لە ڕۆژی ٢٣ ی ئابی ساڵی ١٩٢١ دا دەوڵەتی عیراق دادەمەزرێت و شارەکانی باشوری کوردستانیش دەبن بە بەشێکی ئەو وڵاتە . جا دوور لە سیاسەت ئەگەر لە ڕۆژی دامەزراندنی عیراقەوە تا دروستبوونی حکومەتی هەرێم لە ساڵی ١٩٩٢ دا ، ناوبنێین سەردەمی ژێردەستی . لە دوای ساڵی ١٩٩٢ وە تا ئەمڕۆش بە سەردەمی ئازادی ، ئەوا بە دڵنیاییەوە لێکچوون و جیاوازییەکی ئێجگار زۆر لە نێوان ئەو دوو سەردەمانەدا هەیە . بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٢١ وە تا ساڵی ١٩٥٠ عیراق بەهۆی ناکۆکی و ململانێی سیاسییەوە وەک : کۆدەتای بەکر سدقی و کوژرانی مەلیک غازی...
بەگشتی خەڵکی چەمکی گەشەی ئابووری و گەشەسەندنی ئابووری تێکەڵ دەکەن و لەیەکیان جیاناکەنەوە و جیاوازییەکانی نێوانیان نازانن ، کە لە ڕاستیدا دوو دۆخی زۆر جیاوازن . دەستەواژەی گەشەی ئابووری بەندە بە پێشکەوتنی ئابووری وڵاتەوە ، یەکێکە لەو پڕۆسە گرنگانەی ، کە کۆمەڵگا و دەوڵەت بەدوایدا دەگەڕێن . بریتییە لە کۆمەڵێک...
هەموو وڵاتانی جیهان هەوڵی گەشەپێدانی ئابوری خۆیان دەدەن ، بە سوود وەرگرتن لە سامانە سروشتییەکانییان ، لە ڕێگای پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازییەوە . جا ئەگەر بمانەوێت پێناسەی پیشەسازی بکەین ، ئەوا بە گشتی بریتییە لە کرداری گۆڕینی بەرهەمی خاوی ناوخۆی وڵات ، بۆ بەرهەمی گرنگ لە ژیانی مرۆڤدا ، وەک : پڕۆسەی گۆڕینی...
لە کۆمەڵگای پێشکەوتوودا بەردی بناغەی پێشکەوتنی وڵات و کۆمەڵگا و بنیاتنانی شارستانییەت ، دەگەڕێتەوە بۆ چۆنییەتی دروستکردن و پەروەردەکردنی مرۆڤ ، کە لە باوەشی خێزانەوە دەست پێدەکات و سەرتای کەسایەتی تێدا دەردەکەوێت . پاشان خوێندنگا ، کە تیایدا فێری بەهای جوان و سەرەتاکانی هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەیەکی...
بێکاری یەکێکە لە کێشە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان ، کە مەترسی ترسناک لەسەر ئارامی و ئاسایش و ئایندەی وڵاتێک دروستدەکات . بێگومان لە دوای ڕاپەڕینەوە بەردەوام لە هەرێمدا ڕێژە و پشکی بێکاری لەهەڵکشانێکی بێ سنوردایە و یەکێکە لە کیشە هەرە گەورە و گرنگەکانی هەرێم ، کە بە دەستییەوە دەناڵێنی و نەتوانراوە چارەسەرێکی...
بە گشتی چەمکی پێشکەوتنی وڵاتێک ، ئاماژەیە بۆ ئابوورییەکی پێشکەوتووی پتەو ، کە ڕاستەوخۆ کاردانەوەی زۆر باشی لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و کەلتووری و سیاسیدا هەیە . بە پێچەوانەشەوە دواکەوتن بریتییە لە بارێکی نالەباری ئابورییەکی وێران ، کە ڕاستەوخۆ کاردانەوەی زۆر خراپی لە بارودۆخی کۆمەڵایەتی و کەلتوری و سیاسیدا...
لە ساڵی ١٩٢١ دا بۆ یەکەمجار حکومەتی عیراق دادەمەزرێت . لە هەمان کاتدا بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، دەستەیەک بەناوی دەستەی دامەزرێنەرەوە پێکدەهێنرێت . کە بە گشتی کارەکانی بریتی بووە لە : دانانی پادشای عیراق لەسەر تەختی پادشایەتی ، دامەزراندنی وەزارەت و دامەزراوەکان و دۆزینەوەی...
وشەی خیانەت بە پێی ڕووداو و کارەکتەر و شوێنەکانی جیاوازی هەیە . بەڵام بە گشتی دەکرێت بەمجۆرە پێناسەی بۆ بکەین : ( خائن ئەو کەسەیە ، کە دڵسۆزی نیشتمان و نەتەوە و هاوڕیێ و دۆستی خۆی نییە . یان ئەو نۆکەرە سەرشۆڕەیە ، کە بە ئەندازەی تاقە موویەک خۆی نەبەستۆتەوە بە نیشتمانەوە . بە یارمەتی و پشتیوانیکردنی...
گەندەڵی بریتییە لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی گشتی بۆ بەرژەوەندی و دەستکەوتی تایبەتی ، کردارێکی ناپاکی پڕ فێڵ و ساختەیە ، لە لایەن کەسانێکەوە ئەنجامدەدرێت ، کە پلە و پایە و پۆستی باڵا و گرنگییان لە دەسەڵات و حیزبە سیاسییەکاندا هەیە ، کە بە ئەندازەی تاقە موویەک خۆیان نەبەستۆتەوە بە نیشتمانەوە و لە هەموو هەستێکی...
نیشتمان یەکێکە لەو پیرۆزییە بێ هاوتا و دەگمەنانەی ، کە مرۆڤ لە ژیانیدا گرنگییەکی تەواوی پێدەدات . بێگومان لە ناخی هەموو هاوڵاتییەکانی دنیادا ، ڕادەی خۆشەویستی نیشتمان وەک یەکە ، جا ئەو نیشتمانە گەورەبێت یان بچووک ، پێشکەوتووبێت یان دواکەوتوو ، بەهێزبێت یان لاواز . ئەمەش ئەو نهێنییە گەورەیەیە ، کە هەموو...
بیرکردنەوە پێشکەوتووترین و ناوازەترین کردارە ، کە مێشکی مرۆڤ پێی هەڵدەستێت ، بە مەبەستی تێگەیشتن لە جیهان و ئەو دەورووبەرەی تێیدا دەژی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو ، بۆ کیشەکانی و گەیشتن بە هیوا و ئامانجەکانی . دیارە تا مرۆڤیش بە ئاگا و زیندووبێت ، ئەم کردارەش لە مێشکدا بەردەوامی هەیە و کۆتایی نایە...
بە گشتی دەوڵەتی لاوازی سەرنەکەوتووی گەندەڵ، ئەو دەوڵەتەیە، کە ناتونێ وەک کیانێکی سەربەخۆ ڕۆڵی خۆی بە تەواوی ببینێت و وەک پێویست بە ئەرکەکانی سەرشانی هەڵبستێت، یان ئەو دەوڵەتەیە، کە میلیشییا و حیزبی چەکداری مفتەخۆر تیایدا دەسەڵاتدارە، بە کەڵەگایی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن و لە هیچ خراپەیەک...
گەندڵی سیاسی بریتییە لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی گشتی ، بۆ ئامانجی نایاسایی . یان : تاوانی بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی تایبەتی . بە گشتیش ئەم خیانەتە ناشیرینە بە نهێنی ئەنجامدەدرێت ، کەسانێکی چاوچنۆکی مفتەخۆر پێی هەڵدەستن ، کە تەنها خەیاڵیان لای گیرفانی خۆیانە و بە هیچ تێر ناخۆن ، هێز و دەسەڵاتی...
هەموو دەوڵەتێک هەوڵدەدات سود لە سامانی سروشتی خاکەکەی خۆی وەربگرێت ، تا لە ڕێگای پیشەسازییەوە ئابوری وڵاتەکەی ببوژێنێتەوە و ژیانی کۆمەڵگاکەی بەرەو باشتر بەرێت ، سەربەخۆی ئابوری و سیاسی خۆی بپارێزێت و لە ژێردەستی و هەژموونی دنیای دەرەوە ڕزگاری بێت . بەڵام بە داخەوە لە دوای ڕاپەڕینەوە لە هەرێمی کوردستاندا...
پلان بریتییە لە ئامادەکردنی بەرنامەیەکی تێروتەسەلی تۆکمە و تایبەت، بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، کە زادەی بیرکردنەوەیەکی زۆر وردی کەسانی زاناو و زیرەک و بلیمەتە، بەرلەوەی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە . تا لە دواڕۆژدا هەموو کار و پڕۆژەکان بە پێی ئەو پلانە جێبەجێ بکرێن . واتە (بیرکردنەوەی ژیرانە بەر لە جێبەجێکردن)...