کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌پێی دوبه‌ڵگه‌ هه‌ڵۆ نه‌جات سه‌رۆکی باندێکی ترۆرستیه‌، نه‌ک به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی کرکوک!

Tuesday, 14/09/2010, 12:00


زۆر له‌ مێژه‌ ده‌مه‌وێ توێژینه‌وه‌یه‌ک یان به‌ دوا چونێکی ورد له‌سه‌ر ئاسایشی که‌رکوک بکه‌م و به‌ دوای ورده‌کاریه‌کانی ئه‌و ده‌زگایه‌ بکه‌وم به‌ڵام زۆر ئاسته‌نگی ده‌هاته‌ رێم و نه‌م ده‌زانی چۆن و به‌ چی رێگایه‌ک ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بو پێی بگه‌م ،ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رایه‌وه‌ بۆ دو هۆکار ، یه‌که‌میان ئه‌وه‌بو که‌ که‌سم نه‌ده‌ناسی و دوهه‌میشیان ئه‌و هه‌مو پرسگه‌و دیواری به‌رلینه‌ی که‌ له‌به‌ر درگای ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ دروست کرابون نه‌خشه‌که‌ی لێ ده‌شێواندم ئه‌گه‌ر نا له‌ دروست بونی ئه‌و ده‌زگایه‌ سه‌در سه‌د له‌وه‌ دڵنیابوم که‌ به‌رێوه‌به‌رو کارمه‌نده‌ ده‌ره‌جه‌ داره‌کانی ئه‌و به‌رێوه‌ به‌رایه‌تیه‌ له‌ دایک بوی تۆره‌که‌ی (شێخ زانا) ن و له‌وان که‌مترنین چونکه‌ به‌پێی ئه‌و نامه‌یه‌ی که‌ شێخ قادری چوێسه‌ له‌ گۆڤاری لڤین ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌کات ئه‌وا رێگاکه‌ی بۆ من زۆر نزیک کرده‌وه‌و پێویستیم به‌ خۆ ماندوبون نه‌ما .
شێخ قادری ره‌ئیس عه‌شره‌ت و ئیرشادو موریدی قادری ته‌نها ئه‌وه‌ی نه‌گوتوه‌ که‌ محمه‌دی جوانه‌مه‌رگی کوری به‌ده‌ستی ئه‌و بانده‌ ترۆر کراوه‌ که‌ ناوی ئاسایشی که‌رکوکه‌ ، که‌ بری 50 ده‌فته‌ر دۆلاریان داوا کردوه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا کوره‌ بێتاوه‌نه‌که‌یان ترۆر کردو وه‌ک گوڵێک له‌ سه‌ر شه‌ستی سلیمانی بۆیان فرێ دان ، دیاره‌ ئه‌م بانده‌ له‌ ‌بری ئه‌و پاره‌ خه‌یاڵیه‌ی که‌ بۆیان ره‌وانه‌ کراوه‌ موژده‌ی خۆشیان بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی ره‌وانه‌ کردوه‌ به‌ڵام بیریان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ گه‌ر محه‌مه‌دی بێ گوناح و بێ تاوان به‌ زیندویی را ده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی بکرێت ئه‌وا نه‌خشه‌که‌یان لێ تێک ده‌چێت ، هه‌ر بۆیه‌ نه‌یان توانی وه‌ک ئه‌و کوره‌ تورکمانه‌ی که‌ له‌ کوردستان تیڤی سیناروێ که‌یمان بینی که‌ له‌ماڵێکدا به‌ده‌ست به‌ستراوی و به‌ده‌م به‌ستراوی ئازادیان کرد ،کارێکی له‌و چه‌شنه‌ش بۆ محه‌مه‌د ببیننه‌وه‌ چونکه‌ محمه‌دی بێ تاوان و جوانه‌ مه‌رگ بو به‌ قوربانی 50 ده‌فته‌ر.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ هۆی ترۆر کردنی محه‌مه‌د ئه‌وه‌ بو که‌ له‌ خودی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ زیندان بو ، بۆیه‌ پێیان وابو گه‌ر زیندو بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا به‌یه‌کجاری سریان هه‌ڵده‌ماڵدرێت و ریسه‌که‌یان ده‌بێته‌وه‌ به‌خوری.
لێره‌دا پرسیارێک له‌ ده‌زگای پاراستن و ئاسایشی گشتی پارتی ده‌که‌م ئایا له‌ ماڵێکدا زیندانیه‌ک ئازاد بکرێت و بدرێته‌ میادیای پارتی و هه‌موجیهان بیبینی به‌ڵام نه‌که‌س بزانێ ئه‌و ماڵه‌ ماڵی کێیه‌و نه‌ که‌سیش بپرسێ و هه‌رواش به‌ئاسانی کارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی ئه‌و ده‌زگایه‌ بخزێنه‌ نێو ئه‌و ماڵه‌ و به‌ند کراوه‌که‌ ئازاد بکرێت بێ ئه‌وه‌ی فیشه‌کێک بته‌قێ ، له‌هه‌مانکاتیشدا له‌ میدیاکانی پارتی وه‌ک سیناروێیه‌ک نیشانی خه‌ڵکی بده‌ن و ئه‌نجامه‌که‌ی له‌ خه‌ڵکی کوردستان بشارنه‌وه‌ ، ئایا ئه‌مه‌ سیناروێیه‌ به‌هه‌ند وه‌ر ده‌گیرێت ؟؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگایه‌ خۆی به‌ ده‌زگایه‌کی فه‌عال زانی بۆ ماڵه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا نه‌کرد؟؟؟؟ کوائه‌و به‌دیل گیراوه‌ که‌ بکوژی محمه‌دی جوانه‌مه‌رگ بو بۆ نه‌درایه‌ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن کوا بۆ ته‌رمی کوژراوه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کرد ؟؟ کوا ئۆتۆمبیله‌ گیراوه‌که‌ ؟؟ ئایا ده‌زگای ئاژانسی پارتی و پرۆفیسۆرانی ئه‌من و ئاسایش بۆ تا ئێستا لێپێجینه‌وه‌تان له‌سه‌ر ئه‌و سامانه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌یه‌ نه‌کردوه‌ که‌ هه‌ڵۆ نه‌جات به‌ده‌ستی هێناوه‌ ؟؟؟ چه‌ند جار لایه‌نی مه‌عنی به‌ سه‌فته‌ دۆاری به‌ هه‌ڵۆ به‌خشیوه‌ ؟؟؟ یان هه‌مو ئه‌و داهاته‌ ی که‌ ئه‌مرۆ هه‌ڵۆی ترۆریست به‌ده‌ستی هێناوه‌ خوێنی محه‌مه‌ده‌ لاوه‌ بێ گوناحه‌کانه‌ ؟؟؟ بۆیه‌ شێخ قادری چوێسه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ش شه‌رمی کردوه‌ له‌ نامه‌که‌دا راسته‌و خۆ بڵێ هه‌ڵۆ نه‌جات کوره‌که‌ی منیان ترۆر کردوه‌، ده‌ک شه‌رمه‌زاربن بۆ ئه‌من و ئاسایشێک که‌ ئێوه‌ ی ترۆریست به‌رێوه‌ی ببه‌ن ، ئێستاش ئێمه‌ی درێژه‌ده‌ری رێبازی قادری له‌ چاوه‌روانی وه‌ڵامی مه‌سعودنین و چاوه‌روانی بریاری ئه‌و ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بێ وه‌ڵام مایه‌وه‌ ئه‌وکاته‌ هه‌ڵوێستێکی دیکه‌ له‌به‌رنامه‌دایه‌ و هیوا خوازین مه‌سعود  ئه‌مه‌ش نه‌کاته‌ دویسه‌که‌ی زه‌رده‌شت و زه‌رده‌شته‌کان و وه‌ڵامێکی راسگۆیانه‌ بداته‌وه‌ چونکه‌ موریدانی رێگای قادری چاوه‌روانی وڵامیان ده‌که‌ین.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە