کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێکراوەتەوە: لە فرۆكەخانەى هەولێر کێشە دەکەوێتە نێوان باسەوانەکانی بارزانی و ئاسایشی فڕۆکەخانەوە

Friday, 04/11/2011, 12:00


دوێنى كاتێك مسعودبارزانى بەسەردانێك دەچێتە توركیا كێشەیە دەكەوێتە نێوان پاسەوانەكانى سەرۆكى هەرێم و ئاسایشى فرۆكە خانە لەئەنجامدا پاسەوانەكانى بارزانى هەڵدەكونە سەركارمەندانى ئاسایشى فرۆكە خانە لە نەقبێكى ئاسایش و ملازمێكى ئاسایش دەدەن سەرجەم كارمەندەكانى تریش چەك دەكەن.

ئەو كەسانەى لە فرۆكە خانە بەهۆى لێدانى پاسەوانەكانى بارزانى برینداربوینە هەرەیەك لە نەقیب نەجیب و ملازم دلشاد و چەند كارمەندێكى ترن بەپێى زانیارى كوردستان پۆست پاسەوانەكانى بارزانى بانگى سەرەبەستى مدیر ئاسایشیان كردوە لێكۆلینەوەیان لەگەڵ كردوە وە نەقیب نەجیب و ملازم دلشاد و چەند كارمەندێكى تر ئێستا لە پاراستن دەست گیركراون و تائێستا هیچ هەوالێك نیە لەسەر ئەو كارمەندانەى كە لەلایەن پاراستن دەستگیركراون.

جێگاى باسە پاسەوانەكانى بارزانى بەچوار مۆنكیابونە هەرەیەك لە عەونى كە بەرپرسى پاسەوانەكانى بارزانی و عیرفان بەرپرسى پاسەوانەكانى مسروربارزانى لەنیو ئەو چوارمۆنیكایە بوە لەگەڵ ژمارەیەك پاسەوانى تر كە ژمارەیان لە12كەس تێپەرنەدەبوو بەجلى سەربازى جۆرەها چەك هەلیان كوتاوەتەسەر فرۆكە خانە و سوكاتى زۆریان بە كارمەندانى فرۆكەخانە كردوە سەرەایى شكاندنى یاسایى فرۆكە خانە و چەند كارێكى نەشیاوى تر.

کوردستانپۆست پەیوەندیی کرد بە پەیامنیرەکەمانەوە ئەویش پاش بەدواداچوون ئەم زانیاریانەی دیکەی خستە سەر رووداوەکە:
(لە فرۆكەخانەى هەولێر کێشە دەکەوێتە نێوان پاسەوانەکانی بارزانی و ئاسایشی فڕۆکەخان، چونكە دوێنى واتە ٢ / ١١ /٢٠١١ ئەوەى لە زمانی یەکێکەوە باسی دەکات و  دەڵێت: ئەوەی  من بینیم وەكو ئەوە وابوو كۆمەڵە گورگێك پەلامارى چەند مەڕێك بدەن. پاسەوانانى مسعود بارزانى كە لەهەمان كات ژمارەیەكى زۆر پاسەوانەكانى مەسروریان لەگەڵدا بوو ئەوەى خراپ بوو كردیان لەگەڵ كارمەندانى فرۆكەخانە بەقۆناغە تفەنگ كەوتنە گیانى كارمەندان و سەرو دەم و چاویان تەقاندن.
پاش ئەوەی بریندارەکانی ئاسایشی فڕۆکەخانە برانە خەستەخانە لەهەمان كات دوكەسى پاراستن لەگەڵ بریندارەکاندا داندرابون، کە بەجلى مەدەنیەوە بۆئەوەى بریندارەكان قسە نەكەن.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە