کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتگیری‌ له‌به‌ڕێز (ڕێبین هه‌ردی‌)ده‌كه‌ین

Monday, 13/06/2011, 12:00


 بۆ:خانه‌واده‌ی‌ هه‌ردی‌ شاعیر
  سلاَوێكی‌ گه‌رم
  به‌ناوی‌ ستافی‌ بالاَی‌ گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستانه‌وه‌  پشتگیری‌ خۆمان بۆ كاك(ڕێبین هه‌ردی‌) ڕاده‌گه‌یه‌نین و پێمانوایه‌ ئه‌و  هه‌وڵه‌ پوچه‌ڵه‌ی‌ كه‌له‌دژی‌ كاك ڕێبین هه‌ردی‌ و هاورێیانی‌ ده‌ستی‌  پێكردۆته‌وه‌ نیشانه‌ی‌ ئیفلاسی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر كه‌سانی‌ ڕاست  بێژ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌وان ته‌نیا كارتی‌ سوتاو به‌كارده‌هێنن.
 ئێمه‌ داوا له‌و كه‌سانه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌ست له‌م سناریۆ و قسه‌  هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ بهێنن كه‌ ده‌سه‌لات بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌سانی‌ ڕۆشنبیر  ده‌یانجوێته‌وه‌. چونكه‌ ته‌نیا خۆیان پێی‌ ناشیرین ده‌بن و هێرشكردنه‌ سه‌ر  ئه‌و نوسه‌ر و ڕوناكبیره‌ نیشانه‌ی‌ هه‌بوونیه‌تی‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه‌  ده‌كات كه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ هه‌ردی‌ شاعیر توانیویه‌تی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌بێت له‌سه‌ر
  ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی‌ ئێوه‌ ده‌یكه‌ن. گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان  جارێكیتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پشتگیری‌ له‌و نووسه‌ر و  ڕۆشنبیره‌ ده‌كه‌ن، چونكه‌ خانه‌واده‌ی‌ شاعیر هه‌میشه‌ جێ په‌نجه‌یان  له‌خزمه‌تكردن و په‌روه‌رده‌كردنی‌ نه‌وه‌كانی‌ كوردا هه‌بووه‌.  له‌ كۆتاییدا ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك له‌وه‌ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌وا  پاراستن و سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌ كاك. ڕێبین هه‌ردی‌ له‌ ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌لات و  یه‌كێتی‌ و پارتیدایه‌.*
 *ستافی‌ باڵای‌ گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان *.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە