کوردستانپۆست، فەیس بوک، یوتوب، لە فرۆكەخانەى هەولێر بلۆککراوە
Saturday, 05/11/2011, 12:00
بەرێزان خۆشەویستان خوێنەرانى كوردستانپۆست
ماوەى یەك هەفتەیە بەهۆى بڵاوبونەوەى زنجیرەیەك وتار لە سەر فرۆكەخانەى هەولێر و ئاشكراكردنى چەند گەندەڵیی و پێشڵكارییەک، ئێستا بە بریارێك (كوردستانپۆست، ماڵپەرى كۆمەڵایەتى فیس بوك، یوتب) ئەم ماڵپەرانە لە نیو فرۆكەخانە, بلۆك کراوە و ناكرێتەوە. ئەمەش نارەزایى كارمەندانى لێكەتۆتەوە، بەپێى هەندێك زانیارى لەنیو فرۆكەخانەى هەولێر، پێیان وایە ئەم بڕیارە لەسەر فەرمانى خودى مەسرور بارزانى سەرۆكى ئاژانسى پاراستن و ئیدارەى ئاسایشى فرۆكەخانە بووە، بى ئەوەى هیچ روونكردنەوەیەك ئاشكرابكەن.
بەپێى ئەو زانیارانە هۆكارى بلۆك كردنى كوردستانپۆست دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ئەم وتارانە ئیدارەى ئاسایش و ئیدارى فرۆكەخانەى شڵەژاندووە. بۆیە بریاردرا بە بلۆك كردنى ئەم ماڵپەرانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست