واهاتین بۆ قەندیل بۆ پاراستنی شەرەفو ناموس و خاك و خوشکو برا گەریلاکانمان
Tuesday, 19/07/2011, 12:00
ئێمە وەك کۆمەڵێك گەنجی باشوری کوردستان کە پێك هاتوین لە 23 کەس بریاری چون بۆ قەندیل و وەستانەوە دژی سەربازە داگیر کەرەکانی دوژمنی کوردستان مانداوە،
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابوردو هێزەکانی پاسدارانی ئێران دەستیان کرد بە تۆپ باران کردنی نیشتیمانی دایکمان و شەهید کردنی هاونیشتیمانیان مانو بریندار کردنی ناموس و شەرەفی کوردایەتیمان، کە بریتین لە خوشکو برا گەریلاکانمان ویستمان برۆین رێگەی سنوری ئێران کوردستان لە پشتی قەڵادزە بگرین نە هێڵین هیچ جۆرە هاتو چۆیەک بکرێت لە نێوان ئیران عێراق، بەڵام هێزەکانی ی ن ک ڕێگریان لێکردین و هەڕەشەیان لێکردین نەیان هێشت دواتر ئەم شەو بڕیاری ئەوەمان دا کە چەك هەڵبگرین و ئەم رۆش دواین مەنزڵگەمان بێت دانیشتن لە ماڵەکانمان ،
ئەوم گروپە کە ماوەی ٣ رۆژە ئەو بریارەماند اوەو لە نێوان خۆمان هەرکەسەو هاو ڕکانی ئاگادار کردەوەو لە کۆتایدا گەیشتینە ئەو بڕیارەی
ئێمە کە پێك هاتوین زیاتر لە140 گەنج کە دانیشتوی شارەکانی کوردستانی باشورین،
ئەم ڕۆ 23 کەس مان ئەم ڕۆ بەرەو قەندیل ڕێدەکەون لە ڕێگەی چیای کێوەڕەش زێرنەکێو بۆ قەندیل .دوای گەیشتنی ئەو 23 کەسە وەجبەی دوەم ڕێدەکەوێت
9 گەنجی دەڤەری پشدەر و بیتوێن ،3گەنجی گەرمیان،1 هەلەبجەی شەهید،5شاری سلێمانی 3کۆیە،2چوار قوڕنە
ئەمشەو کاتژمێر ١١:25دەقە هەر 23 کەسەکە ئامادەبوون و بەڕێکەوتن بەرەو قەندیل ئەو بڕیارەش دوای ئەوە هات کە هێزەکانی ی ن ک ڕێگەیان نەداوە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە رەوانە بکرێن ئێمە لەنێوانماندا ٤ دکتۆر و محاونتوبمان تیایە وە لە هەمان کاتدا گروپی دووەم کە بەرەو قەندیل چەکی شەرەف و خیرەت دەکاتە شانیان 38 گەنجن کە پێك هاتون لە کۆمەڵێك رۆژنامە نوس و خوێندکار بەرەو قەندیل چەکی شەرەف هەڵدەگرن ئەو قەندیلەی لانکەی هەڵگیرسانی هەموو شۆرشە کانی کورد بوە وە کۆمەڵێك لە هاو ڕێ یانیشمان بریارمان داوە گەر لەماوەی کەمدا حزبە کوردستانیە رۆژ هەلاتیەکانی دانیشتوی کۆیە و کەمپەکان بەشداری نەکەن ئەوا ئێمە دژیان دەوەستینەوە بەتایبەت دێموکراتی ئێران کۆمەڵە هەر وەك چۆن دژی سەربازانی ئێران دەوەستینەوە ئاواش چالاکی دژیان ئەنجام دەدەین ، بۆیە ئێووەش با بەس بێت نان خواردنی چێشتخانە و سەیر کردنی تیڤی لەتەك مەسولە گەندەڵەکانی باشور ، داواش لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەین تکایە هەمووتان چەکی شەرەف بکەنە شانتان دژی دوژمنان بوەستنەوە و بەر گری لە خاك و ناموس تان بکەن لە چیاکانی قەندیل دوای گەیشتنی 23 گەنجەکە ناو شوێن و ناسنامەیان بڵاو دەکەینەوە لە ڕاگەیاندنەکان بۆیە دەڵێین تکایە با بەس بێت دانیشتن بابەس بێت سوکایەتی ناموس و خاك با ئەم جارە دەرسێك دابدەین بە گوێی دوژمن و داگیر کەران
داواش لە تەواوی پێشمەرگە دێرینەکان و هێزە نیشتیمانیەکان دەکەین تکایە ئێوەش بەرەو بەرەکانی جەنگ بەڕێبکەون و مە هێڵن شەرەف و ناموستان بریندار بکرێت بەدەست پاسدارانی ئێرا ن و ئاغاکانیان،
داواش لە دکتۆر و خاوەن سەیدەلیەکان دەکەین تکایە بەسە بەناوی ترسو نان براو کردن ئێوەش جانتاکانتان پڕ بکەن و بەرەو چیای قەندیل ڕیگە بگرن بۆ هاو کاری کردنی شەهید و بریندارەکان با نیشانی دەسەلاتە گەندەڵەکەی باشوریش بدەین گەر ڕێگە بگرن لە بەردەم بریندارانی گەریلا ئەوا ئێمە دەچین بە دەمیانەوە وەك چۆن چوین
داواش لەو کەسانەدەکەین کە دەیانەوێت بەشداری لەم پیرۆزیەدابکەن تکایە پەیوەندی بکەن بەم ئیمالەی خوارەوە
ناموس شەرەف خاك سوکایەتی پێدەکرێت بەسە بێدەنگی کچان و کورانی گەریلا ناموس و شەرف مانن خاك مان ژیانمانن
گروپی پشتگیری بۆ قەندیل
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست