کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شوره‌ییه‌کانی مه‌سعود وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم

Monday, 30/11/2009, 12:00


مه‌سعود بارزانی که‌ خۆی به‌ زۆر کردووه‌ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم جگه‌ له‌ گێله‌ پیاوێک له‌ هیچی تر ناچێت ئه‌گه‌ر مسته‌فا بارزانی باوکی کۆمه‌ڵێک پوشی کۆکردبێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌م هاتووه‌ فویه‌کی لێ کردووه‌

خوێنه‌ران سه‌رنج بده‌ن :

ئه‌م سه‌رۆکه‌ که‌ دێته‌ سه‌ر باسی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی کورد باسی ئه‌نفال و کیمیاباران ده‌کات له‌ کاتێکدا به‌ به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه‌ ده‌بابه‌ی به‌عسی هێنایه‌وه‌ کوردستان
کاتێ دێته‌ سه‌ر باسی ئیسلام خۆی وه‌ک کوڕه‌ مه‌لایه‌ک نیشان ئه‌دات له‌ کاتێکدا موسادی ئیسڕائیلی مامۆستایه‌تی و خاوه‌نی چه‌ندین مه‌لهای وه‌ک مه‌لهاکانی ئامێدیه

له‌ باسی سامانی ده‌وڵه‌ت و گه‌نده‌ڵیدا خۆیمان لێ ئه‌کات به‌ شه‌ریفی مه‌که‌ به‌ڵام به‌ به‌رچاوی ئه‌م خه‌ڵکه‌وه‌ به‌ هه‌زاران دۆلار ڕۆژانه‌ ئاودیو ئه‌کات و خاوه‌نی چه‌ندین کۆمپانیایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له‌ کاتێکدا گه‌نجی وڵاته‌که‌ی گیرۆده‌ی بێکارییه‌

که‌ دێته‌ سه‌رباسی مه‌سه‌له‌ی ژنان خۆی به‌ به‌رگریکاریکی باشی ژنان ئه‌زانێت له‌ کاتێکدا پێی شه‌رمه‌ ژنه‌که‌ی له‌ شاشه‌دا ده‌ربکه‌وێت

که‌ دێته‌ سه‌ر باسی یاسا ئه‌ڵیت (نابێت که‌س له‌ یاسا به‌رزتر بێت) به‌ڵام به‌ به‌رچاوی خۆیه‌وه‌ ڕۆژانه‌ بنه‌ماڵه‌و حزبه‌که‌ی سه‌ر پێچی یاسا ئه‌که‌ن و حسابی قۆنه‌ره‌یه‌کیش بۆ قسه‌ کانی سه‌رۆکه‌که‌یان ناکه‌ن

له‌ باسی پاراستنی سنوری هه‌رێم ئه‌ڵێت قبوڵی ناکه‌ین سوپای بێگانه‌ یه‌ک مه‌تر سنوری هه‌رێم ببه‌زێنێت به‌ڵام بینیمان که‌ نه‌ک یه‌ک مه‌تر به‌ڵکو هه‌زاران مه‌تریان به‌زاندو له‌ گوڵ کاڵتریان پی نه‌وترا

که‌ دێته‌ سه‌ر باسی هونه‌ر کۆبونه‌وه‌ به‌ هونارمه‌ندان ئه‌کات و پشتگیری خۆی بۆ هونه‌ر ی ڕه‌سه‌نی کوردی دوباره‌ ئه‌کاته‌وه به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی ئه‌ڵێت سه‌رۆک زۆر حه‌ز به‌ گۆرانی تورکی ئه‌کات



بۆیه‌ من لێره‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌ڵێم که‌ ئه‌گه‌ر کوردایه‌تی ئه‌که‌یت ئه‌وا به‌ کرده‌وه‌ کوردایه‌تی بکه‌ نه‌ک به‌ قسه‌ چونکه‌ ئه‌م جیله‌ی ئێستا زۆر له‌وه‌ وریاترن که‌ تۆ پێشبینی ئه‌که‌یت وه‌ ئه‌و کرده‌وه‌ قێزه‌ونانه‌ی که‌ له‌ ڕابردودا کردوته‌ ئێستا بۆ چوار ساڵی تر دوباره‌ی مه‌که‌ره‌وه ئه‌گه‌ر له‌ ڕابردودا پشتگیری سه‌دامت کرد ئه‌گه‌ر جاشی تورکیا بویت ئه‌گه‌ر سامانی وڵاتت تاڵان کرد ئیتر به‌سه‌ ئێستاش ئه‌توانیت به‌م چوار ساڵه‌ی که‌ ماوته‌ که‌مێک ویژدانت ئاسوده‌ بکه‌یت
به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێت ناکرێت ئه‌گه‌ر بێ ده‌سه‌ڵاتی له‌ حیزبه‌که‌تدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکیکی کارتۆنیت ئه‌وا به‌ ئاگا وه‌ره‌وه‌و تف له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆت بکه‌و ڕاستیه‌کان بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە