کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەڕۆژنامەنوسانەوە (لە ئامادەكردنى هەستانەوەى ڕۆژنامەنوسانى سیدســادق)

Friday, 13/03/2009, 12:00


بەڕێزان....
بەرلەوەى بچینە سەر ڕاپۆرتەكەمان دەمانەوێت سەرنجتان بۆ ئەوە ڕابكێشین كە ئامانجى ئێمە پڕوپاگەندەى سیاسى نیە بۆ هیچ لایەك ، ئێمە حوكمەتى هەرێمى كوردستان بە بەرهەمى خوێنى شەهیدان و زەحمەت وخەباتى گەلى كورد دەزانین وێڕاى كەم وكوڕیەكانى قبوڵمانە ودەمانەوێت پارێزگارى لێ بكەین ،ڕەخنەو سەرنجیشمان تەنها لەپێناوى ئەو حوكومەتە ودام دەزگاكانیەتى لەسیدێادق ..........


سیدێادق 80000 هەشتا هەزار دانیشتو لەخۆ دەگرێت جگەلەناوەندى قە زاكە57گوندى لەسەرەلەگەڵ ناحیەى بەرزنجەكەئەویش زیاترلە30گوندى لەسەرەبەمەش 2 ./. ى هەرێمى كوردستان و 4.6 ./. ى پارێزگاى سلێمانى پێك دەهێنێت ،پارێزگاى سلێمانى داهاتى كە بەپێى دانیشتوانى پێى دراوە دوو جۆرە یەكەم :- 200 دووسەد ملیار دینار لەبغداد بەناونیشانى پەرەپێدانى هەرێمەكان بۆ پارێزگارى سلێمانى
دووەم :- 200 دووسەد ملیار دینار لەداهاتى حوكمەتى هەرێم بۆ پەرەپێدانى پارێزگاكان بە سلێمانى دراوە
واتە 400 چوارسەد ملیار دینارى داهاتى ساڵى 2008 ى سلێمانى بوە ، وەك وتمان سیدێادق 6 .4./.پارێزگا پێك دەهێنێت بەمەش بە بەراورد لەگەڵ داهاتى 18,771 هەژدە ملیار و حەوسەدوحەفتاویەك ملوێن دینار و بڕ ێكى بەردەكەوێت ،جگەلە200ملیاردینارى تركەلەبوجەى تەواوكارى كەدرابەپارێزگاى سلێمانى سەیدسادق لەمەهیچ ى پێنەدرا، بەڵام داهاتى تەخمیم كراو بۆ پرۆژەكانى ساڵى 2008 ى ئەم شارە بەوتەى پارێزگارى سلێمانى و سەرۆكى شارەوانى و قائیم قام كەمتر یان زیاتر لە 8 ملیار دیناربووە ئەمەش ناكاتە نیوەى ئەو ڕ ێژەیەى كە دەبوا بدرایە بەم شارە . وە هەربەوتەى پارێزگار لە بەردەم جەماوەرە داماوەكەى سیدێــادقدا ووتى 13 ملیاردینارمان بۆپرۆژە جاجیا كانى ئەم شارە داناوە بەڵام لە وەڵامى ڕۆژنامەنوساندا ووتى ئەم 13 ملیارە بۆساڵى 2009 یـــــە
لەكاتێكدا دڵنیاین داهاتى پارێزگا بۆ 2009 زیاتر دەبێت لە 2008 ى پارساڵ
وەئاشكراشى كرد كە لەماوەى ساڵە كانى 2006 +2007+2008 كەمتر لە21 ملیار دینارى بۆ ئەم شارە سەرف كردوە .. ئەم ڕێژەو داتایانە ئەوە دەردەخەن سیدێادق نەك حەقى خۆى پێنەدراوە بگرە لە داهاتە كەى كەمافى خۆى بووە بێبەش كراوە لەكاتێكدا سیدێادق شارێكى وێرانە بوە سەرلەنوێ ئاوەدان كراوەتەوە لە دواى ڕاپەڕین ..ئەگەر شارەكانى كۆیە ، دەربەندیخان ، دووكان یان شەقلاوە بە نمونە وەر بگرین ئەوا سیدێادق بەراورد ناكرێت لە پرۆژەو خزمەت گوزارى ، بەنمونە شارى كۆیە كە تائێستا ژیانێكى واى لەمێژوویدا نەبوە وە ژمارەى دانیشتوانى لە سیدێـادق كەمترە كەچى بڕى پارەى دیارى كراوى بۆ پار ساڵ 16 ملیار دینار بوو ئەمە ئەوە نیشان دەدات دانیشتوانى سیدێــادق هاوڵاتى دەرەجە دوو بگرە سێن لەم هەرێمەدا .... وێڕاى ئەمانە وەزارەتەكانى هەرێم بەتایبەت وەزارەتە گرنگەكان داهاتى باشیان بۆ دابین دەكرێت بەڵام جێ دەستیان لەم شارەدا نیە و هیچیان نەكردوە ....... نیگەرانى ئێمەو خەڵكى ئەمشارە لەودایە خەمساردیەك كە لەسەرەتاوە لەم شارە بۆئاوەدان كردنەوەى هەبوە بە ردەوامى هەیە لە كاتێكدا حوكمەت ئەداى كاركردنى ئاوەدان كردنەوەى شار و شارۆچكەكانى كوردستانە.
بەڕێزان ................
شار بە بەردەوامى لە زیادبوندایە بێ ئەوەى بەشێوەیەكى زانستیانە ڕێ لەو فراوانیە بگیرێت ئەم شارە ماستە رپلانى بۆ یەك ڕۆژ و بۆ یەك ساڵ و دەساڵ نیە بەپێچەوانەوەى شارو شارۆچكەكانى تر كەماستەرپلانى هەیەتەنانەت كاتێ كەدەتەوێ خانودرووست بكەیت بچى بۆشارەوانى بۆدیارى كردنى سنورى خانوەكەت دەڵێن نەخشەمان نیەبەڕاستى عەیبەدواى حەڤدەساڵ قەزایەك بەوگەورەییەبێ نەخشەبێت.
هەر فەرمانگەیەك لەم شارەدا ببینیت دەیان و سەدان كەم وكورتى هەیە لەوانە

تەندروستى :-
مڵبەندى تەندروستى سیدێادق تواناى بینینى 100 كەسى هەیە لەڕۆژێكدا بەڵام لەبەر زۆرى و ناچارى ڕۆژانە 300 نەخۆش دەبینرێت كەلەبەر نەبونى دەرمان و كەمتوانایى پزیشكەكانى دانیشتوانى ئەم شارە تاپێیان بكرێت سەردانى ناكەن ، ئەم شارە لەتاقەو تواناى ئەو مەڵبەندەدانیە ،وتەنها3 دكتۆرى هەیە بەردەوام دەگۆڕێن دواى دراسە و وەرگرتنى ئەزمون لەسەر سیدێادقیەكان ناتوانرێت نەخۆش لەم مەڵبەندەدا بخەوێنرێت ئەمەچارەنوسى 80 هەزار كەسە لەكاتێكدا نەخۆشخانەیەكى100 قەرەوێڵەى بەناوى شەهید شەوكەتەوە كراوەتەوە كەجێگەى دەست خۆشیە بەڵام زیاتر لە دووساڵە بیناكەى تەواو بوە كە چى چوار زنجیرو قوفڵ دراوە لە هەرچوار درگاكەى ئەمە لەكاتێكدا لەشارەكانى تر هاوشێوەى ئەم پرۆژەیە كە دواى ئەمیش دەستى پێكرد ئێستا لەكاردایەو سودیان لێ دەبینرێت بە نمونە پینچوێن .....جگە لەوە دەیان و سەدان عەیادە دانراوە كەبەپێى شەهادەكانیان كارناكەن برین پێچ دەرزی و دەرمان دەفرۆشێت و سەیدەلانى برین پێچى دەكات ،زۆر هاوڵاتى توشى كارەسات بوون لە نەشارەزاى ئەم هەموو دەرمان فرۆشە نمونەى زیندوش هەیە ،كەهاوڵاتیەك ئێستا لەبەر دەرزیەك كە بە هەڵە لێیانداوە ئەگەرى توشبوونى بە نەخۆشى ژیرپەنجە یان شەلەل هەیە لەڕاستیدا ئەمە زۆر دووبارە دەبێتەوە . باسى بێدەرمانى و پیس وپۆخڵى وكەم تەرخەمى كارمەندو دكتۆر ناكەین ..؟؟؟؟؟

خوێندن:-
زیاتر لە 22000 هەزار قوتابى هەیە لەسنورى ئەم قەزایەدا , منداڵێكى 6 و7 ساڵان سێ (كم) بەپێ دەبڕ ێت دواتر لەسەر ڕە حلەیەكى دادەنیشێت كەچوار كەسى لەسەرە پۆلێك 50 تا 70 قوتابى تێدایە لە كۆى 11 قوتابخانە لەناوشاردا 8 تیان سێ دەوامە ، بەرپرسانى ئیدارەى ئەم شارە نەگەیشتونەتە دەوام دەوامى یەكەمى زۆر لە قوتابخانەكان بەردەبێت كاتژمێر 7:30 خولەك دەبێت قوتابیەكان لەدەوامدابن), ژمارەیەكى بەرچاو خوێندكار ساڵانە لەبەر كەمى قوتابخانە بێبەش دەبن لە خوێندن لەساڵى 2008دازیاترلە200قوتابى لەدواى نیوەى ساڵ لەقوتابخانەوەرگیران ئەمەش بەهۆى نەبونى جێگەوە, هەرلە سەرەتاى خوێندندا خەمى دایكان و باوكانى ئەم شارە لەوەدایە تكا لە كێ بكەن و منەتى كێ هەڵبگرن تامنداڵە 7 ساڵانەكەیان بۆ داخڵ بكات , لەحوجرە و كابینە و خانوى كرێدا دەرس دەخوێنرێت..كەچى بەپێى پرۆگرامى نوێى خوێندن دەبێت پۆلێك 20 تا 25 خوێندكارى تێدابێت لە سیدێادقەوە قوتابى دەچێت بۆگوندى گامێش تەپە وقلرخ و شانەدەرى و گردەنازێ بۆ خوێندن كەلا دێن و سەربەو قەزایەیە دوو خوێندگاى 18 پۆلى لەلایەن ئەمركیەكانەوە دروست دەكرێت وبەرەوتەواوبون دەچێت كەچى مقاولەكانى ڕایان كرد، راِكردنى مقاول لەم شارە خەریكە دەبێتە دیاریدە ،قوتابخانەیەكى 12 پۆلى كە 30./. ى تەواو بوە بۆتە ئاسەوار پێنج ساڵە جێ هێڵراوە خەڵكى كردویانە بە حاویە و كایەن و ئاسەوارێكى نمونەیە بۆوەزارەتى پەروەردە سەدان قوتابى بێجێگەیەو قوتابخانەیەكیش پێنج ساڵە جێهێڵراوە ، ئەگەر پرسیاربكەیت ئەمەوەڵامەكەیەتى:-(مقاولەكەى راِى كردوە پارەكەشى بردوە) كەچى لە شارەدێیەكى وەك ماوەت قوتابخانە هەیە بەڵام قوتابى (خوێندكار)نیە وانە بخوێنێت تێدا.




ئاو:-
ئاو و پرۆژەى ئاو وتۆڕى ئاو ئەم پرۆژەیە بەچەند ساڵ یان چەند مەرحەلە جێ بەجى كراوە دەیان و سەدان كەم وكورتى لەم پرۆژەدا هەیە , وێراِى ئەمەسەرچاوەكانى دابین كردنى ئاوى خواردنەوە لە ڕێگەى ئاوى بیرەكان + ئاوى حەسار كە ئێستا وشكى كردوە + پرۆژەى ئاوى سەراو كە ئەمریكیكان جێ بەجێ ى كردوە كەچى 40 ./. ى ئاوى خواردنەوەى شاردابین ناكات لە 48 كاتژمێردا تەنها یەك كاتژمێر ئاو هەیە بەشى 6 كاتژمێر ناكات,تۆڕى دابەشكردنى ناوشار دەیان و سەدان خەلەلى تێدایەلەچەندین شەقام وكۆڵاندابۆرى ئاوزێراب لەیەك مەنهۆڵدان بەپاڵ یەكەوەئەمەجگەلەوەى كەئەوبۆریانەى دانراون بۆرى كۆن وژەنگاوین ئەمەجگەلەشكاوییەكانیان كەئاودێتەوەسەرشەقامەكان پڕدەبێت لەئاو , دانیشتوانى لەڕێگەى بیرى ماڵانەوە ئاوى خواردنەوەیان دابین كردوە كە مەرجەكانى تەندروستى تێدانیە ...لەڕوو بەڕوو بونەوەى وشكە ساڵى 250 سەد ملوێن دینار وەك سولفە درا بەقائیم قامیەت لەساڵى 2008بەڵام لەجیاتى لێدانى بیربۆئەوگوندوماڵانەى ئاویان پێویستەبەداخەوە.بیر بۆ فەرماندەى و بارەگاى حزبى و دایەرەى مروور لێدراوە پێى كەبوەهۆى نیگەرانى لاى هاوڵاتیان.

ئاوەڕۆ:-
ئەم پرۆژە تەدمیركردنى زۆر لەپرۆژەكانى ترى وەك ئاو + قیرتاو + تەلەفون + چەوڕێژ ..چونكە هەرساڵە وگەڕەكێك یان چەند كیلۆمەترێك جێ بەجێ دەكرێت , گەڕەك هەیە 3 جار ئاوەڕۆى بۆكراوە بەبەڵگەوە) شۆێنیش هەیە 200 مەترى پێویستە بۆى ناكەن.
ویــــَـڕاى ئەمە چەمى چەقان كەخۆى پرۆژەیەكە و سەرچاوەى زۆر نەخۆشیە ئــــــــاوەڕۆى ئەم شارە ى كراوەتە سەر بــێ ئەوەى یەكێك یان لایەنێك هەبێت بڵێ بۆدەى كەنەسەرى؟؟؟كەناشیرین ترین كارە زیرابكردنەسەر چەمى چەقان .

چەمى چەقان :_ ئەم پرۆژەیە بەپێى ماستەرپلانێكى شارەوانى 10 ملوێن دۆلارى پێویستە لەساڵى 2002 وابڕیار بو لە سەر قەرارى 986 ئەنجام بدرێت , بەوتەى دكتۆر ڕەفیق بەڕێوبەرى تەندروستى سیدێادق ئەم چەمە كە بەناوەڕاستى شاردا بەدرێژاى چەندان(كم) تر تێپەڕ دەبێت یەكێكە لە هۆكارە سەرەكیەكانى نەخۆشى لەم شارەدا , سكچون وڕشانەوە بەتایبەت لەوەرزى هاویندا كەڕۆژانە 50 تا 70 كەس توش دەبن بەپێى ئامارێكى تەندروستى ئەمە مردنێكى هێواشە بۆ 80 هەشتا هەزار كەس
لەسەردانەكەى پارێزگار بۆ سیدسادق 50 ملوێنى بۆ پاكردنەوەى چەمى چەقان و بوژانەوەى ئاوى حەسار دانا بەڵام ئەمە چارەى دەردى سیدسادق ناكات بۆیەدەڵێن پێش ئەوەى خەڵكى وشارەلەناونەچن فریایانبكەون .
پیسى و پۆخڵى :-
سەرۆكى شارەوانى دەڵێت ((ئەم شارە لە زبڵدانێكى گەورە دەچێت))
ئەمە دوولایەنەیە
یەكەم ::خەڵك بایەخ بەپاك و خاوێنى نادەن و هاوكارى تیمەكانى پاكەرەوەى شار نادەن لە كەم وشیارى و نادڵسۆزى یە .
دووەم :: تیمەكانى شارەوانى پاكەرەوەكانى شار كەم تەرخەمن لە پاكردنەوەى شارو بایەخى پێ نادەن لە یەك شوین لەكۆڵان , شەقام ,بازار تەنها یەك سەلەى خۆڵ نیە نەك حاویە تەنانەت لەشارەوانیش نیە .
هەرچى زبڵى ئەم شارەیە دەیبەن دەیكەنە چەقانەوە لە سەروى شارەوە هەرئەوەندە ئاو هات وەك پاش ماوە دێتەوە ناوشار ..
یەك پرۆژە نیە لەم شارەدا جونكارى تێدابێت هەرچیەك بكەن دەبێت بێ كەم و كورتى نەبێت , پرۆژەیەكى ساڵى 2004 ى شۆستەو جوانكارى بازاڕ هەیە جگەلەوەى زیاترلە 4 ساڵ تەواویان نەكردوە هەرچى درەختى بازاڕ بۆیان بڕى یەوكەتائێستا بمایە داهاتى بقەد داهاتى تێچوى ئەم شۆسە دەبو كە مەگەر خۆیان ڕویان بێت باسى بكەن . لەسەر ئەساسى خزمایەتى و حزبایەتى مامەڵە لە گەڵ تەجاوەزات دەكەن .یەك گەرەك و شەقام نیە تابلوى و ناوى هەبێت. چەندان جارپان وباریك كرایەوەشۆستەكان كەسنازانێ بۆ؟؟

پـــــرد :-
دوو پرد لەمشارەدا هەیە كە شارەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان و پێنجوێن و باشماخ وچەند خاڵێكى توجارى تر و هەورامان و هەلەبجە دەبەستێتەوە بەسلیمانیەوە كە یەكیكیان لافاو ڕوخاندى وبەشۆفڵ دروست كراوەتەوە ,دانیشتوانى ئەمشارە بە پارچەئاسن وچیمەنتۆ ڕێڕەویان كردۆتەوە بۆ هاتو چۆ ..كەچى حوكمەت هیچ بایەخى پێنەداوە و بیریشى لێ نەكردۆتەوە.كەچەندان شوێنى هەیەكەبێ پردناتوانى لێ بپەڕیتەوەئەگەرخوانەخواستەپردەكەى ناوبازاڕشتێكى لێ بەسەربڕێ بەدڵنیایەوەنەك پەیوەندى ئەم بەروئەوبەرى شارەكەدەبڕێ بەڵكوهاتوچۆى هەورامان وشارەزووروپێنجوێن چەندین مەرزیش پەكى دەكەوێت.





پارك :-
گۆڕستانى مردوەكان باشترین پاركى ئەمشارەیە , پێشمەرگەیەك وازى لە دەوام هێناو هۆى واز هێنانەكەى بەم شێوە ڕونكردەوە ووتى :لەمانگێكدا 15 ڕۆژ پاسەوانى زیندان بووم واتە لەگەڵ زیندانەكاندا دەژیام هەستم دەكرد منیش زیندانم ناچاروازم هێنا ... بەڵام ئەو گەنجانەى سیدێادق كەهەموو ڕۆژێك لە گوڕستانەكەن ؟؟؟ ئەوانیش زۆریان هەڵ هاتن لە گۆڕستانەكە و سیدێادق و كوردستان تەنها جیاوازیش ئەوەیە پێشمەرگەكە لە زیندانیان و ئەمانیش لەبەڵێن و بەرپرسان نەك نیشتیمان ، هەڵدێن . خەریكە خەونى لەمێژینەى لاوان یەتەدى پارێزگار بەڵێنى دا لە 8 ملیارەكەى 2008 پاركێك لەسەر ڕوبەرى 62 دۆنم زەوى بۆ 80 هەزار كەس لەدورترین شوێنى شار بكاتەوە ,كەبەداخەوە2009ش هات تائێستەدەنگیشى نیە؟؟؟لەدونیادابچوكترتین خزمەتگوزارى بونى پارك وباخچەیەبادونیاش باس نەكەین چەندان ناحیەى بچوك هەكەچەندان باخچەوپاركیان هەیە،ڕەنگەبەرپرسان پێیان وابێ ئەوشارەوخەڵكەكەى پاركیان نەوێ چونكەماڵ وقوتابخانەكان پاركن.

بێكارى ::
ئەم شارە شارێكى كوشتوكاڵیە ,بەڵام بایەخ بەم لایەنە نەدراوە ئەگەردرابێتیش زۆر كەمە , هیچ پرۆژیەكى
تر كە 20 كەسى ژیاند بێت لەم شارەدا نیە ,بۆیە بێكارى پەیوەندى ڕاستەو خۆى بە تۆرانى خەڵك لە حوكمەت و دامەزراوەكانى هەیە لەم شارەدا , پێویستە حوكمەت بایەخ بەم پرسە بدات لەگوندەوە بۆ شارەدێ لەوێشەوە بۆ شارەكان بەتایبەت سیدێاق ,دەروازەى دۆزینەوەى كاریش بایەخدانە بەدوستكردنى گارگەى بچوك لەبوارى كوشتوكاڵى چونكە كەرەستەى خاو بونى هەیە بەهۆى دەشتى شارەزورەوەئەگەرچەندكارگەیەك لەم شارەدابكرێتەوەسەدان گەنج وپیربەتایبەت گەنجالەبێ كارى ودروست كردنى كێشەبۆدەوڵەت وخێزان دووردەكەونەوە.یان پرۆژەیەك نیە بڕێك بێكارى نەهێڵت وەك ئەوپرۆژەى 1000 هەزار یەكەى نیشتەجێ بون كەهەموو شارەكانى دەوروپشتى ئەم شارە جێ بەجێ دەكرێت تەنانەت بۆ ناحیەكى وەك عەربەتیش كە 1000 ماڵى تیانابێت بەڵام لەم شارە بەوتەى قائیم قام خەڵكى هەژار و كەم دەرامەتن نەمان ویستوە لەڕاستیدا بیانویەكى زۆر لاوازە چونكە دانیشتوانى ئەمشارە لە دانیشتوانى عەربەت و پێنجوێن و زۆر شارى تر باشترن ،بەكورتى نایانەوێ سود بەكرێكار و خەڵكى ئەم شارە بگات بۆ ؟؟؟؟؟؟ نازانین.






*لاوان و وەرزش
وەزارەتى وەرزش و لاوان لە سیدێادق هەر بەناو بوو خانەى شەمیان لەیرە كردەوە لەزۆر لەقەزاو شوێنى تر سەنتەرو یانەیان كردووە, خزمەتى وەرزشەوان وهونەر و لاویان كردوە بەڵام شەمیشیان بەم شارە ڕەوانەبینى و هاكاریەكانى وەزارەتیان بڕى نە كرێ خانو و نەهاوكارى و نەخول نەخزمەت ..ئەوكۆمەلە گەنجەش كە ئەركى بەڕێوەبردنى شەمیان لەئەستۆ بوو كەلوپەلەكەى وەزارەتیان دابە سەنتەرەكەى شارەزوور , كەچى بەرپرسێك نەبوو بڵى وەزارەتى وەرزش و لاوان بۆ پارە بۆ سیدێادق نیە .
سەدان وەرزشەوان لەم شارەدایە كەزیاترلە(50(تیپەولەتیپە میلیەكانەوە دەست پێدەكات تا نادیەكەى شار بەس لە نادى ناچێت نادیەك نادى بێت , سەیارەى نەبێت ,لە تەپوتۆز و قوڕا یارى بكات (یاریگاى نەبێت),لاواز بێت نەتوانێت خزمەتى تیپەكانى بكات و نەوێرێت دەورەبكاتەوە .كامەنادى ...
حوكومەت كار لەم شارەناكات یان كە كردى زۆر خراپ دەیكات , دوو یاریگا و مەلەوانگەى بچوكى كردەوە یەكیكیان لە شوێنى یاریگاكۆنەكە و ئەویتریان لە گەڕكى بەختیارى (فەلوجە), پاش دوو سێ ساڵ ئاسەوارى ماوەتەوە ئاسەوارێك كەسیماى ئەو گەرەكانەى نزیكى ناشرین كردوە , كەچى بەملوێنەها دیناریش لە پرۆژە خەرج كراوەهەروەهامەلەوانگەیەكى دروست كردكەجگەلەبۆق هیچى تێناچێت ونەچوە.


*كتێب خانە :-
لەدورى شار كتێب خانەیەك دروست كراوە بەشێوەیەكى زۆرمۆدێرن بەڵام بەداخەوەزۆرێك لەشوشەكانى شكاون لەگەڵ ئەوئەداواتانەى كەلەناوى دان جگەلەوەى زۆربەى كاشیەكانیش بەهەمان شێوەكەوتونەتەخواركەئەگەربكرایەتەكۆلێژێك زیاترسودى لێ وەردەگیراوەكوئەوەى بەوشێوەماوەتەوەلەگەڵ ئەوەى دەستخۆشی لەحوكمەت دەكەین ،، بەڵام ئەم كتێب خانەیە بەس كتێبى تیاناخوێنرێتەوە چونكە بینایەكى ڕەق و تەقەو 4 تا 5 كارمەندیان بۆدابین كردوە كە لە بێكاریاندا نازانن چى بكەن پارێزگار دوو ساڵ بەرلەئێستا بەڵێنى دا كە 5 كۆمپیوتەر و خەتێكى ئەنتەرنێت بدات بەگەنجانى ئەم شارە و بەرپرسى ئیدارەى شاریش لەكتێب خانەكە داى بنێت ،كەچى تاهاتنى پارێزگار بەرپرسى ئیدارەى شار حاشاى لە جێ بەجێ كردنى بڕیارەكەى پارێزگاردەكرد،، پاش دوو ساڵ دەركەوت پارێزگار بەڵێنى خۆى بەجێ هێناوە ،بەڵام لەژورى قائیم قامدا لەجیاتى گەنجانى شار كارى پێدەكرێت و كۆمپیوتەرەكانیش دراون بە فەرمانگەكان ،سەیر ئەوەیە ئێستاش قائیم قام بەبیانوى جۆراو جۆر بە لاوان و گەنجان ڕەوانابینێت ژورە كەى خۆى بەگرنكتر دەزانێت ،ئەمە باشترین بەڵگەیە لە هەست نەكردن بەمەسولیەت و دڵسۆزنەبون ،هۆكارەكەشى ئەوەیە كە ((بەرپرسى ئیدارەى شار سیدێادقى نین و وە ئەنجومەنى پارێزگاریش خەم ساردە كە لە نەتیجەى كارەكانى خۆى ناپرسێتەوە)).

* تاپۆ :-
ئەم شارە شارێكى پڕ ئەهمیەتە لەڕووى
یەكەم : ناوچەیەكى پڕبایەخى كوشتوكاڵیە ....
دووەم : پارێزگاى سلێمانى دەبەستێتەوە بەڕۆژهەڵاتى كوردستانە وە وێڕاى دەڤەرەكانى (پێنجوێن ، هەورامان ، هەڵبجەىشەهید)
ئەمانە وچەند خاڵێكى تر هۆكارى سەرەكین بۆئەوەى بەردەوام و جیاواز لەشارەكانى تر بەشێوەیەكى ناسروشتى زیادبكات ،ئێستا شارێكى گەورەیەو ./.50 ى زیاتر تاپۆى نیە،هەرجارەو بەبیانویەك هاوڵاتیانى ئەم شارە جواب دەكەن ، وێراِى ئەمە 5هەزار ماڵى گەڕكى شێخان حوكمەت ناتوانیت تاپۆى بكات چونكە موڵكى(محمود بەگە) وكیشەى هەیە وەرەسەكەى ئامادەنیە زەویەكان بخرێتە سەر وەزارەتى شارەوانى لەكاتێكدا 200 مەتر زەوى نیە پارەى وەرنەگیرابێت لە هاوڵاتیان لەلایەن خاوەن موڵكەوە .لەكاتێكدا بۆتە ناوجەرگەى شار..بێ بایەخ كردنى تاپۆ دانیشتوى ئەم شارەى نیگەران كردوە .


*قیرتاو :-
بەكورتى و بەكوردى ئەوەى دەیكەن هەڵى دەوەشێننەوە چونكە پرۆژەكانى : ئاو و ئاوەڕۆ و تەلەفون و ... لەبیرچوە یان قیرەكەى تەزویرە وەك پرۆژەكانى تر،جگەلەوەش كۆمەلێك كۆڵان وشەقام لەساڵى 2008قیرتاوكران كەبەداخەوەۆربەسەقەتى كراوەبێ ئەوەى حساببۆبەرزى ونزمى كۆڵانەكان بكرێت پرۆژەكەئەنجامدراوەئێستاكۆڵانەكان ئاویان دەناچێت وبەوپێ یەهەمیشەلەوكۆڵانانەزستانەوپێویستەهاوڵاتیان بەردەوام ماسیحەیان بەدەستەوەبێت بۆدەركردنى ئاووەقیرەكەزۆربەقۆغڵاواتى ئەنجامدراوەئەگەركەسێكى شارەزابیبی نێت وادەزاناێ كەسێ ئەنجامى داوەكەئەسڵەن لەوئیشەنازانێ . بۆیە ئەم شارەبەشێوەیەكى گشتى زستانى قوڕو لیتە و هاوینى تەپوتۆز و خۆڵ .ئەوە لەشۆستەو جوان كارى مەپرسن .

* تابلۆ و تابلۆى مرور :-
لەبەر نەبونى تابلو خەڵكى شارەكەش نازانن گەڕكەكەیان ناوى چیە ، هەركەسەو ناوێك دەڵێت بۆنمونە خەڵك گەڕكێكى ناوناوە فلوجە . كەلێت دەپرسن ماڵتان دەبێت ناوى بارەگایەك ، قوتابخانەیەك ، یان بەرپرسێكى ئەوشارە نزیكت بێت .
مرور وێراِى دەستخۆشیمان بۆماندوبونیان بەڵام سێ ساڵە بەڵێنیان داوە سیماى ئەم شارە بگۆڕن بە دانانى تابلۆ لە سەر شەقامەكان كەچى ئەوانیش پاش سى ساڵ خەونە .

* پۆلیس و ئاسایش :-
لەئەرك و جێ بەجێ كردنى ئەمنیەتدابۆ ئەم شارە دەست خۆشیان لێدەكەین بەڵام بەمەبەستى زیاتركۆنترۆڵ كردنى شارە كەهێزى پۆلیس زیادبكرێت كەلەسەدپۆلیس تێناپەڕن پێویستیان بەكردنەوەى بنكەى نوێش هەیەوهێزەكانى ئاگاركوژێنەوەش هەمان گرفتایان هەیە بەهیواى چارە سەر.

*حزبەكان :
كاریان بۆ تەڕاپۆرت نوسین وە پرسە و سەردان وكۆبونەوە بەچالاكى بنوسن ،كەسێك خەڵكى ئەم شارەبێت لەسەركردەى حزبێك یان لەحوكمەت نیە كە بەراِى ئێمە هۆكارێكى بەرچاوە بۆ بێ ئەهمێت بونى ئەمشارە .
*گوندەكان:
كۆندەكانى ئەم سنورەوەكوسەرجەم گوندەكانى كوردستان وبگرەلەزۆربەشیان زیاترلانكەى پێشمەرگەوشۆڕش بوەوقوربانى زۆریانداوەوخزمەتى پێشمەرگەیان كردوەحەقەبەقەدئەوخزمەتەخزمەتیان پێ بكرێ گوندەكانى ئەم سنوەرەبێ جادەوبێ ئاوبێ مەكتەب وبێ خەستەخانەن بێ خزمەت گوزارین بەكورتى زۆربێ بەشن لەخزمەت گوزارى ئەم حكومەتەى خۆمان هەرچەندەدواى 1991زۆربەیان ئاوەدان كرانەوەلەئێستادابەهۆى نەبونى خزمەت گوزارییەوەزۆربەیان چۆڵ بون وزەختى زۆریان لەسەرشاردروست كردووەئەگەرى ئەوەش هەیەئەوەنەشى كەماون ئەگەرخزمەت نەكرێن ئەوانیش چۆڵى دەكەن بۆیەهیوادارین ئاوەڕى جدى لەوانیش وئێمەش بدرێتەوەچونكەئێمەش خزمەتى زۆرى پێشمەرگەوشۆڕشمان كردوە.
بەڕێزان /ئەم شارە پێوستیەكى زۆرى بە ئاوڕدانەوەیە وێراِى ئەوەى كە ئێمە نوسیومانە سەدان كەم و كورتى ئیدارى و كەم خزمەتى بوونى هەیە ، بۆ یە داوا لە هەموو لایەك دەكەین ئاوڕى مەیدانى و ڕاستى لەم شارە بدەنەوە ، لە هەمووى گرنك تر دەخوازین لیژنە بۆ بینینى ئەم شارە بنێرن .

لەگەڵ ئەوپەڕى ڕزماندا بەو هیوایەى هوكاربین بۆ سەركەوتنى حوكمەتى كوردى.



وێنەیەكى بۆ /
ئەنجومەنى وەزیرانى كوردستان بەڕێز
پەرلەمانى كوردستان لەڕێگەى بەڕێز.....
ئەنجومەنى پارێزگارى سلێمانى بەڕێز....
قائیم قامیەتى سید ێـــادقى بەڕێز ....
شارەوانى سید ێــادقى بەڕێز ...
حیزبە سیاسیەكانى كوردستانى بەڕێز..
ڕێكخراوە سەربەخۆ و مەدەنیەكان لە سیدێـادق بۆ ئاگاداریتان ل .
سەرجەم دەزگاكانى ڕاگەیاندن بۆ ئاگاداریتان
دۆسیەى هەستانەوەى ڕۆژنامەنوسان ئامادەكردنى
هەستانەوەى ڕۆژنامەنوسانى سەیدسادق


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە