کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌واڵه ‌گه‌رم وگوڕه‌كانی هه‌ولێر و کاره‌ قێزه‌وه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پارتی

Monday, 05/09/2011, 12:00


1- پاش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی (كه‌نعان شاكر)ی بریكاری هه‌واڵگری توركیا (میت) به‌سه‌یاره‌ چه‌ند كارمه‌ندێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌و‌لێری كوشت و زامداركرد، تاوانبار به‌فه‌رمانێكی ته‌له‌فۆنی (میت) بۆسه‌رۆكی هه‌رێم گوزرایه‌وه‌ توركیا و به‌شێت له ‌قه‌ڵه‌م دراو ئازادكرا پاش ئه‌وه‌ی به‌زمانی خۆی له‌ ته‌له‌فزێۆنه‌ ڕووزه‌رده‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌رنامه‌ی (زووم ئین)دا دانی به‌تاوانه‌كه‌ی ناو ڕاشكاوانه‌ ووتی كه‌ سویجی سه‌یاره‌ی باوكی بردووه‌و چۆته‌ پیاسه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی!
جا لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا ژماره‌ی ئه‌م جۆره‌ شێتانه‌ چه‌نده‌ له‌ كوردستاندا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ كوڕی پیاوێكی فه‌قیر بوایا ئیستا له‌كوێ ده‌بوو؟ ‌كه‌س وكاری قوربانیان چه‌ند به‌م پاساوه‌ ڕازی ده‌بن؟ جێگای به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه ‌(كه‌نعان شاكر)ی باوكی تاوانبار مه‌سئولی حیزبی توركمانیه‌و ره‌فیق حیزبیه‌كی عه‌یار 24ی سه‌رده‌می سه‌ددامه‌و به‌رپرسی (جیش الشعبی) بوو وه‌ناوو جێگای كاركردنی لامان ماوه‌ له‌كاتی سه‌ددامدا!

2- له‌ درێژه‌ی ده‌ست درێژیه‌كانی ماڵی (شێمه‌ی هڕونی)كۆنه‌ موسته‌شاربۆ سه‌رهاوڵاتیانی شاری هه‌ولیردا، له‌م چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كوڕی شێمه‌ ڕێگای ده‌كه‌وێته‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێرو پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ ناهێڵن به‌چه‌كه‌وه‌ بچنه‌ ناو نه‌خۆشخانه‌، هه‌ڵده‌ستن به‌چه‌ككردنی پاسه‌وانه‌كان وچینێكی چاكیان تێهه‌ڵده‌ده‌ن وده‌ڕۆن، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، ناوبراو به‌خۆی ناوێرێت بچێته‌ جێگای مه‌به‌ست و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ (رائید سه‌روه‌ت) ده‌نێرێت و یه‌كێك له‌پیاوه‌كانی شێمه‌ ده‌ستگیر ده‌كات، به‌ڵام كه‌ هه‌واڵ ده‌گاته‌ كوڕی شێمه‌ پارێزگاری هه‌ولێر یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ ڕائید (سه‌روه‌ت) ده‌كات و داوای لێده‌كات كه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ كوڕی شێمه‌ بكات و نه‌فه‌ره‌كه‌ی ته‌سلیم بكاته‌وه‌، به‌ڵێ ناوبراو كه‌ ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست پێشوازی تایبه‌تی لێده‌كرێت و پیاوه‌كه‌شی به‌ڕێزه‌وه‌ ته‌سلیم ده‌كرێته‌وه‌!جێگای به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ پیاوه‌كانی شێمه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژن وپیاوێكی عه‌ره‌ب ده‌ستگیر ده‌كه‌ن به‌ناوی ئاسایش و ده‌ست درێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ به‌ به‌رچاوی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكه‌وه‌!هه‌روه‌ها جێگای به‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا پاش ئه‌وه‌ی نه‌قیبی هاتوچۆ(ئه‌سكه‌نده‌ر) ده‌یه‌وێت یه‌كێك له‌سه‌یاره‌ بێ ژماره‌كانیان ده‌ستگیربكات چینێكی باشی تێهه‌ڵده‌ده‌ن وپاش ئه‌وه‌ی جه‌نابی (ڕزگار كۆچه‌ر)یش خۆی و كامیرای زووم ئینه‌كه‌ی ده‌گاته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ وه‌ ده‌یه‌وێت كاره‌ساته‌كه‌ تۆماربكات چینێكی موعته‌به‌ریش له‌ ناوبراو هه‌ڵده‌ده‌ن و ده‌ستێكی ده‌شكێنن وئینجا زۆر به‌سه‌لامه‌تی بۆی ده‌رده‌چن!
جا لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌ جه‌نابی سه‌رۆك بپرسم كام یاساو كام سه‌روه‌ریه‌ كه‌ جه‌نابی هه‌موو كاتێك كردوویه‌تیه‌ قسه‌ی سه‌رزمان وبن زمانی، جێگای به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌كاتی خۆیدا ده‌یانووت (جاشایه‌تی وپاشایه‌تی)، به‌ڵام من وام پێباشتره‌ كه‌ جه‌نابی سه‌رۆك فه‌رمانێك ده‌ربكات وبیكاته ‌(شێمایه‌تی وپاشایه‌تی)!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە