هەر بەڵگەیەکتان لەسەر مەحمود سەنگاوی دەست دەکەوێت بۆمان بنیرن
Thursday, 26/12/2013, 12:00
لە سوید ئێمە بەدواداچوون لەسەر تاوان کارە نامرۆڤایەتییەکانی مەحمود سەنگاوی دەکەین کە لە ساڵانی دەسەڵاتیی خۆی و حیزبەکەیدا ئەنجامی داوە، لەبەر ئەوەی مەحمود سەنگاوی ناسنامەی سویدیشی هەیە، بۆیە کۆکردنەوەی ئەو بەڵگانە زۆر پێویستن بۆ ئەوەی پۆلیس بەدواداچوونی لەسەر بکات، ئەگەر ئەوانەی بەسەریدا ساغ بوویەوە، ئەوا دادگا و پۆلیسی سویدی بۆیە هەیە لە هەموو شوێنێک بەدوایدا بگەڕێ، هەر کاتێک پێی خستە هەر وڵاتێکەوە دەستبەسەری بکەن، جگە لەوەیش ئەگەر فەرمانی دادگاشی بۆ دەربچێت ئەوا ئینتەرپۆل دەچێتە کوردستان و ئەو شوێنەی خۆی لێشاردۆتەوە دەیگرن.
ئێمە لیژنەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ ئەو مەبەستە کار دەکات، کوردستانپۆست لەگەڵماندا هاوکارە، هەر بەڵگەیەکی بەهێز هەبێت لەلایەن هاوڵاتییەوە کۆبکرێتەوە و بۆمان بنێردرێت.
یەکێک لەو بەڵگانەی کە دەستمان کەوتووە، لەسەر تاوانەکانی مەحمود سەنگاوی رۆژنامەی هاولاتییە ١ / ٩ / ٢٠٠٤ ژمارە (١٨٩).
لەو رۆژنامەیەدا دیمانەیەکەی تێدایە لەگەڵ بەڕیوەبەری پێشووی قوتابخانەی شەهید جەمال تاهیر، کە لەو دیمانەیەدا هەندێک لە رووی شاراوەی کارەساتەکە دەردەکەوێت، ئەوەش ئاشکرا دەبێت کە ئاسایشی سلێمانی دەستی لە شاردنەوەی ئەو تاوانەدا هەبووە، رووداوەکەش لەوێوە دەست پیدەکات، کە مەحمود سەنگاوی دەوروخولی کچانی منداڵی ناوەندی دەدات، هەڕەشەیان لیدەکات و دوایی بە زۆر چەند کچێک دەکەونە ژێر فشارەوە و تەسلیم بە مەحمود سەنگاوی داوینپیس و ناپاک دەبن.
شایانی باسە ئەوەی مەحمود سەنگاویی و بەرپرسانی یەکێتیی بەرامبەر بە خەڵکی شاری سلێمانی کردوویانە لە مێژووی بەعسیشدا کاری وا نامرۆڤانە نەکراوە، بۆیە پێویستە ئەو کەیسانە زیندووبکرێتەوە، ئەگەر تا ئەمڕۆ هیچ نەکراوە دەبێت هەموو ئەو تاونبارانە بە سزای دادگای گەل بگەیەنرێن.
لێرەدا داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە ئەو رووکردنەوە و دیمانەیەی مەحمود سەنگاوی لە هەرکوێیەکدا بلاوکراوەتەوە کۆپییەکی ئەوەمان بۆ بنێرن، جگە لەوەیش لە رۆژنامەی هەواڵدا مانگی سێی ساڵی ٢٠٠٤ لە لەسەر ئەوەش نووسراوە، هەر کەسێک ئەو ژمارەیەکی لەلایە کۆپییەکی بۆمان بنیریت.
هەر بەڵگەیەکی تر لەسەر ئەو کارە سێکسیی و بەدڕەوشتییەی دیکەی لەلا دەست دەکەوێت، چ بە ڤیدیۆ بێت، دەنگی تۆمارکراو، نووسراوی دەستوخەت، ئەوانەشمان بۆ بنێرن:
کلیکی ئەو لینکە بکەن:
دیسان مەحمود سەنگاوی لە کەلار بۆ کاری سێکسیی کردن بەبێ پرسی شارەوانی و لایەنی پەیوەندییداری تر، بە سەربەخۆیی زەوی داوە بە جەند کەسێک تا رازی بێت و کاری سێکسی لەگەڵدا بکەن، دیوانی چاودێری لەسەر ئەمە قسەی کردووە، کلیکی ئەو لینکە بکەن کە ئەو کەیسە لە رۆژنامەی هاوڵاتی ژمارە (345) بلاوکراوەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست