تاڵه‌بانی به ته‌وافوق ده‌وڵه‌ت دروست ده‌کات!
Monday, 23/11/2009, 12:00
22/11/2009
جه‌لال تاڵه‌بانی له کاتی کۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا رای گه‌یاند که عێراق به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێ تواناکان و سه‌رچاوه‌کانی به‌کاربێنێ بۆدامه‌زراندنی ده‌وله‌تێك که خاوه‌نی ئابوریه‌کی به‌هێز بێت و رزگاری بووبێت له‌پاشماوه‌کانی رژێمه سه‌رکوتگه‌ره یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کا‌ن. له‌وه‌ڵامی پرسیارێکی رۆژنامه‌ی کودستانی نوێ- شدا ووتی:" هه‌تا عیراق هه‌بێت، ته‌وافوق پێویسته، عیراقێك كه له‌كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و مه‌سیحی و موسڵمان و ئێزدی و سابیئی و شیعه‌و سوننه پێكهاتووه، به‌ته‌وافوق نه‌بێت حكوم ناكرێت."
جه‌لال تاڵه‌بانی نمونه‌ی ده‌وڵه‌تێکی وه‌کو لوبنان پێشنیار ده‌کات بۆ عێراق. لوبنان ئه‌گه‌رچی به‌رواڵه‌ت وه‌کو ده‌وڵه‌تێك دێته‌پێشچاو به‌ڵام له‌راستیداهیچ سیمایه‌کی راسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی پێوه نیه. کۆمه‌ڵێك میلیشیا ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیان به‌پێی هاوسه‌نگی هێزی سیاسی-چه‌کداری نێوانیان و له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلام و مه‌سیحی، قه‌بیله‌و تائیفه و ناوچه‌گه‌ری دابه‌شکردوه. ده‌وڵه‌تی لوبنان ناوێکی ره‌مزیه بۆدابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێوان سه‌رکرده‌و براوه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و ووڵاته که له‌ساڵی 1975 بۆ ساڵی1991ی خایاند. ده‌وڵه‌تێك که سه‌رۆك و وه‌زیره‌کان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌وراده‌یه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه که هێزێكی میلیشیایی و ده‌وڵه‌تێك له‌پشتیانه‌وه بێت.
تاڵه‌بانی ده‌یه‌وێ نمونه‌ی ده‌وڵه‌تی لوبنان له عێراقدا دروست بکرێ. ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق دروست بکرێ که هه‌تا ووڵاتی عێراق بمێنێ به‌وجۆره‌بێت. ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تێكك دروستبکرێ که هاووڵاتیه‌کانی هه‌تا هه‌تایه مۆری کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمان، مه‌سیحی و ئیسلام، شێعه‌و سونه، یه‌زیدی و سابئه به‌ناوچه‌وانیانه‌وه بنرێ. هه‌تا هاتایه به‌پێی ئینتمایان بۆ ئه‌و گروپه جۆراوجۆره ئه‌تنیکی و دینیانه ماف و ئه‌رکه‌کانیان دابین و دیاری بکرێ. بۆئه‌وه‌ی که هه‌تا هه‌تایه خه‌ڵکی عێراق گیرۆده‌ی وه‌همو خه‌یاڵاتی ناسیۆنالیستی و نه‌ته‌وه‌گه‌ری و تائیفه‌گه‌ری و دین بن تا ئه‌مانیش و وه‌چه‌کانیان بۆ هه‌تاهه‌تایه سه‌رۆك و سه‌رکرده‌و فه‌رمانڕه‌وای خه‌ڵك بن و گیرفانیان هه‌تا هه‌تایه پڕ‌و هه‌ڵاوساوو تاجی ده‌سه‌ڵات وسه‌ره‌وه‌ریش له‌سه‌ر سه‌ری خۆیان ونه‌وه‌کانیان هه‌تا هه‌تایه ببریسکێته‌وه!
بێگومان ده‌وله‌تێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق دروست بێت به تێکچونی ته‌وافوقیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ته‌وافوقیش له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی هێزی سیاسی و چه‌کداری نێوان میلیشیاکان ئه‌نجام دراوه‌و ده‌درێ. به‌به‌سه‌رچونی کاتیش هاوسه‌نگی سیاسی-چه‌کداری تێکده‌چیت، چونکه توانای ئه‌و هێزانه بۆهه‌تاهه‌تایه وه‌کو خۆی نامێنێته‌وه. به‌مپێیه ته‌وافوقی نێوان ئه‌و هێزانه‌ی ده‌وڵه‌تی ته‌وافوقی دروست ده‌که‌ن هه‌مووکاتێك ئه‌گه‌ری تێکچونی هه‌یه و له‌ئاکامی ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و تێکچونی ده‌وڵه‌ت هه‌یه. عێراقێك که چه‌ندین ده‌وڵه‌تی جۆراوجۆر سه‌ریان تێکێشاوه‌و هه‌ریه‌که‌یان یارمه‌تی و پشتیوانی هێزو گروپێکی چه‌کداری-میلیشیایی ده‌که‌ن، نفوزیان هه‌یه له‌ناو گروپه چه‌کداریه‌کانی عێراق و ده‌توانن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی روداوه سیاسه‌کانی عێراق دابنێن، هه‌ریه‌که‌یان هه‌وڵده‌دات بۆ گۆرینی ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ی که هه‌یه به‌قازانجی خۆی. بۆیه ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی و مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ته‌وافوقیه‌ی که تاڵه‌بانی باسی لێوه ده‌کات وه‌کو ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هێلکه‌یه‌ك وایه که له‌سه‌ر ته‌نافێك دانرابێت!
ئه‌گه‌ر لوبنان له‌ماوه‌ی 18ساڵ به‌رواڵه‌ت دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی ته‌وافوقیدا چه‌ندینجار روبه‌رووی شه‌ڕی کورتماوه‌ی ناوخۆی نێوان میلیشیا ده‌سه‌ڵاتداره‌کان بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر حیزبوڵڵه فه‌رمانڕه‌وای واقعی باشوری لوبنانه‌و سوپا‌و ده‌زگای موخابه‌راتی و گه‌یاندن و هه‌موو شتێکی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆژه به‌یروتی پایته‌خت و گه‌ره‌کێکی به‌ده‌ست میلیشیاکانی حیزبوڵڵه‌و دورزیه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانیانه‌وه‌ن، ئه‌وا ئه‌و نمونه‌یه بۆ عێراق هیچ شانسێکی جێبه‌جێبوونی نیه. جێگاورێگای جیوپۆلیتیکی و ئابوری عیراق به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ لوبناندا قابیلی به‌راوردکردن نیه. ووڵاتێك که به‌درێژایی هه‌زاران کیلۆمه‌تر سنوری له‌گه‌ڵ چه‌ندین ووڵاتی گرنگی ناوچه‌که‌دا هه‌یه و به‌چه‌ندین داوی سیاسی و کۆمه‌ڵاتیه‌وه پێیانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. ووڵاتێك که یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێن و دوه‌م سه‌رچاوه‌ی یه‌ده‌کی نه‌وتی جیهان ناکرێ تاهه‌تایه له‌سه‌ر ته‌نافی ناجێگیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی رابگیرێ. ئه‌وه‌ی که تاڵه‌بانی خۆی ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تێك که ئابوریه‌کی به‌هێزی هه‌بێت، به‌بێ ده‌وڵه‌تێکی جێگیر ویه‌کده‌ست و تۆکمه بۆسه‌رمایه‌داری عێراق بۆ راکێشانی سه‌رمایه‌و وه‌به‌رهێنانی سه‌رمایه‌ی جیهانیش مه‌یسه‌رنابێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌شێك له‌هێزه‌کانی بۆرژوازی عێراقی ئه‌و راستیه تێگه‌یشتون که ناتوانن ده‌وڵه‌تێکی ته‌وافوقی دروست بکه‌ن و شانسی ده‌وڵه‌تێکی له‌وجۆره له‌عیراقدا نزیك به‌سفره. ماوه‌ی 6 ساڵه ئه‌و بۆچونه‌ی تاڵه‌بانی له‌ناو شه‌ڕی تائیفی و ته‌قینه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی دا شکستی خۆی نمایشده‌کات. بێهوده‌نیه که مالکی له سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسلامی سیاسی شێعی و له ره‌وتێکی تائیفیه‌وه پێگه‌ی خۆی ده‌گوڕێ بۆ ره‌وتێکی ئیسلامی-ناسیۆنالیستی که په‌یامی "یه‌کپارچه‌یی نیشتمان" و "سه‌روه‌ری عێراق" و ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رزده‌کاته‌وه و له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا به هه‌ڵکردنی ئاڵای "ده‌وڵه‌تی یاسا" نه‌ك ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و ته‌وافوق زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی پارێزگاکانی عێراق بۆخۆی مسۆگه‌ر ده‌کات. پێموایه ره‌وتێكی وا که نه‌ك ده‌وڵه‌تی ته‌وافوق به‌ڵکو ده‌وڵه‌تێكی تۆکمه‌و یه‌کده‌ست که کۆنترۆلی به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ناوچه‌کانی عێراقدا هه‌بێ و بتوانێ جێگیریی سیاسی و ئارامی و ئاسایشی ئابوری بۆ سه‌رمایه دابین بکات جێگه‌ی پشتیوانی ئه‌مریکاو ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی ناوچه‌که‌و تورکیاش ده‌بێ. خه‌ونه‌که‌ی تاڵه‌بانیش له‌مه‌حه‌کی زه‌مانه‌دا به‌تاڵده‌بێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست