وه‌ڵامێک بۆ ڕزگار گوڵانی له‌سـه‌ر بابه‌تی دکتۆر به‌رهه‌م كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناکه بۆ ئه‌منی قومی کوردستان.... کوردستان پۆست 21/4/2010
Friday, 23/04/2010, 12:00
بابه‌ته‌که‌ی کاک ڕزگار هاتووه باسی ئه‌منی قه‌ومی یان به واتای کوردی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خوێنه‌رانی سایتی کوردستان پۆست ده‌کات به پێوه‌ری سایته‌که و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ده‌نگی ناحه‌زانی دکتۆر به‌رهه‌م ،له‌چه‌ند سوچێکی هه‌ندێک ڕۆژنامه‌دا بابه‌تێکی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خوێنوه‌ته‌وه‌و وه‌رگێرانێکی نا زانستانه‌ی بۆ کردوه‌و هێناوێتی وه‌ك کراس کردویه‌تی به‌رگی دکتۆر به‌رهه‌م و کابینه‌که‌ی به‌بێ ته‌رازوی ویژدان و پڕ له ناحه‌زی ودژایه‌تی کردنی ئه‌م زاته . کاك ڕزگار له‌لایه‌ک کوردستان له هاوکێشه‌ی ئه‌مه‌ریکاو فه‌رانسـه‌دا باس ئه‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی کوردستان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆو سه‌قامگیر له ڕۆژهه‌ڵاتیکی دیموکراتی و ئازادا و دکتۆرو کابینه‌که‌شی وڵاتێکی مۆدێرن و خاوه‌ن ڕۆشنبیری پێشـکه‌وتو به‌ڕێوه‌ئه‌به‌ن، کاکی نوسه‌ر له به‌شێکی که‌ی بابه‌ته‌که‌دا کوردستان له شۆرشێکی دژوارترو دوژمن زۆرتر ناوده‌بات له شه‌ڕی چه‌کداریه‌وه بۆ شۆرشی دبلۆماسی ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌بیر چووه که‌ده‌سته‌ڵاتی کوردی له ململانێدایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له‌سه‌ر داوا ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان .پاشان تاوانی جێبه‌چێنه‌کردنی ماده‌ی 140 له‌گه‌ڵ 17% بودجه دیسانه‌وه خستووه‌ته ئه‌ستۆی دکتۆر به‌رهه‌م ، کاک ڕزگار زۆر بێئاگایه که‌ئه‌و بڕیارانه له په‌رله‌ماندا حه‌سم ده‌کرێت و یاسایه‌کی بۆ ده‌رده‌چێ وه 58 ئه ندامه كه ى به رله مان به ر برسیاره له و مه سه لانه ،له‌گه‌ڵ ڕیزمدا بۆ نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا سه‌رنه‌که‌وتنی کاره‌کانی ئه‌وانیشی له‌سه‌ری دکتۆر به‌رهه‌مدا شکاندوه‌ته‌وه.کاک ڕزگار باشتروایه زیاتر له به‌شه ئابوریه‌کان بخوێنێته‌وه‌و تێبگات تا زیاتر له ژێرخانی ئابوری تێبگات و هاوکێشه‌ی کۆمپانیا تایبه‌تیه‌کان و گشتیه‌کان بکات له‌گه‌ڵ باروو گونجاوی ئێستای کوردستانا نه‌ك ئه‌مه‌ریکاو فه‌رانسا ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه هه‌وڵی بۆنه‌درێت به‌ڵکو پێویستی به پلان و به‌رنامه‌ی درێژخایه‌ن هه‌یه که له‌گه‌ڵ باری سیاسی کوردستاندا بگونجێت ،نامه‌وێت درێژه‌ی پێبده‌م چونکه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی دورو درێژه و من بۆ ئابوری ناسانی به‌جێدێڵم.
له‌کۆتایدا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ کابینه‌ی 6 ده‌خوازم سه‌رکوتنیش بۆ به‌رنامه‌کانی دکتۆر به‌رهه‌م له چوارچێوه‌ی بنبڕ کردنی گه‌نده‌ڵیو جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ویاسا له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حزبی...... .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست