ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی كوردستان ژماره(1) ده‌سته‌ی كاتی سه‌رپه‌رشتیاری باڵا
Thursday, 21/04/2011, 12:00
بۆ ڕای گشتی كوردستان و جیهان
ئاگاداری
دوای به‌سه‌ربازگه كردنی هه‌مو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزی هه‌ردو (حیزبی بنه‌ماڵه‌وه) به‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه پێیان وایه ده‌توانن ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان به میلیشیا حیزبیه‌كانیان بیده‌نگ بكه‌ن . ئه‌مه‌ش درێژ كراوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌یه كه ڕێژمی به‌عس له‌ساڵه‌كانی حكومڕانی خوی‌دا به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاندبووی خودی ئه‌و دوو حیزبه چه‌ندین ساڵ له‌دژی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته جه‌نگاوون. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیستا هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه سه‌ركه‌وتو ده‌بن . به‌ڵام ئیمه دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌و دوباره بكه‌نه‌وه چاره نوسیان له حیزبی به‌عس و (بن عه‌لی و موباره‌ك و عه‌لی عبدالله) باشتر نابیت و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت وه‌كو (موعه‌مه‌ر قه‌زافی)یش بن ئه‌وا نه ئیره لیبیا یه‌و نه‌ئه‌وانیش موعه‌مه‌ر قه‌زافی و سه‌یف الایسلام)ن بۆیه ئیمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه خۆمان به پاڵپشتی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی سلیمانی ده‌زانین. ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه .
1- داوا له‌و باڵه ئازادیخوازه‌ی (ی.ن.ك) ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێست وه‌ر بگرێت له‌به‌رامبه‌ر به‌و یێ حورمه‌تی كردنه‌ی كه‌چه‌ند كه‌سێكی نا به‌رپرس له‌ناو یه‌كه‌یه‌تیدا ده‌یكه‌ن و ده‌یانه‌وێت یه‌كیه‌تی وه‌كو پارتی لێ بكه‌ن و پرنسیپه‌كانی به‌ره‌و دواڕۆژێكی نادیار به‌رن.
2- داوا له هه‌رسی حیزبی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ین كه چیتر بی ده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌م كاره‌ی ئه‌و دو حیزبه‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ئه‌ندامیه‌تیان له‌و په‌رله‌مانه گه‌نده هه‌ڵپه‌سیرن.و داوا له‌هه‌مو دۆست و لایه‌نگرانیان بكه‌ن مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌ن . مانگرتنێك كه هه‌موو(ده‌وامی فه‌رمانگه‌و دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومی مامۆستا‌و ته‌نانه‌ت (قوتابی سه‌ره‌تایی بگرێته‌وه) ڕابگرن و ئه‌وه به‌ده‌سته‌ڵات بڵێن كه میله‌ت بیه‌وێت هه‌ر كارێك بكات ڕێگری نابێت.
3- داوا له‌هه‌مو (پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیس) ده‌كه‌ین كه بزانن ئه‌وان پارێزه‌ری كورد‌و میله‌تی كوردن .نه‌ك حیزب. چه‌كه‌كانتان فریبده‌ن . دڵنیابن كه‌ئێمه بۆ حه‌قی خوراوی ئێوه‌ش هاتونینه‌ته شه‌ر شه‌قام داوای مافی خوراوی ئێوه ده‌كه‌ین. با حیزب وه‌كو كاری هه‌میشه‌یی خۆی نه‌تانكاته سوته‌مه‌نی به‌رپرسه نا به‌ربرسه‌كانیان.
3- ڕۆژی هه‌ینی دوای نوێژ شار‌و شارۆچكه‌كان بكه‌نه شوێنی ناڕه‌زایی و به‌ده‌سته‌ڵاتی ڕابگه‌یه‌نن كه به‌توندو تیژی ناتوانرێت شه‌قام بێ ده‌نگ بكرێت.
4- داوا له گه‌نجانی ئازادی خوازی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر چالاكیه‌كانمان سه‌ردانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (face book) بكه‌ن به‌م ناو نیشانه ganjanykurdstanakam . كه له‌مه‌و دوا هه‌مو كات‌و شوێنی خۆپیشاندانه‌كانمان له‌هه‌مو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
5- هه‌مو شوێنێكی ئه‌م كوردستانه‌یان لێدبكه‌ینه سه‌رای ئازادی و تابزانن ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵك به‌و به سه‌ربازگه‌كردنه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ته‌واو نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت.تا مافی خوراوی خه‌ڵك وه‌رنه‌گیرێته‌وه خۆپیشاندان به‌رده‌وام ده‌بێت .
6- بۆ هه‌ر سه‌رنجێك په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن به‌م ئیمه‌یڵا ئه‌درسه
[email protected] سه‌ركه‌وتو بێت هێزی گه‌ل بۆ پێشه‌وه تا نه‌هێڵانی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی .سڵاو له كورد‌و هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای كوردستان .
ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی كوردستان / ده‌سته‌ی كاتی سه‌رپه‌رشتیاری باڵا
21/4/2001
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست