چهکی ئهتومی و بنیاتخوازی مهزههبی ئیسلام و یههوود
Thursday, 17/11/2011, 12:00
عهزیز ڕه زایی
ڕق و قینی شهڕی دوو ناوهندی بنیاتخوازی ئایدیولۆژی دینی، بێگۆمان کارهساتی چاوهڕوان نهکراوی سهر و ماڵی مروڤایهتی لێ دهکهوێتهوه و خهساری مهزنی گیانی ئابووری دهقهومێنی به تایبهت له ڕوژههلاتی ناوهراستدا که جێڕاوگهی بیرو و بۆچوون و ڕمبازێنی ڕاوچیانی دهوڵهمهند به سامانی سروشتی ئهم مهڵبهندهیه. دینسالارانی ئیسلام و جوولهکهی دوێنیی مێژوو، به چهکی ساردی خنجێر و شمشێر ، دهشت و دهوهنی ناوچهی ڕوژههڵاتی ناوهڕاستیان به خوین ڕشتنی خهڵکانی ئهم مهڵبهنده سوور ههڵدهگهڕان، بهڵام ئهمڕوی سهردهم چهکی گڕدار و گهرمه و ئینجا چهکی پڕ کارهساتی ناوهکی له ههوێڵدایه که جیهانی مروڤایهتی دهخاته مهترسیهوه و له چرکه ساتێکدا مهرگهساتی گشتی دهقهومێنی له ئاستی بهرینی گۆی زهویدا. بۆێه پتر کارهسات لهوهدایه که دهوڵهتی ناسهردهم به بیری کونی سهردهمی شمشێرهوه، ئێستاکه به ئامێری تهکنولوژیای سهردهم و چهکی تهفرو توونا کهری ناوهکیهوه دێته شهڕی مان و نهمانی مروڤایهتی له ئاستی پڕ مهترسی ڕوژههڵاتی ناوهڕاستدا.
کوماری ئیسلامی ئیران پتر له سیساڵه پروژهی وه ڕێخستنی چهکی ناوهکی له بهر دهستدایه وخۆ تهیار دهکا بهو ئامێره سووتێنهره سامناکه،که بێگومان به ئامانجی سهربازیهوه دایڕژاندوه و له بواری مانوڕی دیپلوماسی و پاراستن و ماننهوهی خۆی له دهسهڵاتدا دابینی کردوه. ههر ئیستا به گوێرهی دوایین ڕاپورتی کار بهدهستانی وزهی ناوهکی جیهانی ، ڕژیمی ئیسلامی ئێران له کۆتایی وه بهرههم هێنانی چهکی ناوهکیدایه. واته ئهگهری زاڵبوونی ئیرادهی ڕژیمی ئیسلامی به سهر ههبوونیچهکی ڕووخێنهری ئهتۆمیدا به مانای گۆڕینی ئاڕایشتی ساز و بهرگی سهربازیه له ناوچهکهدا و ململانێکی نوێ له گوڕهپانی دهسهڵاتی ڕوژههڵاتی ناوهڕاستی پڕ کێشه و دهوڵهمهن به گاز و نهوتدا دهخولقێنێ که بێگومان دهبێته مایه و ماکهی پتر ئاڵوزیه سیاسیه سهربازیهکان لهم ناوچهیهدا.
ههر بویه له سهر دهمی ئهمڕۆدا، ڕهشهکوژی و تیروریزمی کهس و کهسان چیدی له قالبی سوننهتیدا نامێنێتهوه و له دیمانهی تهقینهوهی ترومبیل یان خانوویهک تێدهپهڕی و دهچێته کهش وههوای سووتمان و داڕمانی چهکی ناوهکی له ناوچهیهکی بهریندا و له ئاستی جیهانیدا و ئینجا کارهساتی جینایهتکاری مروڤکوژی ههڵهبجه دهبێته دڵوپێك له دهریا، لهم ڕێڕهوهدا. تۆڕی ڕهشهکوژی و تیروریزمی ڕژیمی ئیسلامی ئێران، له حیزبوڵای لوبنان وحهمماسی فهلهستینهوه به تاقم و دهستهی ورد و درشتی شێعهی ئێراقهوه ، به ئهلقاعیدهو تهزبێحێک له ڕهشه کۆژانی سوننهی ئهنسارولئیسلام و سهلهفی و نهقشبهندیهوه، ههر ههموو دهبنه ئامێر و ههڵگری چهکی پڕکارهساتی مروڤکوژی لهم ڕێڕهوه پڕ ئامرازه به ئازارهدا.
ههر وهها تهنگهی هورموز له کهنداوی فارس، که ڕێگای پترله %60ی ههناردهی نهوتی جیهانه وله ژێر ڕکێفی دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانی چهکدار به هێزی ئهتۆمیدایه، دهبێته تهنگهی باجگیران و دهسهڵاتی باج وهرگرتنی ئهو ڕژیمه.
بێگۆمان سهرهڕویی کردهوه سهربازیه مێژووییهکانی ئیسڕاییل نامۆ نیه له ئاستی ناوچهیی و جیهانیدا. دهوڵهتانی ئیسڕاییل به بێ شهرت و مهرج و به بێباێخی به یاسای نێو دهوڵهتیهکان و تهنیا به بهڵێنی گۆشه نیگایهکی زلهێزی ئهمریکا وڵاتێک بۆردومان دهکا و به کردهوهی سهربازی، خاکی فهلهستین وڵاتانی دی داگیر دهکا. جا بۆیه ههبوون و پاراستنی دهسهڵاتی ئیسڕاییل له ڕوژههڵاتی ناویندا دهبێته پڕنسیپ و نهگۆڕ له لایهن دهوڵهتانی زلهێزی جیهانیهوه. واته نیزیک بوونهوهی کۆماری ئیسلامی ئێران به چهکی ناوهکی، تهرجیمانی نیزیک بوونهوهیه له هێڵی سوور و ئاکامهکهی دهبێته تێکهڵچوونی سهربازی له نێوان دوو بهرهی ئیسڕاییل به پشتیوانی زلهێزانی جیهانی و کوماری ئیسلامی به پهل و پۆکانیهوه. سهرنج لهوهدایه که تهنیا شتێک سهرنج ڕاکێشهر نیه لهم بوارهدا ههبوون و نهبوونی ماڵ و گیانی مروڤایهتیه که دهبێته قوربانی له مهیدانی شهڕ و سیاسهتی دژی خهڵکیدا.
کوماری ئیسلامی ئێران که له بنهڕهتدا بو خۆی بهرههم و ههڵکهوتووی قهیرانه و له قهیراندا ژیاوه و ئیدامهی ژیانی له شهڕ و قهیراندایه، قهیران و سهرههڵدانی شهڕ، دهبێته نیعمهت و دهرفهتی ههناسهیهکی دی له ئیدامهی کشت و بڕی خهڵکانی ناڕازی و پتر داخستنی دهربیجهی ئازادی له نێو کۆڕ و کۆمهڵی کٌشت کۆمهڵگای وڵاتی ئێراندا.
گۆمان لهوهدا نیه که زوربایهتی گهلان و خهڵکانی ئێران به گشتی له ژێر زهخت و سهختی ژیانی گهندهڵی ئابووری کومهڵایهتی بهرپرسانی ڕژیمی ئیسلامیدان و ژیانی زورهملی دهبهنه سهر، ههر بۆیه تێداچوونی مۆتهکهی ڕژیمی ئیسلامی ئێران شادییهێنهر و سهر بهستی پێوهیه بۆ جهماوهری خهڵکان وگهلانی ئێران لهم بۆارهدا. بهڵام ههڵگیرسانی شهڕی نهخوازراو بهم شێوهیه له نێوان دوو دیاردهی بنیاتخوازی دینی دهوڵهتیدا به غهیری کاولکاری و تێداچوونیحهشیمهتی مروڤایهتی بێتاوان، چی دی تێدا بهدی ناکرێ و ڕهنگه ههبوونی شهڕ بکرێته بیانووی سیاسی بگێڕانی کۆماری سێدارهی ئیسلامی ئێران و دیسان شهپولێک له کۆت و بهند و کۆشتنی مروڤی بێتاوان وه ڕێ بخات لهم ڕێڕهوهدا.
ئێمه لێرهدا نابێ ئهو ڕاستیهشمان له بیر کردبێ و تهمایار بین که دهوڵهتانی زلهێزی جیهانی به ڕووس و چین و ماچینهوه، ههتا ئهمریکا و ئهورووپا، له سهر نهبوونی سهربهستی و مافی پێشێلکراوی خهڵکانی ئێمه دهبنه داکۆکیکار، بهڵکوو ئهوان به گۆێرهی مێژووی ڕهوتی ڕووداوهکان له ئاستی ناوچهیی و جیهانیدا، ههبوونی دروشمی مافی مروڤ ، تهنیا له ڕێڕهوی بهرژهوهندیهکانی سیاسی ئابووری دوور و نیزیکی خویاندایه بهکاری دێنن و ڕهنگ دهداوهتهوه. ههر بۆێه ڕێگا چاره وشهرت و مهرجی ڕزگاری یهکجاری خهڵکان و گهلان ، له کوت و بهندی مۆتهکهی ڕژیمی ئیسلامی ئێران تهنیا له ئهستۆ وگرێوی تین و توان و ئیرادهی ڕاستهوخۆی جهماوهری گشتی خهڵکانی ئێرانه لهم بوارهدا که چارهنووس دیاریدهکا و بههاری شۆڕشی سهربهستیمان لێ ناکا به پاییزی ناهۆمێدی و پهشیمانی.
ههر وهک له سهرهوه باسمان کرد ڕژیمی ئیسلامی ئێران، ژیان و ئیدامهی دهسهڵات خۆی له پشێون و قهیراندا دهبینێ،بویه یهک لهوانه بهرپا کردنی گێچهڵی ئهتومیه له لایهن ئهم ڕژیمهوه که کێشهی ناوچهیی و ناوخۆیی لێدهکهوێتهوه و دوور نیه ئهم گێچهلهی ڕژیم ببێته ڕێخوشکهرو زهمینهسازی ئهگهری شهڕی ڕژیم و دژبرانی ڕژیم له ئێراندا. جا بۆ ئهوهی خهڵک و گهلانی ئێران نهبنه قوربانی سیاسهتهکانی قهیرانسازی و گێچهل فرۆشی ڕژیمی ئیسلامی ئێران دهبێ ههمیشه خۆ ئاماده ببینن و خۆ ڕێبخهن له ڕێکهوتی ئاوهها ڕووداوێکدا. که بێگۆمان دهبێ کاتی کۆتایی هێناان به دهسهڵاتی ڕژیمی گێچهڵ فرۆش ببێته ئامانج.
له کۆتاییدا و ههر لهم بۆارهدا وهڕگێڕاوی بابهتێکتان پێشکهش دهکهم که له ڕۆژنامهی DNی سویدیدا هاتووه.
نیگرانی هێرشی ئیسڕاییل بۆ سهر ئێران!
ئوورشهلیم: له کۆتایی ئهم حهوتووهدا چاوهڕوانی ڕاپۆرتێک دهکرێ له ڕێخراویIAEA سهر به FN سهبارهت به بهرنامهی تهکنیکی ناوهکی ئێران، که لهوێدا ئاستی بهرز بوونهوهی نیگهرانی وڵاتانی زلهێزی جیهانی تێدا بهدی دهکرێ.
به ئهگهری هێرشێکی ئیسراییل بۆ سهر ئێران ڕۆژی یهکشهممه ئالن ژووپه وهزیری دهرهوهی فرانسه ، هوشداری دایه ئیسڕاییل سهبارهت بهئهگهری بۆردومانی کوورهی انرژی اتمی ئێران. ئاژاوهیهکی گهوره سهرههڵدهدات له ڕۆژههڵاتی بێسهقامی ناوهڕاستدا له ئهگهری کردهوهیهکی ئیسراییلدا به تهنیا، که ڕهنگه درێژه بهخاێنێ، به گۆتهی وهزیری دهرهوهی فهرانسه. ههندێ نیشانه درزی کردوهته دهرهوه له IAEA ڕێخراوی نێو دهوڵهتی وزهی ناوهکی، که وێنهیهک له بهرنامهی ناوهکی ئێران دهنوێنێ و دهری دهخا که ئهم ههنگاوه ، تهنیا بهرهو پێشچوون نیه له سووڕاننهوهی سانتریفووژهکان به مهبهستی جیا کردنهوهی یورانیوم، بهڵکوو تهقهلایهکی دوور و درێژی وهگهڕ خستن و بهرهو پێشچوونه له ڕێڕهوی پیتاندنی کڵاوهی چهکی نااوهکیدا. چهن حهوتوویهکه له ئیسڕاییل کێشهو قسهو باسێکی دراما هاتووهته ئاراوه که لهوێدا چهن سهرۆکێکی پێشووی ئاسایش به ئاشکرا هۆشدار ئهدهنه ڕای گشتی که ئهوا بنیامین نێتانیاهوو سهرۆک وهزیران و ئههوود باراک وهزیری بهرگری نێزیکن لهوهی که به ئیشارهتێک فهرمانی هێرش بۆ سهر ئێران ڕابگهینن.
ماێڕداگان سهرۆکی پێشووی مووساد که ههتا ساڵی پار بۆ ماوهی هشت ساڵ چالاکی نهێنی دژ به بهرنامهی ناههکی ئێرانی ڕێبهری دهکرد کهوتووهته موخالیفه و ڕوونی کردهوه که هێرشی ئیسڕاییل فاجیعه وهدووی خۆیدا دێنێ. کارداننهوهکان لێرهدا بریتی دهبن له هاویشتنی سهدان مووشهکی ئێرانی ڕوو به شارهکانی ئیسڕاییل و ئهوهنده ههژمارێک له لایهن حیزبوڵای لوبنان و حهماس له غزهوه که گرینگترین هاو پهیمانانی ئێرانن له ناوچهکهدا دهکهوێته کار.
وهته بێژی سۆپای ئیسڕاییل که له حاڵی ئاساییدا زۆر به پارێزهوه باسی بابهتهکه دهکا ، به ئاشکرا بهشێک له وێنهی مهشق و ڕاهێنانی بهرنامهی دوورهفڕی هێرشی ئیڕاییل دهخاته ڕوو که لهوێدا مووشهکی نوێ دوورهاوێژی Jeriko 3 ههڵگری چهکی ناوهکی تاقی کراوهتهوه ، به پێ ههندێ نیشانه له دهرهوهی ئیسڕاییل. لێرهدا وا دێته بهر زهین که ئیسڕاییل ئهیهوێت ئهمریکا و ئهورووپا بترسێنێ به وهی که پتر زهخت دابنێن له سهر ئێران له ڕێگای دیپلۆماسیوه که دابهزێ له ملهۆڕی. لێرهدا تهنیا ئیسڕاییل نیه که بهو شێوه داواکاری توندی ههیه له زلهێزه ڕۆژئاواییهکان، دژ به ئێران. ههر دوو وڵاتی سعوودی و کویتیش ڕاسپاردهیان ههیه و ڕوژژمێری دهکهن به مهبهستی کردهوهیهکی کراوهی سهربازی دژ به ئێران. له ههمان کاتدا که ئیسڕاییل ههوڵی خۆی ئهدا به مهجبوور کردنی هاو پهیمانهکانی بو هێرشێکی توندی سهربازی به ئامادهکاری بهنزین وهرگرتنی تهیاره له حهوا و ههر وها وهڕێخستنی وتوۆێژی نهێنی له تهک ئهو وڵاتانهی که له ڕێگای ئاسمانی ئهوانهوه هێرش روو ئهدا، وهزیری بهرگری ئهمریکا لیون پانێتا که تازه له ئیسڕاییل بووه ، بهڵێنی له نێتانیاهوو و باراک وهرگرتووه که هیچ کردهوهیهک ئهنجام نهدرێت ، چونکا ئهمریکا هۆشدار دهدات که رهدی دهکاتهوه.
نیشانێکی دی دهر دهکهویت که ئهمریکا و بهریتانیا دهستیان داوهته بهرنامهی هێرشێک بۆ سهر ئێران. ههر لهم حهوتووهدا گاردیهن وهردهکاری ههندێ مهئمووریهتی مانۆڕی زهربهتی بهریتانیای له چاپ داوه که ڕووداوی هێرشێکی پێوه دیاره له کهنداوی فارس.
Fakta(واقیعی) هێرشهکانی پێشوو دژی پێگهی ناوهکی.
ئیسڕاییل پێشتر بهرنامهی گۆمانلێکراوی چهکی ناوهکی دراوسێکانی بوردمان کردوه. 1981: ئیسڕاییل به ناوی خۆپاراستن له 7ی مانگی 6دا(Jan) به پۆڕێک تهیارهی F16کوورهی ناوهکی ناتهواوی ئێراقی له دهرهوهی بهغدا تهقاندهوه که سهددامحوسین له فهڕانسهی کڕیبوو. ئهو کوورهیه مهدهنی یان سهربازی بوو نادیار بوو.
2007: ئیسڕاییل سهلماندی که له 6ی سیپتمبری 2007دا ناوهندێکی سهربازی له سووریای بۆردومان کردووه که هیچ وهردهکاریهکی فهرمی نهدایه دهرهوه. بهڵام به گۆێرهی ڕای گشتی ئامانج ، تێکنیکی ناوهکی پێگهی سهربازی بووه که له لایهن کورهی باکوورهوه دامهرزاوه.
وهرگێڕاو له ڕۆژنامهی DN ، 7ی نوامبری 2011 لاپهڕهی 16[email protected] 2011،11،10
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست