دكتۆر نووری سنجاری و كەمال سەعدی
Thursday, 03/12/2009, 12:00
ئەمڕۆ بە وتارەكەی كەمال سەعدی مستەفا لە كوردستان پۆست بەناوی (كابینەى پێنجەمى حكومەتى هەرێمى كوردستانو هەڵوێستەیەك) زیاتر بۆم دەركەوت كە مینبەرێكی ئازادەو بواری هەموو كەس دەدات شت بڵاو بكاتەوە ئەگەرنا قەت رێگەی نەدەدا كەمال سەعدی بەو وتارە ببێتە خاوەندی چەند دەفتەر دۆلارێكی تر لەلایەن دكتۆر نووری سنجاریەوە.
هەموو ئەوانەی ئەم كەمال سەعدیە دەناسن كە پێشتر راگری كۆلێژی یاسا بوو و ئێستا راگری كۆلێجی پەروەردەیە دەزانن كەمال سەعدی ئەم جۆرە وتارانە كەی و بۆ چ مەرامێك دەنووسێ و رابردووشی پڕاو پڕە لە جۆرە وتاری لەم شێوەیە كە چەندین جار زەوی و دەفتەر دۆلاری وەرگرتووە و هەمیشە پێش خیانەتی لەگەڵ میللەتەكەی خیانەتی لەگەڵ قەڵەم كردووە ئەم قەڵەمەی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی داندراوە كەمال كردوویەتی بە ئالەتی ساختەچیاتی كردن كڵاو لەسەر خەڵك نان. هەر ئەم بوو ساڵی 1999 چوو بە فیكی مخابەراتی عێراقی لە گۆڤاری رەنگین لە بەغدا وتارێكی دژ بە ئەمریكا نووسی ئەم كاتی كورد بەهۆی ئەمریكا لە ژێر ناوچەی دژە فڕین بوو تەنها لەپێناو ئەوەی مخابەراتی عێراقی بەڵێنی هەندێ شتی پێدابوو.
ئەوەی كەمال سەعدی دەناسێ لە خوێندكارانی كۆلێجی یاسا دەزانی نووسەرێكی زۆر بێ سنوور مایە پووچە، بەڵام لەیەك شتدا لەهەموو نووسەرەكانی دنیا بلیمەتترە، لە هونەری بەكارهیچنانی قەڵەم لە جساختەكردن و كڵاو نان لەسەر خەڵك
ئەم چەند رۆژە لە هەموو زانكۆی سەلاحەدین بڵاو بۆوە كە فەرمانی پێدانی زەوی بە بڕی 450 مەتر بۆ سەرجەم راگرەكان دەرچوو. ئەم هەواڵەم هێنایەوە چونكە پەیوەندی بەو كەلەكەبازیەی ئەم جارەی كەمال سەعدی هەیە.
ئەم دەستخۆشیەی كەمال لە دكتۆر نووری كردوویەتی، لە بەر ئەوە نیە ناوبراو تەلەفۆنی خۆی بۆ خەڵك كردۆتەوە، ئەوە لەبەر ئەوەیە كەمال هەروەك خۆی بڵاوی كردۆتەوە گوایە ئەم چوویتە لای دكتۆر نووری و ئیقناعی كردووە ئەم مەوزووعە بڕوێنی كە ماوەیەكی زۆرە لای ناوبراو وەستابوو.
ئینجا یان پێكەوە سەودایان كردووە ئەم كارەكە بڕوێنێ و كەمال سەعدیش زەویەكە وەربگرێ، یانیش كەمال سەعدی هەر لە خۆیەوە ئەم بابەتەی نوسیوە تاكو بەیانی بانگی بكات و بیست دەفتەر دۆلاریشی بداتێ بڵی ئەمەش بۆ بیناكردنەكەی. جگە لەوەش كەمال كە لە كۆلێجی یاسا بە چەپڵە رێزان دەركرا چوو دەستی مەتینی برازای سەرۆكی حكوومەتی ماچ كرد هەتا ئەویش داوای لە دكتۆر نووری كرد كە بیكا بە راگری كۆلێجێكی تر ئەوەبوو كرا بە راگری كۆلێجی پەروەردە. بۆیە بە هەمان وتار دەیەوێ مسۆگەر بگا كە ئەمجارەش لە راگرایەتی لانەدرێ كە یەقینەن دەزانی ناوی لە لیستەكەیە.
بەلاًم دەمەوێ دوو وشە بۆ بەڕێز دكتۆر نووری بنووسم: باوەڕكە بەو نووسینەی كەمال سەعدی سەنگت دابەزی، پیاو ئەگەر كەسێكی ماقووڵ بەباش باسی بكات سەنگی بەرز دەبێتەوە، بەڵام كەسێكی مایەپووچی ساختەچی و بێ مستەواو سومعە سفر لەناو خەڵك مەدحی بكات، ئەوا بەو مەدحە سووك دەبێ و سومعەی دەشكێ. بەڕاستی جێگەی دڵساردیە كەمال سەعدی بێت ماف بەخۆی بدات دكتۆر نووری تەقییم بكات و دەستخۆشی لێبكات. هەر پاداشتێكیشی پێ بدەی لەسەر ئەم وتارە ئەوەندەی تر سووك دەبی. من پێشنیار دەكەم بانگی بكەی و پێی بڵێ هەی ساختەچی و نۆكەری پارەو زەوی، شەش جار زەویت وەرگرتیە هەر یەكیان بە وتارێك، یەك لە سەدام یەك لە ئەمین عام یەك لە ئەمین عامی دووەم یەك لە مافپەروەران یەك لەزانكۆ یەك لە... هێشتا دەتەوێ بەو قسە لووسانە منیش گێل بكەی، بۆ دیارە تۆ من بە كەر دەزانی بەو قسە لووسانە پاداشتت بكەم. ئینجا لە ژوورەكەت دەری بكەیت و بڵێ تا ژیانت ماوە نەكەی مەدحی من بكەی لە وتاردا.
بەڵام من زیاتر لە شتێكی تر نیگەرانم بەڕاستی.
كاك نێچیروان بارزانی كە هەموو خەڵكی ناوەو دەرەوەی كوردستان دەزانن تاراددەیەك سەرۆك وەزیرانێكی لێهاتوو بوو، كەمال سەعدی بێت ئەم خاسیەتانەی بەڕێزیان بۆ ساختەچیاتی بەكار بهێنی.
بە باوەڕی من كەسانی وەك ئەم كەمال سەعدیە ئەگەر باسی نێچیروان بارزانی بكەن، هەمان شت لە سومعەی ئەم پیاوەش كەم دەبێتەوە. بە داخەوە دەڵێم ئەم وتارەی كەمال سەعدی زیانێكی گەورەی بە سومعەی نێچیروان بارزانی گەیاند. چونكە هەموو خەڵك دەزانن ئەم كەمال سەعدیە چەند سووك و بێ مستەوایە كە ژمارەیان یەكجار زۆرە لەناو زانكۆی سەلاحەدین و كۆلێجی یاسا. لەبەر ئەوە پێشنیار دەكەم بەڕێزیشیان بانگی بكات و پێی بڵێ هەی ساختەچی و نۆكەری پارەو زەوی، شەش جار زەویت وەرگرتیە هەر یەكیان بە وتارێك، یەك لە سەدام یەك لە ئەمین عام یەك لە ئەمین عامی دووەم یەك لە مافپەروەران یەك لە جامعە، هێشتا دەتەوێ بەو قسە لووسانە منیش گێل بكەی و سابوونم لیَ بدەی، بۆ دیارە تۆ من بە كەر دەزانی بەو قسە لووسانە پاداشتت بكەم. ئینجا لە ژوورەكەت دەری بكەیت و بڵێ تا ژیانت ماوە نەكەی مەدحی من بكەی لە وتاردا.
كەمال سەعدی كە ئەم وتارەشی نووسیوە چاك چاك دەیزانی دوای بڵاوكردنەوەی دەكەوێتە بەر چەندین وتاری هاوشێوەی ئەمەی ئێستا، بەڵام ئەم ساختەچیە ئەوەش هەر بەسەروەری دادەنێ بۆخۆى. ئەوە دایناوە هەموو ئەم وتارانە كۆبكاتەوەو تەبع بكا و بیبا لەبەردەك دكتۆر نووری و مەتین دایانبنێ و بە گریانەوە بڵێ سەیركەن لەسەر قسەی هەق چۆن جنێوم پێ دەدرێ، ئەمەش تا بەم شێوەیە پانزە دەفتەری تریش مسۆگەر بكات.
لە كۆتاییدا بە كەمال سەعدی دەڵێم دوور نیە ئەم جارەش وەكو دەیان جاری پێشووی ترت چەند دەفتەر دۆلارێكت دەست بكەوێ چونكە بەڕاستی وشەی زۆر بەهێزت هەڵبژاردووەو زۆر بە هونەر دات رشتووە، هیچ دووریش نیە لە دەركردنی دووەمیش لە راگرایەتی دەربازت بكات، بەڵام دڵنیابە رۆژێكت لەپێشە قاچت بەو داوە دەئاڵێ كە وەك ریوی بۆ خەڵك دایدەنێیەوە. با هەر دۆلاریشت هەبێ و زۆر بێ، هەرگیز دڵت ئاسوودە نابێ، هەمیشە لە باری دووڕوویی دەژی و هیچ دۆست برادەرێكت نیە و كەس خۆشی ناوێی چونكە لەگەڵ كەس ساغ نیت، نە لەگەڵ خوێندكار نە لەگەڵ مامۆستایان نە لەگەڵ هیچ كەسێكی تر. تەنانەت مەتین و دكتۆ نووریش رۆژێك كەسایەتی راستەقینەتیان بۆ دەردەكەوێت ئەوكات سزا زۆر قورس دەبێت، چونكە كەڵەكەبازی و فێل كردن لە دكتۆر نووری و مەتین وەك كڵاو لەسەرنان و فێل كردن لە عەمیدەكانی زانكۆی سەلاحەدین و مامۆستایەكان كۆلێجی یاساو پەروەردە نیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست