نامه‌یه‌کی کراوه بۆحمهی حاجی محمو
Thursday, 18/06/2009, 12:00
کاکی بهڕێزکاکهحمه به‌هیوای له‌ش ساغیتم .
ده‌مانێکه له‌دورو نزیک ئاگاداری جه‌نابتم و له‌به‌ر ناوی سۆسیالیست که ڕیزێکی تایبه‌تیم بۆ خه‌باتی ئه‌و حزبهوخوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانی هه‌یه ،ئه‌وکاته‌ی که سۆسیالیست هێزێکی سه‌ره‌کی بوو مایه‌ی خۆشحاڵی گه‌ل بوو به‌نده‌ش ماوه‌یه‌ک میوانی سه‌رکردایه‌تی بووم له دۆڵه‌توو تا گواستنه‌وه‌ی مقهرهوکان بۆ پشت ئاشان بۆیه خۆم به قه‌رزاری ئه‌و حزبه ئه‌زانم ، هه‌میشه سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌وحزبه جێگای خۆشحاڵیم بووه و نسکۆکانیشی دڵگرانی کردوم ،به‌داخه‌وه که ئه‌نجامی ئهوخهباته سه‌خته‌و لافاوی خوێنی گه‌شی ئه‌و شه‌هیده هه‌رگیز نهمرانهو ئه‌و مێژووه پڕ سه‌روه‌ریه‌ی حزبی سۆسیالیست ئاکامه‌که‌ی به‌و حزبه گه‌شت که جه‌نابتان ئه‌مرۆ به‌و ئاقارهتان بردووه که به زه‌ڕه‌بینیش سۆسیالیستێکی زه‌مه‌نی شاخی تیانابینیتهوه .برای به‌رێز سۆسیالیست ئایدۆلۆجی و به‌رنامه‌کانی تا کۆنگره‌ی یه‌کگرتن ڕون و ئاشکرابوو زۆری ململانیه‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی له‌سه‌ر عه‌یاری چه‌پ بوو که ئه‌مه‌ش بووه هۆی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی حه‌له‌قه‌ی سه‌قافی و پاشان جیابونه‌وه‌ی کاک قادر عزیز‌و هه‌ڤاڵه‌کانی ،جه‌نابت له سورێن حزبێکی جیاواز بوی بۆخۆت به‌ناوی سۆسیالست و به‌ڕه‌نگی ئێرانی .ئێستاش پاش ئه‌و هه‌موو یهکگرتنو هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه ،جارێکی که به‌و ناوه هاتیته مه‌یدانه‌وه له ژێر باروو دۆخی شه‌ری براکوژیدا کهلهبارو گونجاو بو بۆ بازاره‌که‌ی جه‌نابت ،له‌به‌ر پاڵهپهسستۆی پارتی ویه‌کێتی نه‌ت توانی هه‌مان ناو به‌کار بهێنی ئه‌وه‌بو له کۆنگره‌ی 94 خۆت کرد به سۆسیال دیموکرات بێئه‌وه‌ی له‌مانای ئه‌وناوه تێبگه‌ن بۆیه بون به حزبێکی علمانی ،وه‌ک له وته‌کانی خۆتدا چه‌ندجار هه‌وڵتانداوه له سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپا نزیک ببنه‌وه وکاری زۆریشت بۆکردوه ته‌نانه‌ت له کاتی دروست بونه‌وه‌تان به پێی چاوپێکه‌وتنێکی گۆڤاری هه‌ڵبوون ژماره21 له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی چه‌پی ئیسرائیلی داوای په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته کردووه .ئێستا پێم سه‌یره حزبێکی وه‌ک ئێوه حاشا له بونی علمانی خۆتان ئه‌که‌ن ،یان له‌به‌ر خاتری ئێران و ئه‌و دوو حزبه ئیسلامیه‌یه .به‌ڕیزم ئاو‌ڕیک له‌خه‌باتی خۆت و مێژووی سۆسیالست به‌ره‌وه ،مافی خۆته له به‌ره‌ی بهرهاڵستکارانی به‌ڵام به‌به‌رنامه‌و کار ئه‌وی من چاودێری چاوپێکه‌وتنه‌کانی تۆ ئه‌که‌م ،به‌رهه‌ڵستکاری ئێوه ته‌نها
بودجه‌یه که پشکی ئێوه که‌متره له‌وانی تر ،ئێوه‌ش به‌شداری حکومه‌ت و په‌رله‌مانتان کردووه ده‌بوو ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌تان له دێر زه‌مانه‌وه ئاشکرابکردایه تاکو ئێستا وه‌ک چه‌کێک به‌کارتان بهێنایه .هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم هیچکام له حزبه‌کان بودجه‌یان هه‌بێت ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه له سستمی هیچ دهوڵهتێکا نیه ته‌نها له کوردستان نه‌بێ ،به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌کوردستانا حزبه‌کان بوون به دائیره‌و ئه‌ندامه‌کانیان فه‌رمانبه‌رن و مووچه وه‌رده‌گرن. ئیتر به‌هیوای کاکه حمهم ببێته حزب و خه‌ڵکانی ڕیک و پێک وڕۆشنبیر له ده‌وری حزبه‌که‌ی کۆ بکاته‌وه و باسی چاکسازی بکات نه‌ک شیوه‌ن بۆ بودجه‌ی حزبه‌که‌ی بکات که ساڵانه 5ملوێن و200هازار دۆلار وه‌ر ئه‌گرێت که له‌کاتێکا له به‌ریتانیا گه‌وره‌ترین حزب 150 هازار پاوهب بۆ یه‌ک ساڵ و ده‌بێت سهرفهکهشی هه‌موساڵێک بدرێت به ده‌زگای زه‌ریبه به باوه‌ر پێکراوی.
/ لنده‌ن
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست