نامه‌یه‌ک بۆ به‌رێز کاک فه‌رهاد سه‌نگاوی.
Saturday, 27/02/2010, 12:00
برای به‌رێز کاک فه‌رهاد سه‌نگاوی وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن به‌رێزتان که که‌سایه‌تیه‌کی دیاری ناو بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌که‌مانن که‌م تا زۆر کاریگه‌ریه‌کی زۆرتان له‌سه‌ر جۆشدان و بره‌و
پێدانی بزووتنه‌وه‌که مان هه‌بووه وه هه‌موو کات به پاڵپشتی خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش و لێقه‌وماو ناسراوی وه به‌راستی کاراکته‌رێکی به‌هێز بوون له هه‌موو رۆژه دژوار‌و سه‌خته‌کاندا.
برا به‌ریز وه‌ک دیاره به‌رێزتان به‌ده‌نگه زوڵاڵ و قه‌ڵه‌مه جوانه‌که‌ت پشت و په‌نای خه‌ڵکی هه‌ژار وئه‌نفالکراو، دژی گه‌نده‌ڵی بوون، دژی مه‌حسووبیه‌ت، دژی واسته‌و به‌رتیل خواردن دژی هه‌موو ناعه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی وه‌ستاونه‌ته‌وه.
وه به‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و جیهاندا دیاره که ده‌سه‌ڵاتی کوردی چه‌ند بوه‌ته هۆی تێکشکاندنی تاکی کورد به‌تایبه‌تی ئیمه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفال ئێمه که هه‌تا رۆژێک بوو چیمان بۆ شۆرشی کورد کرد. تۆ خۆت ئاگاداری که خه‌ڵکی قه‌لاسێووکه به‌گشتی وه به تایبه‌تی گونده‌کانی عه‌سکه‌رو گۆپته‌په‌که شۆێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و داڵده‌و پشتیوانی پێشمه‌رگه‌و رێکخستنه‌کان و لانکه‌ی شۆرش بوون.
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئستا سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له‌و گوندانه بکه‌ی هه‌رهه‌مان ئه‌و گوندانه‌ن که‌له رۆژی 3/5/1988 درانه به‌ر هێرشی نامرۆڤانه‌ی چه‌کی کیمیایی رژێمی به‌عس وه به فه‌رمانی راسته‌و خۆی عه‌لی کیمیایی و جێبه‌جێکردنی سوڵتان هاشمی دۆست و لایه‌نگری کورد!!!!!!!!!!!!!!!!!!
وه‌هه‌روه‌ها به‌فه‌رمانده‌یی نه‌زار خه‌زره‌جی که ئستاش وێنه‌ی نه‌زار خه‌زره‌جی له‌لای خه‌لکی گوندی عه‌سکه‌ر ماوه که چۆن ژن و مناڵ و خه‌ڵکی هه‌ژار راپێچی ناو ایڤاو ئۆتۆمۆبیله‌کانی رژێم ده‌که‌ن.
هه‌مومان ده‌زانین دوا پێکهێنانی دادگا ی باڵای تاوانه‌کان له به‌غدا وه به‌دواداچون بۆ که‌یسی ئه‌نفال دوای روخانی رژێم که به ماندو بوون و شه‌ونخونی زۆر خه‌ڵکی به توانا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ماوه‌ی 63 دانیشتن‌دا له‌لایه‌ن دادوه‌ر(محه‌مه‌د عورێبی) که له‌لای خه‌لکی ئه‌نفالکراوه‌کان به (محه‌مه‌د کرێدی)
ناسراوه که به‌راستی له‌گه‌ڵ هه‌ر شایه‌دێک دا که ده‌چوو بۆ دادگا وه‌ک شا‌یه‌ده‌که فرمێسکی ده‌ڕشت توانیان که‌م تا زۆر ئه‌و که‌یسه زیندوو بکه‌نه‌وه وه تاوان باران بده‌نه دادگا .
هه‌روه‌ها له دوو هه‌واڵی زۆر دڵخۆشکه‌ر دا ئه‌و فرۆکه‌وانه‌ی که گوونده‌که‌ی منی بۆردومان کردبووگوندی (عه‌سکه‌ر) ده‌ست کوڕانی ڕێکخستنه‌کان که‌وت له شاری که‌رکوک وه ده‌ست به سه‌ر کرا له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌وانه‌که‌ی که هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومان کردبوو. به‌ڵام نه‌ک هه‌ر بڕیاره‌که‌ی دادگای باڵای تاوانه‌کان جێبه‌جی نه‌کرا وه بڕیاری دادگا پشت گوێ خرا به‌ڵکوو له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی کورده‌وه له به‌غدا دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستانه‌وه تا کاتی ئه‌م نوسینه زۆر رێزیشان لی ده‌گیرێت له‌لایه‌ن سه‌رکرده کانمانه‌وه وه هه‌روه‌ها هه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که ئازاد کران!!!!!!!!!!!!! .
به‌ڕێزم له‌وانه‌یه له قسه‌کانمدا هه‌ست به ئازاره‌کانم بکه‌ی!!!! منێک که پاشماوه‌ی ئه‌نفال پاشماوه‌ی خێزانێک شه‌هید کراو شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌م که که‌سوکاره‌که‌م شه‌هید بوون، هیج کات که‌سێک به سه‌رکرده‌ی خۆم نازانم که به‌رگری له تاوانباره‌کانی ئه‌نفال بکات من چه‌ندین دۆستی غه‌یری کوردم هه‌یه که هه‌موو کات ئه‌وه‌م به‌چاودا ده‌ده‌نه‌وه‌که پێم ده‌ڵێن ئێوه خۆتان که‌یسه‌کانی خۆتان بچوک ده‌که‌نه‌وه خۆتان به‌رگری له تاوان باران ده‌که‌ن که به راستی به‌مه‌ش جارێکی تر برینی ئیمه‌ی ئه‌نفال کراو ده‌کولێننه‌وه وه هه‌موشیان به به‌ڵگه‌وه قسه‌ده‌که‌ن.
برای به‌ریز ماوه‌یه‌که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که گوایه چه‌ند لایه‌ن و تاقمێک داوای لی کردوون که چیتر به‌ده‌نگه زووڵاله‌که‌ت پشت و په‌نای هه‌ژاران نه‌بن و زیاتر به شان و باڵی خۆیاندا هه‌ڵبده‌ن.. تۆ ئازادی هه‌رچیه‌ک ده‌که‌یت یان چی بریارێک ده‌ده‌یت به‌لام من یاخود زیاتر بڵێم ئێمه وه‌ک که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان به‌تایبه‌تی گوندی عه‌سکه‌ر که‌خاوه‌نی زیاتر له 350شه‌هیدی ئه‌نفال و نزیکه‌ی 20 شه‌هیدی سه‌نگه‌ر وه 8 شه‌هیدی قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵین ،زۆر دڵگران ده‌بین که له‌لایه‌ک به‌شان و باڵی که‌سا نێک دا هه‌ڵبده‌یت که هه موو ڕابردووی هه‌ر دژی که‌سوکاری شه‌هدان و
پێرۆزیه‌کانی گه‌له‌که‌مان بێت که‌سانیک که ده‌ستی هه‌بێت له ئازاد کردنی تاوان بارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه.
جا به پیوستی ده‌زانم ئه‌گه‌ر ده‌نگه زوڵاله‌که‌ت بۆخزمه‌تی ئه‌وکه‌سانه‌یه تکایه هیچ کات به‌شان و باڵی ئه‌نفال دا هه‌ڵمه‌ده وه برینه کانمان بریندار مه‌که‌نه‌وه ئێمه تۆمان به کوڕی گه‌رمیان هه‌ژمار ده‌کرد تۆ رۆڵه‌ی ئه‌نفالکراوی گه‌رمیان بووی .
به‌راستی زۆر داوای لیبوردنت لی ده‌که‌ین تکایه تکایه تکایه با هه‌موومان راستیه‌کان بزانین سه‌رکرداکانی ئه‌مڕۆ هه‌مویان بازرگانی به ئێمه‌ی ئه‌نفالکراوه‌وه ده‌که‌ن له به‌غدا.
دوباره ئه‌گه‌ر به‌شان و باڵی که‌سێکدا که هه‌موو سووکایه‌تیه‌ک به‌گه‌له‌مه‌وه بکات وه تاوان باران ئازاد بکات ده‌وڵه‌تی کوردی به حه‌رام بزانیت!!!!!!! تکایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی ئه‌نفال مه‌هێنه وه برینه‌کانمان مه کولێنه‌وه جونکه ئه‌وکات ده‌نگه‌که‌ی تۆش ده‌بێت به به‌شێک له بازرگانی کردن به ئێمه‌ی ئه‌نفال کراوه‌وه .
زۆر سوپاس
مامۆستا اسماعیل عه‌سکه‌ری
[email protected] استرالیا سیدنی
27/02/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست