نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ به‌ڕێز کاك فه‌رهاد سه‌نگاوی

Saturday, 27/02/2010, 12:00


که‌رکوك له‌ ستراتیژدا له‌ ململانێ ی نه‌ته‌وه‌یی دایه‌ نه‌وه‌ك حیزبی
ئه‌م حاڵه‌ته‌ گرنگه‌ ڕوونه‌و ئاشکرایه‌ بۆ هه‌موو گه‌لی کورد به‌ڵام له‌ مێژووی سیاسی کورددا زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد میلله‌ت و خه‌ڵك به‌هه‌ڵه‌یان بردووه‌ بۆ سه‌رخستنی
مه‌رامه‌ سیاسی و ئابووریه‌کانی خۆیان. له‌هه‌موو دونیادا حیزبه‌ سیاسیه‌کان ئۆپۆزیسیۆن وه‌کو ئاوێنه‌یه‌ك سه‌یر ده‌که‌ن بۆ بینینی کرداره‌کانی خۆیان به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین زۆربه‌ی سه‌رکرده‌کانی کورد توندو تیژی به‌کار ده‌هێنن به‌رامبه‌ر به‌ ئۆپۆزیسیۆن ،ئه‌مه‌ وای کردوه‌ جه‌ماوه‌ری کورد کردووه‌ که‌ به‌ساردی یه‌وه‌ سه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌کانی خۆی بکات و وه‌هه‌روه‌ها بۆته‌ هۆی لاوازکردنی کێشه‌ی کورد له‌ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یی داو وه‌هه‌روه‌ها ده‌سته‌ به‌رکردنی مافه‌ کانی ،ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا گه‌نجێکی کورد خه‌ڵکی که‌رکوك که‌ هه‌ردوو چاوی له‌ده‌ست دابوو له‌ پێناوی کوردستاندا لێ یان پرسی له نێوان گه‌ڕانه‌وه‌ی بینین بۆ هه‌ردوو چاوت له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌ی که‌رکوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان کامیان هه‌ڵده‌بژێریت له‌وه‌ڵامدا به‌بێ وه‌ستان ووتی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، چونکه‌ که‌رکوك جه‌ترێکه‌ بۆ میلله‌تی کورد. ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی میلله‌تی کورد به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ست دانی ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئێستا‌یه‌.
بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو تاکێکی کورد گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوك بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بزانێت و هه‌وڵ و تێکۆشانی بۆ بکات.
ئینجا هیواو ئۆمێدی ئه‌م گه‌نجه‌ بۆ ئێوه‌ ده‌نێرم هیوادارم سۆزو هیواو ئاواتی ئه‌م گه‌نجه‌و ئاواتی دایکی سه‌دان هه‌زار شه‌هیدی کوردستان که‌ ئه‌م هه‌له‌ مێژوویی یه‌ که‌ به‌ خوێنی ئه‌وان ده‌ست ئه‌م میلله‌ته‌ که‌وتووه‌ له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین چونکه‌ من به‌ڕێزتان وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی تێکۆشه‌ری ئه‌م میلله‌ته‌ سته‌مدیده‌یه‌ ده‌ناسم وه‌هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی پێشمه‌رگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ له‌کاتی ته‌نگانه‌ و کۆتایی دا ده‌رده‌که‌وێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە