کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا درۆ هه‌لبه‌ستن له‌ کۆمه‌لگای کوردیدا کولتوره‌؟

Saturday, 23/01/2010, 12:00


هه‌موو گه‌لو نه‌ته‌وه‌یه‌ک درۆزنو درۆ هه‌لبه‌ستنی تێدایه‌ به‌لام هێنده‌ی له‌ناو کوردا درۆ هه‌لبه‌ستن هه‌یه‌ له‌ناو هیج نه‌ته‌وه‌یه‌کدا نه‌بۆته‌ کولتور مه‌به‌ست کولتور که‌ بوبیته‌ به‌شک له‌ ژیانی رۆژانه‌.درۆ کردن له‌ پیناوی بژیوی ژیاندا بۆته‌ به‌شێکی گرنگ له‌ فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کاندا به‌لام له‌به‌ر نه‌بوونی یاسایه‌کی کار پێکراو له‌ کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واریدا درۆ کردنو هه‌لبه‌ستن بۆته‌ فه‌رهه‌نگێکی ترسناک لای سه‌رکرده‌ حیزبیه‌کان له‌وانیسه‌وه‌ بۆ ناو ره‌عیه‌ت د وکتۆر مه‌حمود ده‌لێت که‌ کاتی خۆی له‌گه‌ل مسته‌فا بارزانیدا کارم ده‌کرد دوایی جودا بونه‌وه‌ی تاله‌بانی له‌ خه‌تی به‌رزانی ده‌چوینه‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ک مه‌لا مسته‌فا ده‌یگووت جه‌لال تاله‌بانی قونده‌ره‌،که‌ پیم گووت ئه‌وه‌ بۆ وا ده‌لێن ده‌لێ بارزانی پیمی گۆت خه‌لکی عه‌شایه‌ر هه‌ر له‌و وشه‌یه‌ باش تێ ده‌گه‌ن،ئه‌مه‌ قسه‌ی باوکی رۆحی کورده‌ جا ده‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌ که‌ چایچو به‌رده‌ستو نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن چی جۆن درۆ هه‌لبه‌ستن،سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌سه‌ر درۆیه‌ک که‌ له‌ که‌یسی مۆنیکا لیڤینسکیدا کردی دادگایی کرا ،،ده‌بیت له‌سه‌ر درۆ کردن ،چه‌ند جار ئه‌م سه‌رکردانه‌ی کورد دادگایی بکرین ،ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی ئه‌م حیزبانه‌ کردیان ،هیج دوژمنێک نه‌ی کردوه‌ هه‌روه‌کوو جه‌واد مه‌لا له‌ جاوپێکه‌وتنیدا ده‌لیت ده‌وله‌تان خاکی کوردیان دابه‌ش کرد به‌لام حیزبه‌کان خه‌لکه‌که‌ی.. ئه‌و رۆژه‌ ده‌بێت که‌ی بێت که‌ له‌ کۆمه‌لگه‌ی کوردیشدا درۆ هه‌لبه‌ستن بخرێته‌ خانه ی‌تاوانه‌وه‌؟،هه‌رچه‌نده‌ کورد میلله‌تی موسلمانن به‌لام له‌ حاله‌تی درۆ کردندا هیج کافرێکی موتله‌قیان پێ ناگات،مه‌لابه‌ختیار بێ چه‌ندوو چوون،بێ هیچ لیکۆلینه‌وه‌یه‌ک،بوختانێکی بۆ سه‌رکرده‌ی ئۆپۆزیسیۆن نه‌وشیروان دروست کرد .یه‌کسه‌ر ووتی 200 دۆلاریان داوه‌ به‌ و گه‌نجه‌ی ته‌ماته‌که‌ی تێ گرتومه‌،باشه‌ کاک مه‌لا به‌ختیار ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌ر ده‌خات که‌ جه‌نابتان رۆژانه‌ خه‌ریکی داهێنانی درۆن ده‌نا ئه‌م درۆیه‌ت چ وا زوو بۆ هات؟ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌بۆته‌ کولتور له‌لای خۆتوو هاوه‌لو سه‌رکرده‌کانت؟ هه‌رچه‌نده‌ به‌رای من ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ میز ته‌ر نه‌بێت به‌ ته‌ماته‌ش ته‌ر نابێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە