائیلەى بارزانى هێشتا هەرێمى كوردستان لەپلەكانى هەر پێشەوەیە لەلایەنى گەندەڵیەوە هەموو دونیاش باسى دەكەن، دزى و تاڵانكردنى سەروەت و سامانى كوردستان هەموو كۆمپانیاكانى بنەماڵەى بارزانى وەبنەماڵەى جەلالى سەپاو دەست بەسەر سلێمانیدا دەگرن و دەست بەسەر هەموو سەروەت و سامانى گەلى كوردستان و دەست بەسەراگرتنى هەموو كارێك لەلایەن بنەماڵە و ئەندامانى خێڵەكانیان و دەست و پێوەندەكانیانەوە ..
بەڵێ شەڕى ئێوارەكە لەفرۆكەخانەى هەولێر لە نێوان دوو شوفێرى تەكسیەكانى فرۆكەخانەكە بوو لەكاتى گەشیتنى فرۆكەى دوبەیى بوو ، دەركەوت شەڕەكە لەبەر بێزارى شوفێرەكانە بەرامبەر بەپیاوانى شێخ كۆڤان شێخ لوقمان بارزانى لەبەر ئەوەى پیاوانى شێخ كۆڤان زۆرداریەكى زۆر دەكەن وەبەناوى شێخ كۆڤان و بوونەتە ئەفلەق و زۆردار و دڕندە بەرامبەر شوفێرە بێچارەو داماوەكان وەئەوانیان كردۆتە كۆیلەى خۆیان و بەچاوى بەندە سەیریان دەكەن كەچى هیچ مافێكیان نیە لەسەر ئەو شوفێرە داماوانە لەبەر ئەوەى خۆیان شوفێرن و بەئۆتۆمۆبیلى خودى خۆیان وەهەر خۆشیان ئەو كارەیان دەست پێكردوە بەڕەزامەندى لایەنى پەیوەندى دار(لەناكاو بەناو شێخ كۆڤانى كۆمپانیاى دەنگ دەركەوتوو چەند مشەخۆرێكى رەفتار نامرۆڤانەى لەگەڵ بوون بۆبردنى ڕەنج و ماندووبوون و شەونخوونى ئەو كۆمەڵە شوفێرە كەنزیكەى 20 تا 30 شوفێرن وەمانگانە لەهیچ و خۆرایى 150 دۆلار بەزۆر وەردەگرن لە هەر شوفێرێك كەتێكراى پارەكە مانگانە دەگاتە چەند هەزار دۆلارێك وەساڵانە دەگاتە چەند دەفتەرێكى دۆلار , ئەو شوفێرانە بێچارە ماونەتەوە وەپەنایان بردۆتە بەر گەلێك لایەنى پەیوەندیدار بەڵام كەدەزانن ئەوە ماڵى شێخەكان ڕاو رووت و تاڵان كاڵاى كوردستانن و كپ و بێدەنگ دەبن پرسیم لێیان ووتیان تاوەكو ئێستا زۆر لەوشوفێرانە لەداخان ئەو كارەیان جێهێشتووە وەهەندێكیان بەزۆر دەركراون و نان بڕاو بوون، وەشوفێرەكان ماوەیەكە هەوڵ دەدەن كەئەو گیروگرفتە بۆیان چارەسەر بكرێت تاوەكو ئەوانى تریش نان بڕاو نەكرێن بەناڕەوایى، وەئەوانەى ماونەتەوە هیچ كارێكى تر شك نابەن بیكەن لەكوردستان بۆ بژێوى ژیانیان بەڕاستى كاسەى زۆردارى زۆر پڕ بووە لە هەرێمى كوردستان وەدەبێت لایەنەكانى عێراقى و هەرێمى و جیهانى چیتر پشتى ئەو دەسەڵاتدارە زۆردارانە نەگرن كەبەزەبرى هێزى دوژمنانى گەلى كوردستان و دەبابەو لەشكرى سەدام لە 31 ئاب 1996 هاتونەتەوە ئەم شارەو خۆیان سەپاندووە بەسەر كوردستان بەویژدانەوە سەیرى بارودۆخى ترسناك بكەن كەڕووبەڕووى گەل دەبێتەوە هەر كەس و لایەنێك پاڵپشتى ئەو بنەماڵەیەو پیاوە چڵكاو خۆرەكانیان بكات ڕوو رەش و مایە پوچ دەبن لەدونیاو لەقیامەتدا من مزگێنى دەدەم بەو كەسانەى كەلەسەر مافى خەڵك دەژین دەڵێم زۆر زوو مایە پوچ و ڕیسوا دەبن وەلەسەرى شۆرو ڕوورەشى زیاتر هیچى تریان بۆ نامێنێ ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست