کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ دەنگبوونى دادگا لە بێ سەروشوێنەكانى (31ئاب)ئامەژەیە بۆچى؟

Tuesday, 30/08/2011, 12:00






ئەگەر تەماشاى ئەم دونیایە بكەین ئەوە مان بۆروون دەبێتەوە بەوردەوام چاكەو خراپە بوونى هەیە وەك خواى گەورە ئاماژەى پێكردووە هەروە ها فەلسەفەى دوالیزمى سیاسى جەختدە كاتەوە لەسەرئەوەى لەنێوان هەمووشتەكانە دووشت جیاوازى هەیە وەك ئەوەى لەنێوان فكرى شوعیەت لیبرالیزم هەیە بەهەمان شێوە مێژوو باسى ئەوخاڵە بە هیزوو لاوازانە مان بۆ دەكات لەهەرنەتەوەیەكە بوونى هەیە هەروەكو ئەوكەسانە بوونە كۆسپَوریگر لەبەردەم گەشونماكردنى هەستى نەتەوەكەى چونكە پەرەكانى مێژووبەچاووى بەزە ییەوە سەیرى هیچ كە سێك ناكەن. لەبەرئەوە مێژوو شوناسى ناسنامەى هەرنەتەوەیەكە كەرەگەزەكانى نەتەوەى هەڵگرتووە جائیتر پالەوەنەكانى تاك بێت یان كۆمەڵ،بۆیە مێژوو ڕووداوەكانى ڕابردووى تۆماركردووە چاوەرێى رەِو ڕەوەى ڕووداوى داهاتووە تا بەقەڵەمەكە ئەو ڕووداوا نە تۆماركات ،چونكەمێژوو خاڵى ئاشتكردنەوەى حەقیقە توو ڕووداوەكانە. لەبەرئەوە مێژووكە سێك ناى نووسێت بەویستى خۆى بەڵكوم پەنجە هەرتاكێك دەی نووسێت كەڕووداوەكان وەكو خۆى باس بكات. بۆیە ئەو كەسانەى لە مێژوودا بوونە تە فریاد ڕە سى نە تەوەكەى ناویان هەربەگە شاوەى دەمێنێتەوە. بەڵام ئەوەى جێگاى پرسیارەئەوەیە؟
ئاخۆئەوكەسەلەكۆمەڵگاكەى ئێمەدا هەیە ئەگەرهەیە كوا ئەگەرنیە بۆ؟یاخود پارتى ویەكێتى نوێنەرایەتى ئەم چەمكەدەكەن !
وڵامى ئەم پرسیارە جیاوازە لاى حزبەكان.چونكە هەرحزبەو بەكۆمەلێك كار حزبەكەى پەردە پۆشى كردووە وەك ئەوەى سكرتێرى حزبە كەى ئەو سۆپەڕڕزگاركەرى ئەم كۆمەڵگایەبێت! هەربۆیە ئەو مێژووەى یە كێتى تێدا لەدایك بوو سەردەمێك بوو بە تەواوى خەڵكى كوردستان تاریكى باڵى بەرسەردا كێشابوو بە هۆى نسكۆى(975)لەبەرئەوە یەكێتى لەهەناوى رووداوەكانەوە گەورەو گەشەى كرد بوو،هەروەها بەرگێكى نوێى بە بزوتنەوەى كوردا كرد بۆیە لەوسەردەمەدا تارادەیەك توانى ئەوڕڵەبدینێت.چونكە مەیدان چۆڵبوو.بۆیەنەك هەردوژمنانى كورد بەڵكونوسەرووڕۆشنبیرا نى نەتەوەكەى هەرگیز بەخەیاڵیاندا نەداهات لەدوا ى (74)شۆڕشێكى تر سەرهەڵبدات، كە هەربن تاشە بەردێكى كوردستان پێشمەرگەیەكى لێ بێت.بەڵام بەهۆى پلانی دراوسێ كان و، ڕێكخستنێكى بە هێزوو تۆكمە لەڕووى سیاسى فكرى لە ناوهێزى پێشمەرگەدا نەبوو.هەرئەمەیش وا یكرد شۆڕش لەماوەیە كى كەم دا كوتاى پێ بێت. چونكە هەموو ئەو هێزە كە گومان دەكرا زیاتر لە(سەدوحەفتاهەزار)كەس بێت چارەنوسى خۆیان بەستبووەوە بە بەرزانیەوە! وەك ئەوەى كەسێكى ترنیە را بەرایەتى ئەو شۆڕشە بكات؟ هەرئەم هۆیەش وا یكرد ،كە هەمووئەو شۆڕشانەى دوورستبوولەلاى بنەماڵەى بەرزانیەوە ڕەفزدەكرا. بۆیە یەكێك لەوتە بەناوبانگەكانیان ئەوەبووكە (ئەگەرشۆڕشیشیان پێنەكرێت ئەوە توا ناى ئەوەیان هەیە شۆڕش تێكدەن)تارادەیەكى زۆریش كاریان بۆئەوتێك دا نەكرد. نمونەیش كارەساتى هاكارى كە بەسەریەكێتى دا هاوردیان، چونكە لەكاتى دەست گیركردنى سەركردەكانى سەرا نى پارتى ئەوەیان وتبووكە ئەوان تەنها كێشە یان لەگەڵ یەكێتیدا هەیە ئەوەى كۆمەڵەیشە بابێتە دەرەوە لە یەكێتیەكان. لەبەرئەوە بەردەوام ئەوەیان دەگوت كە یەكێتى بۆدژا یەتى ئەوان دەستیان بە خەباتوجوڵا نەوە كردووە. نەك ڕژێمى دكتاتۆرى(بەعس)بۆیە پارتى كەوتە دژایەتى شۆڕشى بەیارمەتى(ساواك).لەبەرئەوە حكومەتى ئیسلامى ئێران لەوە دەترسا ئەو بۆشاییە سیاسیەى لە دوا ى ئا شبە تاڵەوە دوورستب بوو لەكوردستان بەڕێكخراوێكى چەپى وەك یەكێتى پڕبكرێتەوە .چونكە یەكێتى لە سەرەتاوە دژا یە تى بۆ سەر(شا)دەستى پێكرد هەربۆیە پارتى بە یارمەتى ئێران چەند كارێكى ئەنجام دا یەكەم| بەشێك لە سەركردەكانى لە سنورەكانى توركیا كەوتنە چالاكیو هاندانى عەشرەتەكان دژى پێشمەرگەى یەكێتى ئەم كارەیشى بە پاڵپشتى ساواك وبێدەنگ بوونى(میت)ىتوركى ئەنجامدا دووەم\توانى ئەندامەكانى پارا ستن بخزێنێتە ناوڕێكخستنەكانى یەكێتى و هاوكاریكردنى موخابەرا تى ناوچەكە بۆدوورست كردنى مەفرەزەى تایبەتى بە پارەو پوڵ بۆكوشتنو راونانى پێشمەرگەى یەكێتى لە بەرئەوە ئەركى سەرەكی یان تێكدا نى شۆڕش بوو مادەم خۆیان پێ یان ناكرێت.
.پارتى پاڵەوا نى مێژووى(31)ئاب !
بۆیە ئەگەر پارتى لەوسەردەمەدا ئەو ئاواتەى نەهاتەدى كەتەنهاخۆى دایكى ڕێبەرى كوردە.لەبەرئەوە یەكێتى لەمەیدا نە كەدا خاوەنى كۆمەڵێك سەركردەى بە توانە بوو، ئەمیش واى لە پارتى كرد لەپێناو ئەوخەونەى نەك تەنها شەڕى ناوخۆ بەڵكو لەگەڵ گەورەترین نەیارى كوردا یەك بگرێو،دەبابەى دوژمن بێهنێتە ناو كوردستان .چونكە ئەوخەونەى پارتى هە یبوو هاوشێوەى سەردەمى فیرعەونەكانى میسربوو، كە تەنها بنەماڵە خاوەنى هەمووشتەكانە بە ئینسانە كانیشەوە !لەبەرئەوە پارتى باش لەوە تێگەیشت كە تەنها لەڕێگاى شەڕەوەناگاتە ئەوخەونەى. چونكە سروشتى یەكێتى وا یە لەكاتى شەڕدا بە هێزدەبێ. بۆیە لەرێگاى گفتوگۆوە لەكەڵ گەورەترین جەللادى مێژووى كورد ڕێكەوتوو توانى خەونەكەى بەرەوپێشەوە ببات.پاش ئەوەى بەیارمەتى زرێپۆش ودەبابەكانى ڕژێمى بەعس(هەولێر)ى پایتەختى كوردستانى گرد.كە ئەوكات لەژێردەستى یەكێتى دا بوو،پاساوى پارتى بۆئەم كارەى ئەوەبوو یەكێتى پاسدارى هاوردەتە ڕۆژهەڵاتى سنورى هەولێر ،بەڵام ڕوودانى (31ئاب) تەنهاڕووداو نەبوو لەمیژووى كوردا بگرەڕووداوى ترش هەبوو!بەڵام (31ئاب)تایبەتمەندى جیاوازى هەبوولە ڕووداوەكانى ترى مێژوو،چونكە ئاسایشى نەتەوەیى لەو ڕۆژەدا كەوتە مەترسیەكى گەورەوە،لەبەرئەوە بەڕاى شارەزایانى مێژوو ڕوودانى لەم شێوەیە لەلایەن هەرهێزو پارتێكەوە بكرێ.هیچ پاساوێكى بۆنیە كە ئەم پارتە لەپێناو بەرژەوەندیەكانى خۆى كردى.چونكە ناكرێت لەپێناومەترسى وهەڵسانەوەى پارتێك،دەست بۆئاسایشى نەتەوەى ببرێت. هەربۆیە ئەوپلانەى پارتى هەیبوو بۆ تاپۆكردنى مەلیكى كوردستان هەنگاوبە هەنگاوخەونەكەى لە هاتنەدیدا یە ،پاش ئەوەى یەكێتى لە پێناوبەرژەوەندى بنەماڵە حزبەكەى بە تەواوى تەسلمى پارتى بووە،چونكە ئەوەى سەیرى یەكێتى كات هەست بەوە دەكات،ئەمە دیاردەیەكى ئاساییە ڕێكخراوێك یان حزبێك ببێتە پاشكۆى حزبێكى تر،بەڵام ئەوەى ئاسایى نیە ئەوەیە كەئەم دوو پارتە گەورە ترین سوكایە تیان بە هاوڵاتیانى كوردستان كرد،چونكە ئەوەى ئەم دووپارتە كردیان هیچى كەمترنەبوولەوەى دوژمن كردى؟چونكە لەو ڕۆژەدا جگە لەوەى لەڕووى مادى ومەعنەویى وجەستەییەوە زیانى گەورە بەرخەڵكى كوردستان كەوت.كەچى تائێستاش دادگا هیچ هەڵوێستێكى لەبارەى د یلە بێ سەروشۆێنەكانەوە نەبووە،دۆسێەكانیشیان بەداخراوى لەسەر ڕەفى دادگاكان هەڵگیراوە.
چەرخى زەمانە مێژووى یەكێتى وەك بەرد هاڕى !
بەڵام ئەوەى یەكێتى جیادەكاتەوە لە سەردەمەكانى پێشووئەوەیە ڕۆژبەڕۆژلە بچوكبوونەوەدایە. ئەمەیش لەدواین كۆنگرەى یەكێتى دەركەوت جیاوازى ناوسەركردەكانى هەردەمێنێت بەڵام نابێت ئەوجیاوازیانە بە شێوەیەك بێت مەترسى بۆسەربەرژەوەندى بنەماڵەدوورست بكات. بە تایبەتى دواى ئەوەى خانمى یەكەمى عێراق نەك هەر دەنگى یەكەم بەڵكو باڵەكەیشى ڕێژەى زۆردەنگى بەدەست هێنا. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت لەدواى تاڵەبانى، ئەوە جێگەى دەگرێتەوە نەك دووجێگرەكەى. چونكە بەدەنگیش بێت هەرئەودەردەچێت .لە بەرئەوە هەردووجێگرەكە باش لەوە تێگە یشتوون بۆیە لەدواى كۆنگرەوە دڵتە نگیەكى زۆرى دوورست كرد.كە بە ئاشكرا هەستى پێدە كرا لەراگەیاند نەكانەوە. لەكۆتایدا ئەگەرئەوە ڕاست دەرچێت ئەوە یەكێتى نەك هەردەبێتەخزبى بنەماڵە بەڵكوبە پێچەوانەى پارتیەوە ژنێك دەبێتە ڕێبەرى حزبێك كە بەدەیان سەركردەى لەو ڕێگایە كردەتتە قۆربانى ؟ئەگەر ئەم پێشبی نیەش ڕاست دەرچێت ئەوە دەبێت لایەنگرانى یەكێتى بڵێن(رەحمەت لەكفن دز)چونكە لایە نگرانى شانازیان بەوەوە دەكرد كە یەكێتى جێگاى میم بەرى جیاوازى تێ دەبێتەوە بە پێچەوانەى پارتیەوە.چونكە پارتى وەكوئەو بیرە ئاوە وایە كە خەڵكى پێویستى بەو ئاوە هەبێت دەبێت سەرەتا ئزن لەخاوەن ماڵ وەرگرێت.هەركاتێكیش خاوەن ماڵەكە تورەبوو ئەوە ئەوەدەبێت فریاى خۆت كەویت!لەم ڕوانگەوە سروشتى پارتى تەواو پێچەوانە یەكێتیە. چونكە نەك هەرنابێت جیاوازى هەبێت بەڵكو ئەوەیشى ئەو فكرەى هەبێت ڕوا نەى مەرگ دەكرێت. وەك ئەوەى بەرامبەر سەركردەكانى (هەمزە عبدللەو،ئیبراهیم عەزۆ) كردیان .هەروەها جەوهەرنامیق وكوڕەكانى شێخ ئەحمەدى براگەورەى بەرزانى هیچى كەمتر نەبوو لەچارەنووسى ئەوانیتركەئەمەى دواییان ڕێبەرایەتى شۆڕشى كردووە ئەوجابەرزانى.لەبەرئەوە بەرنامەوكارەكانى پارتى چەقبەستوە وەكونمونەى(ئەفلام كارتۆنى ورچەكەوایە.بۆهەرچیەك بڕوات دەبێت كارەكتەرەكانى دواى كەون).بۆیە ئەگەر لەكۆتاییدا پارتى ببێتە ئەو مەلیكەى كە سەردەمانیەكەخەونى پێوەدەبینێت دەبێت ئەوپرسیارە بكرێت .ئایە پارتى بەرامبەر نەیارەكانى لێبوردنێكى گشتى دەردەكات! یان كارەساتێكى وەك هاكارى بەكاردێنێت، كە هیوادارین ئەوەى یەكەمیان بێت نەك دووەم.چونكە گومانى تێدانیە ئەگەردووەم ڕووبدات هیچى كەمتر نابێت لەڕووداوەكانى (بەعس)لەوكاتەشدا دەبێت سەربازگەیە وەك نازییەكان دوورست بكات بۆنەیارەكانى. چونكە نەوەى نوێى دواى ڕپەڕین بەتەوەى بێبەشكراوە لەوخۆشیانەى كەسەرانى سەربەبنەماڵەى بەرزانى وتاڵەبانى تێدا ژیان دەگوزەرێت. هەرئەمەش وایكردوە پارتى لەناو بەتەمەن وبەساڵەچوەكاند لاینگرى زۆرتربێت. چونكە حزبەكۆنزە رڤاتیڤەكان زیاتركارلەسەرئەم خاڵەدەكەن.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە