Monday, 13/12/2010, 12:00
دوێنێ دادگای به‌رایی هه‌ولێر بڕیاریدا (35) ملیۆن دیناری عێراقی سزای (سۆران عومه‌ر) خاوه‌نی ئیمتیازی گۆڤاری (رێگا مه‌گه‌زین) بدات، به‌وه‌ی ناوبراو له دوو بابه‌تی گۆڤاره‌که‌یدا ناوی پارتی دیموکراتی کوردستانی زڕاندنووه.
(سۆران عومه‌ر) خاوه‌ن ئیمتیاز گۆڤاری (رێگا مه‌گه‌زین) که ئێستا گۆڤاره‌که وه‌ستاوه، له‌و باره‌یه‌وه به (چه‌تر)ی وت: (فازڵ میرانی) له‌سه‌ر ژماره (16)ی گۆڤاری رێگا مه‌گه‌زین داوایه‌کی تۆمار کردبوو، گوایا ناوزڕاندن (تشهیر)مان به پارتی کردووه، یه‌کێکیان راپۆرتێکه له‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان، که به‌یاننامه و لێدوانی پارتیشی تێدایه، یه‌کێکیشیان وتارێکی خۆمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رۆکێک ژیانی هاوڵاتییه‌کانی وڵاته‌که‌ی پێ نه‌پارێزرێت پێویسته ده‌ست له‌کاربکێشێته‌وه.
وتیشی: له (23/9) هه‌تا (12/12/2010) پارتی حوکمه‌که‌شی ده‌رکرد، هه‌موو رێوشوێنه یاساییه‌کانیشی به‌ڕێکرد، پارتی داوای (500) ملیۆنی کردبوو، به‌ڵام دادگا بڕیاریداوه ئه‌بێ (35) ملیۆن دیناری عێراقی وه‌ک قه‌ره‌بوو بده‌م به پارتی.
(سۆران عومه‌ر) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گومانمان هه‌بوو له رێوره‌سمی دادگاییه‌که، چونکه دادگا یه‌ک شاره‌زای دیاری کردبوو بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و دوو بابه‌ته، تا ده‌ستنیشانی بکات ئایا ناوزڕاندنه یان ناوزڕاندن نییه، له‌کاتێکدا پێویستی به سێ شاره‌زا هه‌بوو به‌لایه‌نی که‌مه‌وه، به‌ڵام دادگا یه‌ک شاره‌زای دانا ئه‌ویش ئه‌ندامی سه‌ندیکای پارێزه‌رانه له‌سه‌ر لیستی پارتی، هه‌ربۆیه وتی به‌ڵێ ئه‌وه ناوزڕاندنه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕیاره‌که له‌گه‌ڵ یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ناگونجێت، ئێمه ره‌خنه له بڕیاره‌که ده‌گرین، ئه‌گه‌ر دادگای پێداچونه‌وه خۆی پاراست له کاریگه‌ری حزب ئه‌وا باشه، ئه‌گه‌ر نا، سه‌د ساڵیش زیندانیم بۆ ببڕنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و (35) ملیۆنه، (35) فلس ناده‌م به‌پارتی، چونکه هه‌ستده‌که‌م دادگاییه‌که به ته‌واوی حزب له پشتییه‌وه بووه، ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ش نه‌ده‌ی ئه‌وا چیت هه‌بێ له پاره و زه‌وی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌م وڵاته‌دا هیچم نییه و ته‌نها ته‌سکه‌ره‌که‌م هه‌یه ناوی خۆمی به‌سه‌ره‌وه بێ.
(حیسامه‌دین سه‌رداری) بریکاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه به (چه‌تر)ی راگه‌یاند: تا له دادگای پێداچونه‌وه بڕیاری کۆتایی نه‌درێت قسه‌ی له‌سه‌ر ناکه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست